قەرەوجییە كوردەكان شەڕی پەكەكە بۆ توركیا دەكەن

توركیا چی بۆ قەرەوجییە كوردەكان دەكات؟

قەرەوجییە كوردەكان شەڕی پەكەكە بۆ توركیا دەكەن

567 خوێندراوەتەوە

ئەوانی لە سزا یاساییەكان بەخشیوەو كۆمەڵێك دەستكەوتی ماددی بۆ دابینكردوون لەپای ئەو جاسوسی‌و بەشداری جەنگەی دژ بە پەكەكە ئەیكەن.
بەپاسەوانی گوندەكان ناویان دەبات‌و جل‌و بەرگی سەربازی ئەپۆشن، لە هەندێك ناوچە جاش‌و كرێگرتەی توركیا چاوساغی بۆ ئەو وڵاتە دەكەن دژ بە پارتی كرێكاران كوردستان.

  
لەسەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی چەكداری لەنێوان پارتی كرێكارانی كوردستان‌و دەوڵەتی توركیا، ڕۆڵی هەندێك لەكوردە خۆفرۆشەكان بۆ جەنگی دژ بە كورد كەمتر نەبووە لە ڕۆڵی توركە ڕەگەزپەرستەكان، ئەوان لەناو كوردەكانی باكوردا بە قەرەوجی بەناوبانگن، لەهەریەك لەباشورو ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش پێیان دەوترێ‌ جاش.


جاشەكانی تورك ماوەیەك چاوساغی‌و دواتر بەشداری جەنگیان لەدژی كورد كردووە بەجل‌و بەرگی سەربازی فەرمی توركیاوە.
نۆرجان بایسڵ ڕۆژنامەنووس‌و چالاكی مەدەنی كورد لە باكوری كوردستان بۆ " بی بی سی" باسی ئەو دەستكراوەییە دەكات كەدەوڵەتی ڕەگەزپەرستی توركیا بۆ ئەو جاشانەی وەك شاباش ئامادەكردوەو دەڵێت:" جاشەكان سزای یاسایی نایانگرێتەوە، هەرتاوانێك دەرهەق بەخەڵكی سڤیلی ناوچە كوردییەكان بكەن، بەڵكو بەپێچەوانەوە دەوڵەتی تورك پێناسەی نوێی بۆ دروستكردون وەك دەستەبەرێكی گەورەو موچەیەكی خەیاڵی گەورەش وەردەگرن، لەكاتی هەر سكاڵایەكی یاسایی دژ بەو جاشانە، توركیا لەڕێگەی حاكمی ویلایەتەكانەوە ڕێوشوێنە یاساییەكانیان بۆ ئاسان دەكات".


لەگەڵ ئەوەی لەنێو جاشەكاندا توركیش هەیە، بەڵام زۆربەیان كوردن لەبەر ئەوەی شارەزای زمان‌و جوگرافیای ناوچەكەشن، یەكێكیتر لە و دەستكراوەیەی تورك لەبەرگی یاساییدا بەم جۆرە جاشانەی بەخشیوە بریتییە لە مافی دەستبەسەراگرتنی زەوی و موڵكی ئەو كەسانەی بەهۆكاری سیاسی دەوڵەتی تورك لەشوێنی خۆیان دوریان دەخاتەوە، یاخود ناچاریان دەكات ڕووبكەنە شارەكان.

,,

لەگەڵ ئەوەی لەنێو جاشەكاندا توركیش هەیە، بەڵام زۆربەیان كوردن لەبەر ئەوەی شارەزای زمان‌و جوگرافیای ناوچەكەشن، یەكێكیتر لە و دەستكراوەیەی تورك لەبەرگی یاساییدا بەم جۆرە جاشانەی بەخشیوە بریتییە لە مافی دەستبەسەراگرتنی زەوی و موڵكی ئەو كەسانەی بەهۆكاری سیاسی دەوڵەتی تورك لەشوێنی خۆیان دوریان دەخاتەوە، یاخود ناچاریان دەكات ڕووبكەنە شارەكان.


یەكێكیتر لەڕۆڵی ئەو جاشانە بۆ ڕژێمی داگیركەری توركیا بریتییە لەفشار دروستكردن لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا دژ بە هەدەپە، لەمبارەیەوە " زیاْ زۆزان" سەرۆكی جاشەكان كاتێك باسی ڕۆڵی خۆیان دەكات سەبارەت بە هەڵبژاردنی حوزەیرانی 2018 ئەو وڵاتە دەڵێت:" پاسەوانی سنورەكان ڕۆڵێكی گەورەیان بینیوە لەسەرخستنی حكومەت (ئاكەپە) لەناوچەكانی خۆیاندا".


توركیا لەبڕیارێكی نوێیدا تەمەنی خانەنشینی ئەو جاشانەی دابەزاندووە بۆتەمەنی چل و پێنج ساڵی هەتا زۆربەی ئەندامانی ئەم گروپە گەنج بن و توانای ڕوبەڕوبونەوەو كاری سەختیان هەبێت.


تا ئێستە دەوڵەتی تورك هەژدە هەزاری خانەنشین كردوەو لەبەرامبەردا بیست و یەك هەزار گەنجی دامەزراندووە، هەروەها بەرگی سەربازی سوپا دەپۆشن هەتا وەك سوپا هەموو ئیمتیازێكیان هەبێت.


" نەسرین ئۆجارلەر" ڕۆژنامەنووس‌و شارەزای سیاسی لەو وڵاتە بۆ ڕۆژنامەی " ئیندپیندنت" وتویەتی دەوڵەتی توركیا پێویست بوو بەیاسایەك ئەو جاشانە قەدەغە بكات، بەڵام حكومەتی ئاكەپەو ئەردۆغان ژمارەكەیان زیاد دەكەن، بەتایبەتی لەدوای دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومەتی توركدا.


هەرچەندە ئەم جاشانە ڕۆڵی خراپیان گێڕاوە، بەڵام زۆرن ئەو كوردانەی ترس و هەڕەشەو ستەمی تورك وای لێنەكردن بچنە ژێر باری جاشیەتی‌و ناپاكی نەتەوەیی، ئەوەبوو لە حەفتاكانی ڕابردودا چەندەها گوند بەتەواوی خاپوركراون، چونكە نەچوونەتە ژێرباری داوای دەوڵەتی توركەوە بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی جاشەكانەوە.

،،

لەلایەكی ترەوە ڕۆژنامەی " گاردیانی بەریتانی"ش وتەی یەكێك لەو جاشانەی وەرگرتوە بەناوی نەجاتی یەڵدز لەناوچەی هەكاری و ئەو دەڵێ‌ خۆشحاڵین بەدانانی چەك، بەڵام پێوویستمان بەدەستەبەری كۆمەڵایەتی و هەمان ئەو مافانە هەیە كە فەرمانبەرێكی تری حكومەت هەیەتی.


دەستكراوەیی ئەو جاشانە بۆ ستەمكردن لەخەڵكی ناوچە كوردییەكان بەجۆرێكە بەتەنها لەیەك كات‌و لەئاهەنگێكی بوك گواستنەوەدا 54 كەس لەماردین بەدەستی ئەو چەتانە دەكوژرێن بەهۆی كێشەی خێزانیەوە دەكوژرێن‌و بكوژەكانیش هیچ مامەڵەیەكی یاساییان لەگەڵ نەكرا.


لەلایەكی ترەوە ڕۆژنامەی " گاردیانی بەریتانی"ش وتەی یەكێك لەو جاشانەی وەرگرتوە بەناوی نەجاتی یەڵدز لەناوچەی هەكاری و ئەو دەڵێ‌ خۆشحاڵین بەدانانی چەك، بەڵام پێوویستمان بەدەستەبەری كۆمەڵایەتی و هەمان ئەو مافانە هەیە كە فەرمانبەرێكی تری حكومەت هەیەتی.


یەڵدز لەلێدوانەكەیدا بۆ " گاردیانی بەریتانی" ئاماژەی بەوەش كردوە ئەوان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە ناچار دەكرێن بەم جاشایەتییە،چونكە وەك یەڵدز ئاماژەی پێكردووە هیچ كۆمپانیایەك كەدێتە هەكاری كەس وەرناگرێت بۆكاركردن ئەگەر پێشتر جاشیەتی نەكردبێت بۆ تورك، هەروەها لەدرێژەی قسەكانیدا باس لەوە دەكات دژایەتی كردنی پەكەكەو شەڕو كوشتار لەگەڵیاندا ئاسانترە لەبرسیبوون‌و بێكاری.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی