ئێران پاداشتی ڕادەستكردنەوەی كەركوك لە عەبادی وەردەگرێتەوە

ئێران پاداشتی ڕادەستكردنەوەی كەركوك لە عەبادی وەردەگرێتەوە

1041 خوێندراوەتەوە

حكومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەو هاوكارییەی كە تاران لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی كەركوكدا پێشكەشی كردووە، پاداشتی ئێران دەداتەوە.

لە ئێستادا سوپای عێراق سەرقاڵی پاككردنەوەی ئەو ڕێگەیەیە كە بڕیارە نەوتی كێڵگەكانی كەركوك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بگوازێتەوە.

دوای ئەوەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە 16 ی ئكتۆبەری 2017 دا بەهەماهەنگی و پلانی سوپای پاسدارانی ئێران توانیان بەخێرایی شاری كەركوك لەدەستی هەرێمی كوردستان دەربهێنن، لەئێستادا دەست كراوە بە پاككردنەوەی ئەو رێگایەی بڕیارە بۆرییەكی نەوتی پێدا بگوازرێتەوە بۆ ئێران.

لە (10)ی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوودا، حكومەتی عێراق و ئێران بە مەبەستی گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ پاڵاوگەكانی كرماشان پەیماننامەیەكیان واژۆ كرد، ئەمەش دەستی حكومەتی عێراق كراوە دەكات تاوەكو هەر كاتێك ویستی بە ئاسانی لەنێوان ئێران و توركیادا باشترینەكەیان هەڵبژێرێت، سەرەڕای ئەوەش حكومەتی عێراق بۆ گواستنەوەی نەوتەكەی ناچاری هیچ لایەكیان نابێت.

پسپۆڕانی پێگەی ( Al-Monitor) ئاماژە بەوە دەدەن كە دروستكردنی ئەم بۆرییە نەوتییە لە بەرامبەر ئەو هاوكارییانەدا هاتووە كە تاران لە ڕادەستكردنەوەی كەركوكدا پێشكەشی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی كردوە، بەم پێیەیش هەژموونی توركیا لە عێراقدا لاواز دەبێت.

بڕیار وابوو كە لە مانگی یەكی ئەمساڵدا دەست بە هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ كرماشان بكرێت، بەڵام بەهۆی چەند هەڵەیەكی تەكنیكییەوە پرۆسەكە دواكەوت. هەروەها دوای گرتنەوەی كەركوكیش لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە دەركەوت كە چەند بۆرییەكی نەوت لەژێر زەوییەوە بەنهێنی لێدراوە.

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: علی نادر

سەرچاوە: پێگەی روسیا الیوم

 

author photo

بەكالۆریۆس لە ئینگلیزی

وەرگێڕ و ڕۆژنامەنوس