هەرچەندە كۆمەڵ حەزی لە بەشداری حكومەت هەیە،   بەڵام ڤیتۆی بارزانی دەبێتە رێگر لەبەردەمی

لابردنی سۆران عومەر لەسەرۆكی لیست بۆ موجامەلەی پارتیە

هەرچەندە كۆمەڵ حەزی لە بەشداری حكومەت هەیە، بەڵام ڤیتۆی بارزانی دەبێتە رێگر لەبەردەمی

1374 خوێندراوەتەوە



 

كۆمەڵی ئیسلامی حەز دەكات بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەت بكات و نێچیرڤان بارزانیش رازییە، بەڵام ڤیتۆی مەسعود بارزانی لەسەر ئەو حزبە، تا ئێستا ڕێگرە و نێچیرڤان بارزانیش لەبەر مامی نایەوێت لەدەرگایان بدات.

 

،،

زانیاریەكان باس لەوە دەكەن خودی مەسعود بارزانی لە كۆمەڵی ئیسلامی توڕەیە و ڤیتۆی لەسەر داناون و نایەوێ نزیكی حكومەتێك بكەون كە پارتی تیایدا زۆرینەیە.

 

 

بۆچی شاندەكەی پارتی سەردانی كۆمەڵی نەكرد؟


لەچەند رۆژی رابردوو شاندی پارتی بەسەرۆكایەتی مەحموود محەمد وتەبێژی حزبەكە سەردانی ئەو لایەنانەیان كرد لە سلێمانی، كە ویستی بەشداری كردنیان هەیە لەحكومەت.


هەرچەندە سەركردەكانی كۆمەڵیش بەبێ دەنگی چاوەرێیان دەكرد شاندەكەی پارتی پەیوەندییان پێوە بكەن، بەڵام بەبێ ئەنجامدانی ئەم پەیوەندییە شاندەكە گەرانەوە هەولێری پایتەخت.

 

وێنەی هەندێ لە سەركردەكانی كۆمەڵی ئیسلامی

 

 
زانیاریەكان باس لەوە دەكەن خودی مەسعود بارزانی لە كۆمەڵی ئیسلامی توڕەیە و ڤیتۆی لەسەر داناون و نایەوێ نزیكی حكومەتێك بكەون كە پارتی تیایدا زۆرینەیە.

 

ڤیتۆكەی بارزانی، سەرئێشەكەی كۆمەڵ


بارزانی كەسی یەكەمی پارتییە و لەرووی بنەماڵەیشەوە یەكەم گوێ لێگیراوە، قسەو بریارەكانی ئەو وەك یاسایەكی كارپێكراون لادان لێیان سزای خۆی دەبێت، سەرۆكی پارتی ڤیتۆ لەسەر هەر حزب و كەسێك دابنێت، دەبێت پارتی پێوەی پابەند بێت .

 

 


،،

دیارترین موجامەلەش كە ئەو حزبە بەرامبەر پارتی دەستی پێكرد، لابردنی سەرۆكی لیستەكە سۆران عومەر بوو، كە لەبری ناوبراو عەبدولستار مەجید دانرا. چونكە یەكەمیان وەك ئەنتی پارتی و دووەمیان وەك دۆستی پارتی دەركەوتووە.

 

 

هەرچەندە پەیوەندییەكانی نێوان كۆمەڵ و پارتی بەدۆخێكی سرووشتیدا تێ دەپەرین، بەهۆی ئاسایی بوونی پەیوەندییەكانی نێوان عەلی باپیر و مەسعود بارزانی، بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆم و پشتگیری نەكردنی ئەو حزبە بۆ كارەكەی بارزانی و درووستكردنی هەندێ كێشە و مەلەفی تیرۆر لەلایەن پارتییەوە بۆ كۆمەڵ، پەیوەندیییەكانی ئەم دوو حزبەی تێكدا.

 

 

 

 

وا باس دەكرێت دوای سەردانیكردنی عەلی باپیر بۆ پرسەی براكەی نێچیرڤان بارزانی، بەجۆرێك لەجۆرەكانی پەیوەندییەكانیان بەرەو ئاسایبوونەوە رۆشتوون بەڵام بەهۆی چەند لێدوانێكی عەلی باپیر لە كەناڵەكانی راگەیاندن دژی ریفراندۆم جارێكی دیكە بارزانی، لەناوبراو نیگەران دەبێتەوە.

 


كۆمەڵ لەرێگەی لابردنی سۆران عومەرەوە موجامەلەی پارتی كرد


كۆمەڵی ئیسلامی دركی بە نیگەرانییەكانی بارزانی كردووە بەرامبەریان، بۆیە دەیەوێت لەرێگەی موجامەلەوە پەیوەندییەكان ئاسایی بكاتەوە و پشكی خۆی وەر بگرێت لە كابینەی نوێ.

دیارترین موجامەلەش كە ئەو حزبە بەرامبەر پارتی دەستی پێكرد، لابردنی سەرۆكی لیستەكە سۆران عومەر بوو، كە لەبری ناوبراو عەبدولستار مەجید دانرا. چونكە یەكەمیان وەك ئەنتی پارتی و دووەمیان وەك دۆستی پارتی دەركەوتووە.

كۆمەڵ ویستی لەرێگەی ئەم جوڵە سیاسییەوە سیگناڵێكی ئەرێنی بۆ پارتی بنێرێت تا سەرلەنوێ‌ پەیوەندیەكانیان ئاسایی بكەنەوە.

 

 

،،

كۆمەڵی ئیسلامی یەكێك بوو لە سوپرایزەكانی هەڵبژاردن و لە دواهەمین هەڵبژاردندا كورسییەكانی زیادی كرد، بەڵام سەركردەكانی ئەو حیزبە بۆ چوار ساڵی داهاتوو حەزیان بە بەشدارییە لە حكومەت نەك بون بە ئۆپۆزسیۆن.

 

 

كۆمەڵ بۆچی دەیەوێت بەشداری حكومەت بكات؟


كۆمەڵی ئیسلامی یەكێك بوو لە سوپرایزەكانی هەڵبژاردن و لە دواهەمین هەڵبژاردندا كورسییەكانی زیادی كرد، بەڵام سەركردەكانی ئەو حیزبە بۆ چوار ساڵی داهاتوو حەزیان بە بەشدارییە لە حكومەت نەك بون بە ئۆپۆزسیۆن.

 

بەپێی زانیارییەكان دوو هۆكار پاڵنەری سەرەكین كە وا لە كۆمەڵ دەكەن بیەوێت بچێتە حكومەت ئەوانیش:


یەكەم: دۆخی ئابوری كۆمەڵ


باس لەوە دەكرێت كۆمەڵ دۆخی ئابووری زۆر خراپ بێت، كەناڵی ئاسمانی پەیام لە لێواری داخستندا بێت، و ئەندامەكانی زۆر ماندوو كردبێت، بۆیە دەیەوێت بەشداری حكومەت بكات و هەناسەیەك بەخۆی و ئەندامەكانیشی بدات.

 

،،

ئەگەر كۆمەڵی ئیسلامی بیەوێت بەشداری لە حكومەت بكات، دەبێت بەزووترین كات موجامەلەكانی دیكەی دەست پێ بكات و دڵی بارزانی بەدەست بهێنێتەوە.

 

 
دووەم: سرینەوەی فۆڵدەرەكانی تیرۆر


لەماوەی رابردوو لەرێگەی دەزگا هەواڵگرییەكانی پارتییەوە دژایەتییەكی زۆری كۆمەڵ كرا، ئەمەش باجی ئەو سیاسەتانەی بوو كە بەرامبەر پارتی و سەرۆكایەتی هەرێم وەستایەوە. بۆیە كۆمەڵێك مەلەفی تیرۆر و كوشتن بۆ ئەندامەكانی درووستكراوە، و كۆمەڵ دەیەوێت لەرێگەی بەشداریكردن لە حكومەتەوە ئەم مەلەفانە لەسەر خۆی لابدات و وەك حزبێك دەربكەویت كە لەناو دەوڵەت و دامەزراوەكاندا بێت.

 

 

ئەگەر كۆمەڵی ئیسلامی بیەوێت بەشداری لە حكومەت بكات، دەبێت بەزووترین كات موجامەلەكانی دیكەی دەست پێ بكات و دڵی بارزانی بەدەست بهێنێتەوە.


ئەگەر بەنیازیش بێت بەشداری نەكات، دەبێت ئەنجومەنی سیاسی ئەو حزبە بریاری كۆتایی بدات و ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆی رابگەیەنێت، پێش ئەوەی پارتی جوابی كۆتایی بۆ بنێرێت.


بۆ ئەوەی لەم بێ دەنگییەش رزگاری ببێت كە لەدوای هەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلول تێی كەوتووە و دوای چەندین دانیشتن هیچ لێدوانێكی رەسمی نادەن لەبارەی بەشداریكردن و بەشداری نەكردنیان لە حكومەت.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان