بۆچی پارتى دەیەوێت گۆِان بەشداری حكومەت بكات؟

گەڕانەوە بۆ حكومەت بەسەروچاوی خوێناویەوە

بۆچی پارتى دەیەوێت گۆِان بەشداری حكومەت بكات؟

575 خوێندراوەتەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان بە زیادكردنی ژمارەی كورسیەكانی لە 38 كورسیەوە بۆ 45 كورسی، براوەی گەورەی دواهەمین هەڵبژاردنی كوردستان بوو، هەربۆیە كلیلی كردنەوەی دەرگاكانی كابینەی حكومەتی نوێ‌ لە گیرفانی ئەودایە.

پارتی كە لەمڕۆوە دەستی كردووە بە دانوستانی پێكهێنانی حكومەت، سەردانی یەكێتی و گۆڕان دەكات بۆ ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە حكومەتی ئایندە و هەر لەئێستاشەوە مەیلی ئەوەی پیشاندوە كە جگە لە یەكێتی، بزوتنەوەی گۆڕانیش لە حكومەتدا بەشداری پێبكات.


پارتی و گۆڕان لە سێ‌ ساڵی رابردوو، لەململانێیەكی توندابون لەگەڵا یەكتری،تا ئاستی دەركردن و شكاندنی ئێسكی یەكتری. پارتی پێی وایە بزوتنەوەی گۆران لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمدا هەوڵی كودەتای سپی داوە و دەستی بردوە بۆ لەكەداركردنی شكۆی بارزانی، هەربۆیە دەرگای پەرلەمانیان لە سەرۆكەكەی داخست و وەزیرەكانیشیان لە حكومەت دەركرد.

،،

پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئایا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بە دەموچاوی خوێناویەوە بچێتەوە حكومەت؟ لەكاتێكدا پارتی مافی دەستلەكاركێشانەوەشی پێنەدان بەڵكو بەشێوەیەكی نادیموكراتی لە حكومەت دەری كردن؟


مەرجی پارتی بۆ دانوستان لابردنی سەرۆكی پەرلەمان بوو كە بەوتەی ئەوان هۆكاری سەرەكی كێشەكان بوو. لەكاتێكدا بزوتنەوەی گۆڕان دەیوت ئەوەی كردویانە پابەندبون بوەبە بنەما نەگۆڕەكانی گۆڕانەوە بۆ دروستكردنی سیستمێكی پەرلەمانی دیموكراتی وەستانەوە دژ بە سوڵتانیزمی كوردی.


ئەوەی لەدوای ڕوداوەكانی 19ی ئابی پەرلەمانەوە پارتی كردی بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان لە دەركردنی وەزیرەكانیەوە، تا قەدەغەكردنی بینای پەرلەمان لە سەرۆكەكەی، بەهەموو پێوەرێك ئەوپەڕی سوكایەتی و نادیموكراتی بوو. بانگهێشتكردنی گۆڕان لەلایەن پارتیەوە بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی نوێ لەكاتێكدایە كە پارتی تەنانەت ئامادەی ئەوە نییە دوای لێبوردنێكیشی لێبكات لەبەرامبەر ئەوەی لە چەند ساڵی رابردودا بەرامبەری كردی، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە پارتی نەك پەشیمییان نییە لەوەی كردویەتی بەڵكو ئەگەر بەپێویستی زانی ئامادەیە هەمان شت دوبارە بكاتەوە.


پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئایا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بە دەموچاوی خوێناویەوە بچێتەوە حكومەت؟ لەكاتێكدا پارتی مافی دەستلەكاركێشانەوەشی پێنەدان بەڵكو بەشێوەیەكی نادیموكراتی لە حكومەت دەری كردن؟

،،

حەزی پارتی بۆ بەشداری گۆڕان لە حكومەت و پەلەپڕوزێی گۆڕان بۆ بەشداری لە حكومەتەكەی پارتیدا جێگای هەڵوەستەلەسەركردنە، چونكە هێشتا ئەوو دوو حیزبە نە متمانەیان بە یەكترە و نە برینەكانی رابردوشیان چارەسەر كردووە.


حەزی پارتی بۆ بەشداری گۆڕان لە حكومەت و پەلەپڕوزێی گۆڕان بۆ بەشداری لە حكومەتەكەی پارتیدا جێگای هەڵوەستەلەسەركردنە، چونكە هێشتا ئەوو دوو حیزبە نە متمانەیان بە یەكترە و نە برینەكانی رابردوشیان چارەسەر كردووە.


لەپشتی حەزی پارتیەوە بۆ بەشداریی گۆڕان لە حكومەت چەند ئامانجێكی شاراوە و نەوتراو هەیە، كە دەكرێت لەم خاڵانە كورتی بكەینەوە:
1. ئیحتیواكردنی گۆڕان و نەمانی دەنگێكی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز كە سەرئێشە بۆ پارتی و حكومەتەكەی دروست بكات


2. پارتی ئەزانێت دەیەوێت بەم كارەی شەقام لە گۆڕان دوربخاتەوە و بیكاتە حیزبی بەشدار لە دەسەڵات ، چونكە لە كوردستان دەسەڵات و خەڵك وەك دوو دوانەی دژیان لێهاتووە، هەر هێزێك بەشداری دەسەڵات بكات رەسیدی لەناو شەقام لاواز دەبێت،


3. هۆكارێكی بەهێز لەم پرۆسەیە دانانی بەدیلە لە بەرامبەر یەكێتی، و بچوكردنەوەی پشكەكانێتی، چونكە لەهەموو حاڵەتێكدا پارتی نیوەی پشكەكانی حكومەت ئەبات، ئەو نیوەیەی دیكە دەبێت دابەشبكرێت لە نێوان یەكێتی و گۆڕان، لەحاڵەتی بەشدارینەكردنی گۆڕاندا حكومەت نزیك دەبێتەوە لە پەنجا بە پەنحا.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری