چی بارزانی ناچاركرد بچێتەوە باوەشی شۆڤێنیەكان؟

ئەبو مەسرور لە بەغدا "بۆ راستکردنەوەى هەڵەکانى رابردوو"

چی بارزانی ناچاركرد بچێتەوە باوەشی شۆڤێنیەكان؟

2298 خوێندراوەتەوە


دوای ساڵێك و دوو مانگ لە شكستی ڕیفراندۆم، بارزانی بە پێیەكانی خۆی ڕێگەی بەغدای گرتەوە بەر و باوەشی بەو سەركردە عێراقیانەدا كردوەكە لە بانگەشەی ڕیفراندۆمدا وەك كەسانی شۆڤێنی ناوی دەهێنان.

 

دوای كۆبونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، لەیەكەم كۆنگرەی رۆژنامەوانی، پاش گەیشتنی بە بەغدا، بارزانی زۆر خۆشحاڵ دەركەوت كاتێك سەرۆك وەزیران بە ئەبو مەسور بانگی كرد.

لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و هەڵوەشانەوەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، ئەمە یەكەمجارە بارزانی سەردانی بەغدا دەكات.

بارزانی، كەبەهۆی سوربونی لەسەر ڕیفراندۆم نوێنەرایەتی خواستی میللی بۆ جیابونەوە لە عێراق و سەربەخۆیی دەكات، سەردانەكەی ئەمجارەی وا سەیردەكرێت كە پەشیمانبونەوەیە لە ڕیفراندۆم و داننانە بە یەكپارچەیی خاكی عێراق، دوای ئەوەی بۆی دەركەوت كە هیچ كەس لەگەڵ خواستی سەربەخۆیی باشوری كرودستاندا نییە.

،،

راستە لە سیاسەتدا بەرزی و نزمی، سەركەوتن و دۆڕان و چونەپێشەوە و پاشەكشە هەیە. بەڵام گەڕانەوەی بارزانی بەتەنها تاكتیكی سیاسی نییە، بەڵكو دان نانە بەشكستی ریفراندوم و ملدانە بۆ چونەوە چوارچێوەی عێراق كە پێشتر خواستی شكاندنی سنورەكەی هەبوو

بارزانی لە بانگەشەی ریفراندۆمدا

راستە لە سیاسەتدا بەرزی و نزمی، سەركەوتن و دۆڕان و چونەپێشەوە و پاشەكشە هەیە. بەڵام گەڕانەوەی بارزانی بەتەنها تاكتیكی سیاسی نییە، بەڵكو دان نانە بەشكستی ریفراندوم و ملدانە بۆ چونەوە چوارچێوەی عێراق كە پێشتر خواستی شكاندنی سنورەكەی هەبوو.

لە دوای ریفراندۆمەوە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكەكەی تارادەیەكی زۆر گۆشەگیركران و هەموو پەیوەندیەكانیان لەگەڵ پچڕێنرا، تا ئەو رادەیەی خەریك بوو ژیانی سیاسی بارزانی كۆتایی پێبێت. سڕكردنی پۆستی سەرۆكی هەرێم لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەمەبەستی خۆپاراستن بوو لە سزا عێراقیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان.

لەدوای شكستی ریفراندۆم وردە وردە پارتی هەنگاوی نا بە ئاراستەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی و كردنەوەی دەرگا داخراوەكان لەسەری.

ئەوەی بارزانی هەنگاوی بۆنا،لە ریفراندۆم و خواستی جیابونەوە، لە جەوهەردا كارێكی پاڵەوانانەبوو، چونكە لێدان بوو لە دەرگای دڵی ملیۆنان مرۆڤی كورد، بەڵام سەرنەكەوتنی پرۆسەكە و بەدوای ئەوەشدا گەڕانەوەی بۆ بەغدایەك كە خۆی ناوی لێ‌ نابوو دەوڵەتی پیاوە فاشیستەكان، بەهەموو پێوەرێك دانان بوو بە شكستی پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان و پرۆسەی بونەوە بەعێراقی بوو.

،،

دیمەنی گەڕانەوەی بارزانی بۆ بەغدا و باوەشكردنی بە هادی عەمری سەرۆكی حەشدی شەعبیدا لە فڕۆكەخانەی بەغدا، وەك ئەو پاڵەوانە دەهاتە بەرچاو كە لەدوای شكستی لە مەیدانی جەنگەكەدا، لەبری ئەوەی خۆی بكوژێت خۆی تەسلیمی دوژمنەكانی دەكات.

بارزانی و عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق

سەركردە عێراقیەكان دەمێكە چاوەڕێی ئەوە دەكەن بارزانی بگەڕێتەوە باوەشی بەغدا و ناسنامەی عێراقی بونی خۆی نوێ‌ بكاتەوە.

دیمەنی گەڕانەوەی بارزانی بۆ بەغدا و باوەشكردنی بە هادی عەمری سەرۆكی حەشدی شەعبیدا لە فڕۆكەخانەی بەغدا، وەك ئەو پاڵەوانە دەهاتە بەرچاو كە لەدوای شكستی لە مەیدانی جەنگەكەدا، لەبری ئەوەی خۆی بكوژێت خۆی تەسلیمی دوژمنەكانی دەكات.

ئەنجامدانی ریفراندۆم موجازەفەیەكی نەتەوەیی بوو، لەدیدی خەڵكانی ناسیۆنالیستەوە هەر دەبوایە ڕۆژێك ئەو ڕیگایە تاقیبكرایەتەوە، بارزانی ئازایەتی نواند و وەك پاڵەوانێك كردی، بەڵام بەداخەوە وەك پاڵەوانێك تەحەمولی ئەنجامەكانی نەكرد، وەك ئەوەی لەكاتی بانگەشەی ریفراندۆمدا بەڵێنیدا كە ئەگەر شكستی هێنا ناهێڵێت میللەت باجەكەی بدات و خۆی بەتەنیا ئەنجامەكانی لە ئەستۆدەگرێت.

راستیەكەی بەجۆرێكی تربوو، ئەوەی دووساڵە باجی ریفراندۆم دەدات بریتییە لە خەڵكی هەرێمی كوردستان.بارزانی نەك هەر تەحەمولی ئەنجامەكانی ریفراندۆمی نەكرد بەڵكو بۆ خۆپاكردنەوە لە تاوانی ڕیفراندۆم خۆی فڕێدایە حەوشەی عێراقەوە و باوەشی كرد بەهادی عامری سەرۆكی حەشدی شەعبیدا.

،،

سەركردەكانی عێراق لەوەدا سەركەوتوبون كە بارزانی ناچار بكەن واز لە یاخیبون لە دەوڵەتی عێراق بهێنێت و ئامادەشن لە چوارچێوەی عێراقدا وەك موخاتەبی دۆزی كوردی مامەڵەی لەگەڵ بكەن تەنانەت ئەگەر سەرۆكی هەرێمێش نەبێت.

بارزانی و هادی عامری

لەدوای شكستی ریفراندۆمەوە پارتی دیموكراتی كوردستان لەئاستی باڵادا لەهەوڵی ئەوەدان بە قورسی بگەڕێنەوە بۆ عێراق و ئەو پێگانە بەدەستبهێننەوە كە بەهۆی ریفراندۆمەوە لەدەستیان داوە.

سەركردەكانی عێراق لەوەدا سەركەوتوبون كە بارزانی ناچار بكەن واز لە یاخیبون لە دەوڵەتی عێراق بهێنێت و ئامادەشن لە چوارچێوەی عێراقدا وەك موخاتەبی دۆزی كوردی مامەڵەی لەگەڵ بكەن تەنانەت ئەگەر سەرۆكی هەرێمێش نەبێت.

بارزانیش نایەوێت لە غیابی ئەودا كەسانی دیكە لەئاستی حیزب و سەركردە سیاسیەكانی كوردستاندا نوێنەرایەتی دۆزی كورد بكەن. بەرلەوەی ئەوە روبدات كە پارتی و بارزانی لێی دەترسن بارزانی ژیوانی بەغدابویەوە و ئێستا باس لەوە دەكات " ئەبێت هەموومان ئەو هەڵانە دوبارە نەكەینەوە كە لە رابردودا كردومانە" بەڵام ئایا بارزانی گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی كە ئەنجامدانی ریفراندۆم یەكێك بوبێت لەو هەڵانەی كە باسی دەكات؟.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری