په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نها له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئێران و ئیسرائیلدا په‌یوه‌ندی نیه‌

ئاری هه‌رسین: حیزبه‌كان نه‌یانهێشتووه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت

په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نها له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئێران و ئیسرائیلدا په‌یوه‌ندی نیه‌

674 خوێندراوەتەوە

دلێر عه‌بدوڵڵا
په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یوه‌ندی‌و كۆبونه‌وه‌و لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتانی دنیادا هه‌یه‌، ته‌نها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌و ئیسرائیلدا نییه‌، په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووش ده‌ڵێت "حیزبه‌ سیاسییه‌كان نه‌یانده‌هێشت په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت."

به‌پێی زانیارییه‌كانی دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین، په‌رله‌مانی كوردستان به‌درێژایی ته‌مه‌نی، په‌یوه‌ندی‌و لینك‌و گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتانی جۆراو جۆری دنیا دا هه‌بووه‌، ته‌نها په‌رله‌مانی وڵاتانی ئێران‌و ئیسرائیل نه‌بێت، كه‌ تا ئێستا هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵدا دروست نه‌كراوه‌، به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانی ئێران كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ دراوسێكان.

دیپلۆماتیك ئه‌وه‌ی زانیوه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 1992ه‌وه‌ تا ئێستا، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا دروستكردووه‌، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپاو وڵاته‌ دراوسێكان، ئه‌مه‌ش به‌چه‌ند مه‌به‌ستێك بووه‌، له‌وانه‌ سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون‌و كاری په‌رله‌مانی وڵاتان‌و ئاگاداربوونی دنیا له‌ بوونی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

،،

په‌رله‌مانی كوردستان له‌چوار خولی رابردویدا، كاری زۆری له‌سه‌ر دروستكردنی لینك و په‌یوه‌ندی به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام زۆركات هه‌وڵه‌كان به‌حیزبی كراون و ده‌نگی په‌رله‌مانیان په‌رته‌وازه‌ كردووه‌، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئاری هه‌رسین، په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی وت:" به‌داخه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێوویست سود له‌ ئه‌زموونی وڵاتان وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر بهاتباو به‌ یه‌ك ده‌نگی و پێكه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكرایه‌، ئێستا ده‌بووینه‌ ده‌وڵه‌ت و وڵاته‌كه‌مان قۆناغی گه‌وره‌ی ده‌بڕی."

ئه‌گه‌رچی په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیلیش هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان دروستبكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆن و لیسته‌كان هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌ داوه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاری هه‌رسین باسی ده‌كات حیزبه‌كان رێگر بوون، له‌وباره‌وه‌ ناوبراو به‌دیپلۆماتیكی وت:" من بۆخۆم چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ ئاغای عه‌بادی نوێنه‌ری ئێران له‌هه‌ولێر كه‌ زۆر براده‌رمه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌مداوه‌ په‌رله‌مان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئێراندا هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ براده‌رانی ئه‌ولا واته‌ حیزبه‌كان رێگربوون و نه‌یانهێشتووه‌ ئه‌و كاره‌ بكرێت، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت په‌رله‌مانی ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌وه‌ تا ئێستا هیچ نه‌كراوه‌و به‌و پێیه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی زۆر حه‌ساسه‌، هه‌روه‌ها ئێرانیش حه‌ساسه‌، بۆیه‌ نه‌ویستراوه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا بكرێت."

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، یه‌كێكه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ كارتۆنیه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌ڵام چه‌ندین یاسای تێدا ده‌ركراوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رسامی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئاری هه‌رسین وتی:" من خۆم بۆ ئێران زۆرم حه‌ز كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێیان فێر بین، بۆ نموونه‌ من بۆ خۆم به‌و پێیه‌ی له‌ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ بووم، حه‌زم كردووه‌ شت له‌وانه‌وه‌ وه‌رگرم، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌وان بنیادی شه‌هیدیان هه‌یه‌ كه‌ زۆر زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ ته‌نزیمكردنی ماف و ئیمتیازاتی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خۆیان، له‌و رووه‌وه‌ زۆر رێك و پێكن و یاسای تایبه‌تیان هه‌یه‌، كه‌ ده‌كرا ئێمه‌ به‌چوونمان بۆ ئه‌وێ سودی لێوه‌ربگرین."

،،

ره‌نگه‌ هۆكارێكیتری رێگری حزبه‌كان له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئێراندا دروستنه‌كرێت، په‌یوه‌ندی به‌ جه‌مسه‌رگیریه‌ جیهانییه‌كه‌وه‌ هه‌بێت، وه‌ك ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت:" راسته‌ له‌وانه‌یه‌ حیزبه‌كان له‌به‌ر خاتری ئه‌مریكا نه‌توانن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئێراندا دروست بكه‌ن."

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 19ی ئایاری ساڵی 1992 له‌رێی هه‌ڵبژاردنه‌ مێژوییه‌كه‌ی هه‌رێم دروستبووه‌و تا ئێستا كه‌ ماوه‌ی 26 ساڵه‌ پێنج خولی هه‌ڵبژاردنی بۆ كراوه‌. له‌ ئێستاشدا له‌ 111 و په‌رله‌مانتار پێكهاتووه‌ كه‌ له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ده‌نگی هاوڵاتیانی كوردستان دیاریكران.

author photo

ڕۆژنامەنووس