لەبەرامبەر ئازادكردنی عێڕاق، "ترەمپ" داوای نەوت لە عێڕاق دەكات

لەبەرامبەر ئازادكردنی عێڕاق، "ترەمپ" داوای نەوت لە عێڕاق دەكات

186 خوێندراوەتەوە

 

لە ئینگلیزیەوە
و. هونەر عمر

 

ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریكی "ئەكسیۆس" لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد كە "دۆناڵد تڕەمپ"ی سەرۆكی ئەمریكا داوای قەرەبووی ئازادكردنی عێڕاقی لەلایەن ئەمریكاوە و مانەوەی هێزەكانی تاكو كۆتایی ساڵی 2011 لە سەرۆكوەزیرانی پێشوو "حەیدەر عەبادی" كردووە.

 

،،

لە هاوینی 2017شدا و لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا, "ترەمپ" جارێكیتر هەمان داوای لە "عەبادی" كردووەتەوە و ئەمەش ڕاویژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا "هیربیرت مەكماستەر"ی نیگەرانكردووە و پێیوابووە كە ئەو داوایەی "ترەمپ" زیانی بۆ ناوبانگی ئەمریكا دەبێت.

 

 

ماڵپەڕەكە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە ڕایگەیاند كە "كاتێك "ترەمپ" لە مانگی پێنجی ڕابردوو لە واشنتۆن چاوی بە "عەبادی" كەوتووە, داوای پێدانی نەوتی عێڕاقی بە ئەمریكا لێكردووە لە بری پارە, ئەمەش لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەم وڵاتە.

 

 

 

 

سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە كە "عەبادی" وەڵامی "ترەمپ"ی داوەتەوە و پێی وتووە: "مەبەستت چییە؟ ئێمە لەگەڵ چەندین كۆمپانیای ئەمریكی كاردەكەین و كۆمپانیاكانی بواری وزەی ئەمریكی قازانج لە وڵاتەكەی ئێمەدا دەكەن."

 

،،

ڕاوێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ناڕازیبوون بەو داوایە و بە داوایەكی ناڕەوایان زانیوە, هەروەها پێیانوابووە كە ئەو داوایە شكاندنی یاسای نێودەوڵەتییە و ئەمەش بیانووی پڕوپاگەندە و دروشمی دژ بە ئەمریكا دەدات بەدەست دوژمنەكانیانەوە.

 

 

لە هاوینی 2017شدا و لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا, "ترەمپ" جارێكیتر هەمان داوای لە "عەبادی" كردووەتەوە و ئەمەش ڕاویژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا "هیربیرت مەكماستەر"ی نیگەرانكردووە و پێیوابووە كە ئەو داوایەی "ترەمپ" زیانی بۆ ناوبانگی ئەمریكا دەبێت.

 

لەماوەی كەمپەینەكەشیدا لە ساڵی 2016 "ترەمپ" ڕەخنەی ئەوەی گرت كە (وڵاتەكەی چەندین ترلیۆن دۆلاری لە عێڕاقدا خەرجكردووە و هەزاران سەربازیشی لێ كوژراون, بەڵام لەبەرامبەردا و لە گەڕانەوەیاندا هیچ شتێكیان بەدەستنەهێناوە.

" وە پێشیوایە كە "ئەمریكا پێویستە پشكی لە نەوتی عێڕاقدا هەبێت لەبەرامبەر ئەو خەرجیانەی لە شەڕی ئەو وڵاتەدا كردوونی."

 

سەرچاوەكان ئەوەشیان زانیوە كە "ڕاوێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ناڕازیبوون بەو داوایە و بە داوایەكی ناڕەوایان زانیوە, هەروەها پێیانوابووە كە ئەو داوایە شكاندنی یاسای نێودەوڵەتییە و ئەمەش بیانووی پڕوپاگەندە و دروشمی دژ بە ئەمریكا دەدات بەدەست دوژمنەكانیانەوە."

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ماڵپەڕی "ئەكسیۆس"یشدا, "دانا وایت" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا وتی كە: "ناكرێت ئێمە قسە لەسەر گفتوگۆ داخراوەكان بكەین."

،،

ماڵپەڕە ئەمریكیەكە ئەوەشی ئاشكراكرد كە سەرچاوەكان شێوازی مامەڵەی "ترەمپ"یان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكراكردووە وەك ئەوەی كە ئەو دەیەوێت سوود لە وڵاتانی ناوچەكە وەربگرێت لەڕێگەی سەرچاوە سروشتەكانیانەوە.

 

لە زاری وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیشەوە "ئەكسیۆس" ڕایگەیاند: "ئێمە لێدوان لەسەر درێژەی قسەكانی سەرۆك لەگەڵا نوێنەرانی وڵاتانی بیانی نادەین."


وتەبێژەكە ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە: "ئێمە لەمێژە هاوكاری عێڕاق دەكەین بۆ بەدەستهێنانی وزەی سەربەخۆ و بەردەوامیش دەبین لەو هاوكاریانە, پێشمانوایە كە عێڕاق دەتوانێت ببێتە خاوەنی وزەی خۆی و پێویستی بە هاوردەی وزەی كارەبا نەبێت, وە دەشتوانێت پەرە بە هەناردەكردنی نەوت بدات و نەوتی زیاتر هەناردەبكات."

 

 

ماڵپەڕە ئەمریكیەكە ئەوەشی ئاشكراكرد كە سەرچاوەكان شێوازی مامەڵەی "ترەمپ"یان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكراكردووە وەك ئەوەی كە ئەو دەیەوێت سوود لە وڵاتانی ناوچەكە وەربگرێت لەڕێگەی سەرچاوە سروشتەكانیانەوە.

 

"ئەكسیۆس" ئاماژەی بە وتەكانی ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی "بۆب وودوارد"یش كردووە سەبارەت بە هەنگاوەكانی "ترەمپ" بۆ بەدەستهێنانی كانزا سروشتیەكانی ئەفغانستان لە بەرامبەر شەڕی ئەو وڵاتەدا كە نوێنەرانی ئەفغانستانیش زیاتر كراوەن بە ڕووی "ترەمپ"دا وەك لە نوێنەرانی عێڕاق.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك