کەو له‌ كورده‌واریدا

به‌زۆری له‌كام ناوچانه‌ی كوردستاندا ده‌ژین؟

کەو له‌ كورده‌واریدا

200 خوێندراوەتەوە

کەو باڵندەیەکی کێویە، (Alectoris Chukar) ناوە زانستیەکەیەتی، خەتێکی ڕەش بەدەوری چاوەکانیەوەیەتی‌و دەنوک‌و قاچەکانی سورن، لەخوارەوەی سک‌و سنگیەوە چەند خەتێکی ڕەش بەدی دەکرێت.

 


لەسەر نەخشەی جیهان لەچەند شوێنێکی دنیادا بوونی هەیە، بەڵام بەزۆری لەناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بەربڵاوە، دەنگێکی خۆشی هەیە، بەتایبەت لەبەیانیانێکی زوودا لەگەڵ ئەوەی دەستدەکات به‌ خوێندن‌و خۆیشی نمایش دەکات، لای شاعیرانی کلاسیک‌و هونەرمەندانی میللی‌و ڕەسەن قاسپەی کەو و جوانیەکەی وێناکراوەو ڕەنگی داوەتەوە.

باڵندەی کەو لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان‌و سەرسنوورەکان هەیە، وەک قەندیل‌و چۆمان‌و باڵەکایەتی‌و شارباژێڕو دۆڵی جافایەتی‌و پێنجوێن‌و تەواوی ناوچەشاخاوییەکان.

،،

کەو یەکێکە لەو باڵندە کێویانەی کە کەسانێکی زۆر هەن وەک خولیا لەبەخێوکردنی وهەم لەڕاوکردنی چێژ دەبینن، لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لەنێو پەلەوەرەکان مامەڵەی کڕین‌و فرۆشتن بەباڵندەی کەوەوە دەکرێت، نرخی باڵندەی کەویش لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی ترو بەگوێرەی نەوعیەتی باڵندەکە دەگۆڕێت، لە15هەزارەوە دەست پێدەکات تا نزیک ملیۆنێک دینار.


شوێنێک کە بەفرێکی زۆر دەگرێت‌و ژیانی مرۆڤ دوور بێت لێی، هەروەها هەندێكجار لە پێدەشت‌و دەشتاییەکانیشدا دەبینرێت، باڵندەی کەو ماڵی دەبێت، بەخێوکردنی ئاسانە، جگە لەوەش ڕاوچیانیش چێژێکی تایبەت لەڕاوکردنی دەبینن، لەگەڵ ئەوەشدا ژینگە جوان‌و ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان سیمایەکی جوانتریان وەرگرتووە بە بوونی باڵندەی کەو.


لەخولی سێیەمی پەرلەمان 16ـی نیسان بەڕۆژی ژینگە ناسێنراوە، هێزێکیش سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە هەیە بەناوی پاسەوانی تایبەتی سنورەکان بۆپارێزگاری لەژینگە‌و مەترسی دەرەکی، لەساڵی 2003 وە بەیاسا ڕاوی باڵندە وئاژەڵی کێوی قەدەغەکراوە لەپێناو پاراستنی جوانی سروشت‌و لەناو نەچوونی وەچەی باڵندەو جۆری گیاندارەکان‌و مانەوەیان.

کەو یەکێکە لەو باڵندە کێویانەی کە کەسانێکی زۆر هەن وەک خولیا لەبەخێوکردنی وهەم لەڕاوکردنی چێژ دەبینن، لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لەنێو پەلەوەرەکان مامەڵەی کڕین‌و فرۆشتن بەباڵندەی کەوەوە دەکرێت، نرخی باڵندەی کەویش لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی ترو بەگوێرەی نەوعیەتی باڵندەکە دەگۆڕێت، لە15هەزارەوە دەست پێدەکات تا نزیک ملیۆنێک دینار.

چۆن ڕاوی کەو دەکرێت‌و لەچی وەرزێکی ساڵدا ڕاوچیان ڕاوی دەکەن؟

یەکەم:
لەمانگی شوباتەوە دەست پێدەکات بۆسەرەتای نەورۆز، بەمەیش ڕاوچیەکان هەڵدەستن بەبردنی نێرەکەوێکی دەنگخۆش لەگەڵ خۆیان، بۆکوێستانەکان‌و لەدەم کانیاوەکان نزیک دەبنەوە، ئەم نێرە کەوەی ڕاوچیەکان بەندەنگێکی خۆش لەقەفەسەکەیەوە دەخوێنێت و خاوەنەکەیشی لەشوێنێک بەدووری چەند مەترێک لەپەناگەیەکی نەدیو خۆی حەشار ئەدات، تاوەکو کەوە مێیەکان لە نێرەکەوەکە نزیک دەبنەوە، ئیتر بەتەڵەی تۆڕی وەک تەپکەو داو، دەسگیریان دەکەن، یانیش بە چەکی تاپڕ لێیان دەدەن‌و دەیانکوژن.

دووەم:

جۆرێکیتری ڕاو لەدوای نەورۆز، واتا لەمانگی ئایارەوە دەست پێدەکات تاوەکو سەرەتای مانگی ئاب، ئەمەش چۆن دەبێت؟ ڕاوچییەکان دەچنە کوێستانەکان‌و لەنزیک لانەی ماکەو خۆیان حەشار دەدەن، کاتێ ماکەو لەسەر هێلکەکانی لای هێلانەکەی کڕ کەوتووە، بەڵام ئەم جارە ماکەو دەخوێنێت‌و نێرەکەوەکانیش بەدەم قاسپەی کەوی ماکەوەوە دێن و نزیک دەبنەوە بەم جۆرە نێرەکەوەکان ڕاو دەکرێن.


سێیه‌م:


جۆرێکیتر ڕاوی باڕە کەوەکانە، کاتێک ماکەوێک بەخۆی‌و کۆمەڵێک لەبێچوەکانی کە باڕەکەوی پێدەوترێت‌و لەکانیاوەکان نزیک دەبنەوە، ئیتر باڕەکەوەکان لەو کاتەدا توانای فڕینیان نییە، بۆیە بەئاسانی دەسگیردەکرێن.

چوارەم:

جۆرێکی تری ڕاو لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە سەرەتای پایزەو تازە سەرما دەست پێدەکات، بەرلەوەی کۆچ بکەن، چونکە کاتی جوڵەوکوچ‌و فڕین‌و نزیک بونەوەیان دیارە، بەم جۆرە ڕاودەکرێن.

پێنجەم:

جۆرێکی تر لەڕاوی کەو، لەشەوێکی باراناوی یان تازە بەفر باریبێت، هەندێجار ڕاوچیەکان بەهۆی لێدانی ڕۆناکییەکی بەهێز لەناو چاوی کەوەکان بەم جۆرە لەبینین دەکەون‌و لەشوێنی خۆیان دەوەستن‌و بەئاسانی بە شەداو دەگیرێن، وەک ئەوەی کە لەبەرانبەری کەروێشک ئەنجامدەدرێت لەڕاوکردنیدا.

شەشەم:

هەندێجاریش ڕاوچییەکان چەند نێرە کەوێک لە لوتکەو دامێنی ئەو چیاو گردۆڵکانە بەشەڕ دێنن‌و دواتریش ماکەوەکانی کوێستان بەدەم دەنگ‌و نمایشی نێرەکەوەکانەوە دێن‌و نزیک دەبنەوە تا دەگەنە ئاستێک ڕاو بکرێن، یان کاتێک دەکەونە تەڵەی داو و تۆڕەوە.

 

،،

جۆرێکی تری ڕاو لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە سەرەتای پایزەو تازە سەرما دەست پێدەکات، بەرلەوەی کۆچ بکەن، چونکە کاتی جوڵەوکوچ‌و فڕین‌و نزیک بونەوەیان دیارە، بەم جۆرە ڕاودەکرێن.

چێژی چی دەبینرێت لەڕاوی کەو و بەشەڕهێنانیان؟

زۆرێک لەخەڵکی، کەو لەماڵەوە بۆ جوانی ڕادەگرن، لەبواری هونەریشدا تابلۆی باڵندەی کەو بەهای تایبەتی خۆی هەیە، لەزۆرینەی شوێنە فۆڵکڵۆرییەکان بەرچاو دەکەوێت، هەندێجار لەبەرنامەو ڕاپۆرتەکانی تەلەفزیۆنیشدا کەتایبەتن بەفۆڵکلۆرو ڕەسەنی کوردەواری وەک جوانیەک چەند کەوێک دەخرێنە بەردەم زوومی کامێراکەوە، هەندێجاریش جوتێ کەو وەک دیاریەکی بەنرخ لەنێوان هاوڕێکان پێشکەش بەیەکتر دەکرێت، بەتایبەت لەنێوان چینی زەنگین‌و ئاغاو کەسانێک کە خاوەنی دیوەخان‌و ڕەشماڵبن.


كه‌و ئه‌گه‌ر لەبچوکیشەوە گەورە بکرێت زوو ماڵی دەبێت، جگە لەوەش خاوەنی دەنگێکی خۆشە لەبەیانیاندا، هەروەها گۆشتەکەشی دەخورێت، لەبازەڕەکانیشدا مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، بەڵام وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن مەبەستە سەرەکیەکە سەرمایە نییە، بەڵکو خویەکە وەک پیشەی لێهاتووە تیایدا هەست بەچێژێکی زۆر دەکەن، بۆیە ساڵانە لەچەند شارێکی هەرێم لەشوێنێکی تایبەت‌و دیاریکراودا کەوەکان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە بەشەڕ دەهێنرێن، خاوەنی هەرکەوێکی براوە لەشەڕەکەدا بڕێکی دیاری کراو کەدەگاتە چەند سەد دۆلارێک وەک پاداشت وەردەگرێت، لەبەرانبەریشدا خاوەنی کەوە دۆڕاوەکە جارێکی دی ئەم کەوەی لەم شوێنە ناداتەوە بەشەڕکردن.