گۆران ئیبراهیم ئەحمەد
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تره‌مپ شه‌ڕی دژی میدیا راگه‌یاند، تا گه‌یشته هه‌ڵچوونه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به په‌یامنێری CNN له كۆنفرانسی كۆشكی سپی.
به‌ڵام ترسی سه‌ره‌كیی تره‌مپ له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆسته، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی كه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی "واته‌رگێت = رووداوێك كه سه‌رۆكی ئه‌مریكای له‌سه‌ركار لابرد"، پۆپ ودوارد یه‌كێك له‌و دوو رۆژنامه‌نووسه بوو كه له ئاشكراكردنی واتهرگێتدا به‌شداربوو، كاتێك ودوارد سه‌رقاڵی نووسینی كتێبه‌كه‌ی بوو، تره‌مپ ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه‌و پێیوتووه: سه‌ره‌تا پێت ده‌ڵێم نه‌مزانیوه كه داوای دیمانه‌ی رۆژنامه‌وانیت له من كردووه، بیستوومه سه‌رقاڵی نووسینی كتێبێكی له‌سه‌ر من، به قسهكانیشتدا وا دیاره ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی سلبیه.
ودوارد له وه‌ڵامدا وتویه‌تی: به‌ڵگه‌م له‌سه‌ر ئیداره‌كه‌ت هه‌یه‌و تۆش سه‌رۆكی وڵات‌و هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.
واشنتۆن پۆست مۆته‌كه‌ی ڕۆژانه‌ی تره‌مپه، جارێكیان له تویته‌ره‌وه نووسی: ئه‌م واشنتۆن پۆسته هه‌میشه ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌یوویست ناوی ئاشكرا بكرێت، من پێموایه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌ر نییه.
زانیاریی بڵاوبوه‌وه، كه تره‌مپ سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی له‌و رۆژنامه‌یه، به‌ڵام هه‌موو به‌یانییه‌ك پێش ڕۆژنامهكانیتر چاوی پیا ده‌خشێنێت.
ئاخرههر ئه‌و رۆژنامه‌یه بوو كه‌یسی پۆرنۆكانی تره‌مپی وروژاند، هه‌ر واشنتۆن پۆست بوو ماچه‌كه‌ی ساڵی 2006ی تره‌مپی له‌ناو مه‌سعه‌دی "تره‌مپ پاوه‌ر"دا ئاشكرا كرد.
ململانێی نێوان تره‌مپ و واشنتۆن پۆست فراوانه، به‌هه‌ر حاڵ دۆخه‌كه به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشته كه‌یسی خاشقچی،
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ڕۆژانه به‌وردی چاودێری لێدوانه‌كانی تره‌مپ و هه‌ڵووێستی ئیداره‌كه‌ی ده‌كات له‌باره‌ی كه‌یسی خاشقچیه‌وه، تا لێدوانه‌كانی رۆژانی رابردووی تره‌مپ كه وتی: به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانی سعودیه له پێناوی ئهمریكاو ئیسرائیل‌دا، به‌په‌له بۆ ڕۆژی دوایی واشنتۆن پۆست سه‌روتاری خۆی ته‌رخان كرد بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و نوسی: ترهمپو شازاده‌ی سعودیه درۆ دهكهنو پێوویسته كۆنگرێس لێكۆڵینه‌وه بكات.
،،
تره‌مپ سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی له‌و رۆژنامه‌یه، به‌ڵام هه‌موو به‌یانییه‌ك پێش ڕۆژنامهكانیتر چاوی پیا ده‌خشێنێت.
ئاخرههر ئه‌و رۆژنامه‌یه بوو كه‌یسی پۆرنۆكانی تره‌مپی وروژاند، هه‌ر واشنتۆن پۆست بوو ماچه‌كه‌ی ساڵی 2006ی تره‌مپی له‌ناو مه‌سعه‌دی "تره‌مپ پاوه‌ر"دا ئاشكرا كرد.
پاشان له ژماره‌كانی دواتریدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو پشتیوانیه‌كانی تره‌مپی له سعودیه به پێشێلكردنی به‌هاكانی مرۆڤی ئه‌مریكی وه‌سف كرد، دیسان داوای له كۆنگرێس كرده‌وه بێده‌نگ نه‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڕیاز، پاشان تۆماس فریدمان رۆژنامه‌نوسی ناسراوی ئه‌مریكی هاته دهنگو نووسی: تره‌مپ به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی ئه‌مریكا بێ به‌رامبه‌ر ده‌فرۆشێت.
واشنتۆن پۆست نووسی: باشتره تره‌مپ ئاوڕ له به‌ڵگه‌كانی سی ئای ئه‌ی بداته‌وه كه سه‌لماندوویه‌تی خاشقچی به فه‌رمانی بن سه‌لمان كوژراوه، خۆ ئه‌گه‌ر گومانی له به‌ڵگه‌كان هه‌یه، با بیانخاته‌ڕوو.

دوای ئه‌و ئیشكردنه زهقو بهفشارهی واشنتۆن پۆست له‌سه‌ر ترهمپو كه‌یسی خاشقچیو سعودیه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تره‌مپ له كێڵگه‌كه‌ی خۆی له مارلاگۆ له ویلایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مریكا ناچار بوو بڵێت: سی ئای ئه‌ی بن سه‌لمانی به بكوژ له قه‌ڵه‌مداوه‌و پێوویسته لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌و، ڕه‌نگه پێوویست بكات لێپرسینه‌وه له هه‌موو جیهان بكرێت، چونكه بووه به شوێنی شه‌ڕانگێزیی.
واشنتۆن پۆست پێیوایه: تره‌مپ درۆزن نییه، به‌ڵكو شێته.
هاورد كیرتز ره‌خنه‌گری میدیایی كه‌ناڵی فۆكس نیوز كه تره‌مپ به كه‌ناڵێكی باشی ده‌زانێت، ده‌ڵێت: واشنتۆن پۆست یه‌كێكه له‌و چوار ڕۆژنامه‌یه‌ی كه تره‌مپ هه‌موو به‌یانییه‌ك داوایان ده‌كات.
،،
هاورد كیرتز ره‌خنه‌گری میدیایی كه‌ناڵی فۆكس نیوز كه تره‌مپ به كه‌ناڵێكی باشی ده‌زانێت، ده‌ڵێت: واشنتۆن پۆست یه‌كێكه له‌و چوار ڕۆژنامه‌یه‌ی كه تره‌مپ هه‌موو به‌یانییه‌ك داوایان ده‌كات.
به‌مجۆره كاریگه‌رییه‌كانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست وایكرد كه تره‌مپ بێته خهتو دان به به‌ڵگه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریدا بنێت.
ئه‌ڵبه‌ته كێشه‌ی تره‌مپ و ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش هه‌یه، ئه‌ویش بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه، گارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ ده‌ڵێت: خه‌زورم وا ڕاهاتووه هه‌میشه ته‌له‌فۆنم بۆ دهكاتو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و نیویۆرك تایمزه لهعنهتیهت خوێندنه‌وه؟، هه‌رچی تیا بوو پێم بڵێ.