بچوکترین کچە ملیاردێر لە مێژوودا

لە چێشتخانەی ماڵەکەیەوە سەرمایەكەی وەدەستهێناوە

بچوکترین کچە ملیاردێر لە مێژوودا

262 خوێندراوەتەوە


وەرگێرانی: سەعدون فارس سەعید

بە پێی گۆڤاری فۆربیس، لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا کچێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی (کایلی جێینر ) کە بە رەچەڵەک دەگاتەوە سەر خێزانی (کارداشیان)ی بەناوبانگ بە پرۆگرامی دیفاکتۆیی تەلەفیزیۆنی، سەرمایەیەک بە دەست دەھێنێت کە دەگاتە نزیکەی ٩٠٠ ملیون دۆلاری ئەمریکی ، بەمەش بووە بچووکترین کچە ملیاردێر لە مێژوودا.

 

  

ئەم کچە توانی لە ڕێگای بەکارھێنانی مۆبایلەکەیەوە ملیۆنان فۆلۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە لە چێشتخانەی ماڵەکەیەوە ئەو سەرمایە زۆرە بەدەست بھێنێت کە بەقەد بودجەی ھەنێک لە وڵاتانی جیھانە.


ئەم سەرکەوتنە بێ ھاوتایەی کە ئەم کچە ملیاردێرە بەدەستیھێناوە ھۆشی خەڵکی وروژاندوە بە وێلکردنێکی نوێ کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕووی خەلکیان کردۆتەوە، بەوەی کە ئەم کچەی وا وەسفکرد کە (خۆی سامانی خۆیەتی) رەخنەیەکی زۆر لە گۆڤاری فۆرباس گیرا، چۆن ئەم ھەموو سامانەی بە دەست ھێنا ؟
بەدڵنیایەوە ئێستا سەردەم سەردەمی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەو بە ملیۆنان کەس مۆبایلەکانیان بەکاردەھێنن بۆ سەردانکردنی سایتە دڵگیرەکانیان.

،،

کایلی جاینر، توانی بەرھەمەکانی بفرۆشێت بەھۆی ئەوەی دەگاتەوە خێزانی (کارداشیان)ی بەناوبانگ لە جیھانی تەلەفیزیۆندا ، وە دەرکەوتنی لە ھەندێک لە ئەلقەکانی ئەم پرۆگرامەدا وایکرد بەناوبانگ بێت لە لایەن ھەوادارەکانی، بەمەش لە سەرەتای تەمەنییەوە توانی بنکەیەکی جەماوەری لە ھەرزەکاران دروست بکات.


بەڵام گەر کەسێک ئەم دڵگیریە بقۆزێتەوە بۆ بە دەستھێنان‌و کۆکردنەوەی سامانێک کە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت بە بێ ئەوەی شتێکی ھەستپێ کراو بکات.
دوای دامەزراندنی کۆمپانیای (کایلی کۆسمەتیک) کە تایبەتە بە ئامرازە نوێیەکانی جوانکاری کە زۆر بە خێرایی بوو بە ناوبانگترین مارکەی دروستکردنی سوراو بەھۆی بەرھەمە بەناوبانگەکەی بە ناوی (Kyli lip kit ) کە بە ٢٩ دۆلار دێتە فرۆشتن، کە کۆمپانیاکە لە سەرەتاوە توانی بە بڕی نزیکەی ٦٣٠ملیۆن دۆلار بفرۆشێت.
لە ماوە یەکی کەمدا کۆمپانیای کە ی بوو بە ڕکابەرێکی بەھێزی کۆمپانیا جیھانییەکان، بەمەش سامانەکەی بە خێراییەکی زۆر زیادی کرد.


. کایلی لە چێشتخانەکەیەوە کۆمپانیا ملیۆنییەکەی بەڕێوە دە بات، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لە پەیوەندیدا دەبێت لە گەڵ کارمەندەکانی کە ژمارەیان ١٣ کارمەند.
لە راستیدا کایلی خۆی ھیچ شتێک بە کردەیی ناکات، زۆربەی ئەرک و کردارەکان کە کۆمپانیا پێی ھەڵدەستێ لە لایەن ھەندێک لایەنی دەرەکی دێنە جێبەجێکردن‌و بەرھەمە کانی دێتەدروستکردن لەلایەن دوو کۆمپانیا لە کالیفۆرنیاو چین، وە لە رێگای سایتی(Shopify)کە تایبەت بە بازرگانی ئەلیکترۆنی زۆربەی بەرھەمەکانی دەفرۆشێت، وە تا وە کو کایلی بە تاڵ بێت بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی بڵاو کردنەوەی لە ئینستیگرام‌و تویتەر بە مەبەستی فرۆشتینی مارکە بازرگانییەکەی، چونکە ١٠٠٪‏ بشکەکانی کۆمپانیا ھی خۆیەتی وە سوودەکانی دەچێتە سەر ھەژمارەکەی کە بەردەوام لە زیادبووندایە، دایکی پەیوەندییە دەرەکی‌و ژمێریاریەکانی کۆمپانیەکەی بەرێوە دەبات.

کایلی جاینر

 
لە کوێوە ملیۆنان ھەواداری بەدەست ھێنا ؟
ئایا کایلی جاینر لە کوێوە ملیۆنان ھەوادری بەدەستھێنا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەدوای دەکەون‌و دواتر بەرھەمەکانی دەکڕن؟.


کایلی جاینر، توانی بەرھەمەکانی بفرۆشێت بەھۆی ئەوەی دەگاتەوە خێزانی (کارداشیان)ی بەناوبانگ لە جیھانی تەلەفیزیۆندا ، وە دەرکەوتنی لە ھەندێک لە ئەلقەکانی ئەم پرۆگرامەدا وایکرد بەناوبانگ بێت لە لایەن ھەوادارەکانی، بەمەش لە سەرەتای تەمەنییەوە توانی بنکەیەکی جەماوەری لە ھەرزەکاران دروست بکات.


تەنھا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کارداشیان بە رێکەوت کە کەسێکی ناسراو و بەناوبانگە‌و کەس بە تەواوەتی نازانێت چ پۆستێکی ھەیە، جگە لە بینینی لە سەر بەرگی گۆڤارو ڕۆژنامە بەناوبانگەکان، زێدەباری ئەو خوەی کە ھەرزەکاران ھەیانە بۆ بینینی (چاودێریکردن)ی ژیانی رۆژانەی کە ھەر نرخێکی ئاسایی تێپەڕکردووە لە رێگەی پرۆگرامی راستەقینەیی تەلەفیزۆنی (Reality Tv).

كایلی جاینر لە ناو خێزانێک گەشەی کردووە کە بۆسالانێکی زۆر باناوبانگ بوونە، رۆس جاینری باوکی پاڵەوانێکی ئۆڵۆمپی بووە کە مەدالیای زێری لە وەرزشی دیکاسۆلین بەدەست ھێنا، ھەروەھا لە تەمەنی ١٠ سالانەوە خێزانە کەی بەناوبانگبوو لە رێگای پرۆگرامی راستەقینەیی تەلەفیزیۆنی، سەرەرای ئەوە لە مناڵیەوە سامان‌و ناوبانگ شتێکی نوێ نەبوو بۆ کایلی جاینز، وە تەلەفیزیۆن زۆر دیاردەی دەرکەوتن و بزربوونی لەم جۆرەی بە خۆیەوە بینیوە، وە کایلی جاینر کە توانی بگاتە سنوری ملیار دۆلار تاوەکو ببێتە بچووکترن کچە ملیاردێر.

،،

کۆمپانیای جوانکاری تاکە سەرچاوەی داھاتی کایلی جاینر نییە، کایلی جاینر بەشداری لە ھەندێک پرۆگرامی تەلەفیزۆنی دەکات وە فرۆشتن بۆ ھەندێک کۆمپانیای جلوبەرگ و بەرھەمە جۆراوجۆرەکان دەکات وە بە ناوبانگترینیان کۆمپانیای (Puma)ی پێڵاوە، وە ژمارەی فۆلۆوەکانی لە تۆڕە کۆمەلایەتییە کان زیاتر لە ١١٢ە بەمەش دەبێتە یەکێک لە دە ھەرە باشترین ھەژمارەكان لە جیھاندا کە زۆرترین کەس فۆلۆی دەکەن.

ئەمە یەکەم دیاردەیە کە شایانی لێکۆڵینەوە بێت بۆ زانینی کاریگەری تۆڕە کۆمەلایەتییە کان، وە ئەو سپەیسەی بۆی کراوتەوە، وە ئەو کاریگەرییەی کە کایلی جاینر ھەیبووە لە سەر تۆڕە کۆمەلایەتییە کان تا گەیشۆتەی ئەو پلە بێ ھاوتایەی کە بە رادەیەك کە بە تویتێکی لە توێتەر کە ناڕەزایی لە سیاسەتی نوێی سناپ چات دەربڕی زیانی ملیونان دۆلاری لە پشکەکانی سناپ چات دا، بەو مانایە کە زێتر سناپ چات بەکارناھێنێ.


کۆمپانیای جوانکاری تاکە سەرچاوەی داھاتی کایلی جاینر نییە، کایلی جاینر بەشداری لە ھەندێک پرۆگرامی تەلەفیزۆنی دەکات وە فرۆشتن بۆ ھەندێک کۆمپانیای جلوبەرگ و بەرھەمە جۆراوجۆرەکان دەکات وە بە ناوبانگترینیان کۆمپانیای (Puma)ی پێڵاوە، وە ژمارەی فۆلۆوەکانی لە تۆڕە کۆمەلایەتییە کان زیاتر لە ١١٢ە بەمەش دەبێتە یەکێک لە دە ھەرە باشترین ھەژمارەكان لە جیھاندا کە زۆرترین کەس فۆلۆی دەکەن.

ئەمەیە کە ویستی کۆمپانیای گەورەکانی جیھانی بەدوای خۆیدا ھێناوە، تا سوود لەو ژمارە زۆرەی فۆلۆ وەر بگرن تا بەرھەمەکانیان بۆ بفرۆشێت.
برینی پەرژینی ملیارێک دۆلار بە ھەژمارێکی پێوانەیی دێتە ژماردن لە وڵاتێکی وەک وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واتا(سامانێکی شێتانە)، دوای سالانێکی زۆری بەرەوامبوون لە کارەکانیان زۆر لە وەرزشەوانان و گۆرانیبێژ و ئەکتەرە بە ناوبانگەکانی جیھان ناگەنە نیوەی ئەم داھاتەی ئەم کچە بەدەستی ھێناوە، تەنانەت بودجەی ھەندێک ولاتانی ئەفریقا وەک جیبوتی، لیبیریا ئەم داھاتە دەرباز ناکات، ھەروەھا خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن (جیف پیزۆن ) دەوڵەمەنترین کەس لە جیھان دوای ٣٥ساڵ کارکردن وە وەرگرتنی چەندین پۆست لە دامەزاوە دارایی و کۆمپانیا گەورەکانی جیھان توانی پەرژینی ملیارێک دۆلار دەرباز بکات، بەڵام کایلی توانی لە چێشتخانەی ماڵەکەیەوەو لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەمە بکات.


دۆناڵد ترەمپ بەناوبانگبوونی ئامرازێک بوو بۆ چوونە کۆشکی سپی، کایلی جاینر دێتە ھەژمارکردن بە دەوڵەمەنترین کەس کە توانیبێتی لە رێگای دەرکەوتنی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە سامانەکەی بەدیبھێنێت، بەڵام ئەو تاکە کەس نییە، بەڵکو بەشێکە لەو دیاردەیەی کە سالانێکە زۆر کەسی گرتۆتەوە، زۆر کەس ڕوودەکەنە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا بنکەیەک لەھەوادارو خۆشەویست بنیات بنێن.

،،

دۆناڵد ترەمپ بەناوبانگبوونی ئامرازێک بوو بۆ چوونە کۆشکی سپی، کایلی جاینر دێتە ھەژمارکردن بە دەوڵەمەنترین کەس کە توانیبێتی لە رێگای دەرکەوتنی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە سامانەکەی بەدیبھێنێت، بەڵام ئەو تاکە کەس نییە، بەڵکو بەشێکە لەو دیاردەیەی کە سالانێکە زۆر کەسی گرتۆتەوە، زۆر کەس ڕوودەکەنە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا بنکەیەک لەھەوادارو خۆشەویست بنیات بنێن.

وە گۆڕینی ئەو ناوبانگە بۆ ئامرازێکی پارە کۆکردنەوە لە رێگای گرێبەستکردن لە گەڵ کۆمپانیاکانی ریکلام بۆ بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانیان لە پەڕە تایبەتەکانی خۆی، کایلی توانی بە ناوبانگبوونی بگۆرێت بۆ خاڵێک کە سەرپەرشتی سەدان ملیۆن دۆلار بکات، بە ئامانجگرتنی ئەو کچە گەنجانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٨تا ٢٤سالانن وە ئەمانە ئەو توێژەن کە زۆرترین ئەو بەرھەمانە بەکاردەھێنن کە کایلی بڵاویان دەکاتەوە، وە فرۆشتنیان بۆ دەکات لە ڕێگای ملیۆنان سەرسام و خۆشەویستی لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان.


وە بنکە ھەوادارییەکەی کایلی بەزۆری لە ھەرزەکاران پێکدێت، ئەوانەی کە لە پرۆگرامی راستەقینەیی تەلەفیزیۆنی‌و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە سەیری دەکەن، ئەم دیاردەی ھەوەسکارییەی کە کە زۆرترین کەس بە وردی بە ژیانی ئەستێرە دڵگیرەکانەوە وە دەبەسترێنەوە بە گەورەترین دیاردە دێتە ئەژمار.
دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی فۆرباسی کە ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکە ٩٠٠ ملیۆن ببرێت و ببێت بە خاوەنی یەک ملیار دۆلار، ھەوادارەکانی دەستیان کرد بەکەمپینی بەخشین بۆ گەیاندنی بەیەک ملیار دۆلار، سەرەرای ئەوەی ئەم کەمپینە بەبێزارکەر لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ناوبرا، بەڵام توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت بەکۆکردنەوەی چەند ھەزار دۆلارێک بە دروستی .

گۆڤاری فۆرباس لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکەوتنەکەی کایلی جاینر وەک سەرکەوتنەکەی دۆنالد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو، کە توانی سوود لە بەناوبانگ بوونە گەورەکەی خۆی ببینێت كە لە پرۆگرامی (The Apprentice)بە دەستی ھێنابوو، وە بۆ چەند سالێک بەردەوام بوو وە ئەمە بۆی بووە بە سەرەتایەک بۆ بنیاتنانی باڵەخانە بەرزەکانی کە لەسەرتاسەری جیھان بڵاو بوونەوەتەوە، وە ناوی خۆی بە رەنگی زێر لەسەری بنووسێتەوە، وە وتارە جێی مشتوومر و ناکۆکیەکانی لەگەڵ بەناوبانگەکان کەوای کردووە ببێتە جێگای سەرەنجی میدیاکانی تا گەیشتە کۆشکی سپی.

،،

گۆڤاری فۆرباس لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکەوتنەکەی کایلی جاینر وەک سەرکەوتنەکەی دۆنالد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو، کە توانی سوود لە بەناوبانگ بوونە گەورەکەی خۆی ببینێت كە لە پرۆگرامی (The Apprentice)بە دەستی ھێنابوو، وە بۆ چەند سالێک بەردەوام بوو وە ئەمە بۆی بووە بە سەرەتایەک بۆ بنیاتنانی باڵەخانە بەرزەکانی کە لەسەرتاسەری جیھان


ئایا راستە خۆی سامانەکەی خۆی بەدەست ھێناوە؟

رەخنەی زۆر لە گۆڤاری فۆرباس گیرا بەوەی وا وەسفیکرد کە خۆی سامانەکەی خۆی بنیات ناوە.


زۆر لە بینەران وایان دەبینی کە ئەم لێکۆڵینەوە یە زۆر ورد نییە، وایان دادەنا کە ئەم کچە بە یارمەتی خێزانە دەوڵەمەند و بەناو بانگەکەی لە جیھانی تەلەفیزیۆنی، دەستی بە دامەزراندنی کۆمپانیا نوێگەریی‌و جوانکارییەکەی کردووە، بەھۆی داھاتێک کە بڕەکەی چارەکە ملیۆن دۆلارێک بووە، وە بەھۆی ناوی خێزانەکەیەوە لە بوارەکانی دارایی و کارگێریدا کۆی کردبوەوە.


ناوھێنانی بەوەی کە خۆی سامانەکە خۆی بنیاتناوە زۆر گرفتی قوڵ بە جێ دەھێڵێت کە ئابووری ئەمریکا بەدەستیەوە دەناڵێنێت کە سەرمایەی ئەمریکا لە دەست چەند کەسێکی زۆر کەم كۆ بووەتەوە، وە زۆر لەو کەسانە سەرمایەکەیان بۆ مناڵەکانیان بەجێ دەھێڵن کە زۆر کات، یان تارادەیەکی زۆر بەرەو پێشچوونێکی زۆریان بۆ دابین دەکرێت لە رێگەی فەراھەمکردنی قوتابخانەی تایبەت تا لێی بخوێنن، وە دابینکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی پێویست تا بچنە ناو جیھانی دارایی، لە کاتێکدا ھەموو ئەم خۆشگوزاریانە بەردەست نییە بۆ چینی ھەژارو مام ناوەند لە وڵاتێک کە ١٪‏ دانیشتوان کۆنترۆڵی سێ یەکی سامانەكەی کردووە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك