توركیا كەیسی خاشقچی بە چی بە ئەمەریكا دەفرۆشێت؟

ئایا ئەمەریكا فەتحوڵا گولەن ڕادەستی توركیا دەكاتەوە؟

توركیا كەیسی خاشقچی بە چی بە ئەمەریكا دەفرۆشێت؟

304 خوێندراوەتەوە

محمد غەریب حسین

لەدوای کوژرانی ڕۆژنامە نووس و نوسەری سعودی جەمال ئەحمە خاشقچی، بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەردانەکانیان بۆ تورکیا چڕکردۆتەوەو لەهەوڵی رازیکردنی ئەو وڵاتەدان بە ڕێکەوتنێکی سیاسی لەسەر کەیسی جەمال خاشقچی، چونکە تورکیا لەهەوڵی ئەوەدایە کە کەیسەکە فراوان بکات و بیکاتە کەیسێکی نێودەوڵەتی بەوەی کە داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات لە کەیسەکە وە بەڵگەی تەواویشی لەبەردەستەو دەتوانێ بیسەلمێنێت کە (محەمەد بن سەلمان) شازادەی جێنشینی سعودیە بڕیاردەری سەرەکی کوشتنەکەیەو ئەم بەڵگانەشی داوەتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، سعودیەش دانی بە کوشتنەکەدا ناوە و بەرە بەرە دان بە تەواوی بابەتەکەدا دەنێت لەژێر ئەو فشارە زۆرەی کە لە سەریەتی لەلایەن کۆماڵگەی نێودەوڵەتیەوە.

  


لە وەها ئەگەرێکیشدا دور نییە شازادەی سعودیە لە پۆستەکەی دوربخرێتەوەو سزایەکی قورسی نێودەوڵەتی بەسەر شانشینەکەی ێ‌ل سعودا بسەپێت، کە ئەمەش بەتەواوەتی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایەو بەتایبەتیش (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، چونکە لەگەڵ محمەد بن سەلماندا داڕێژەری ستراتیجێکی هاوبەشن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست‌و کاری زۆریشیان لەسەر کردووە.

لەبەر ئەمە بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەم بارەیەوە لەهەوڵی ڕازیکردنی تورکیادان کەواز لە هەوڵەکانی بێنێت سەبارەت بەو بەدواداچوونە نێودەوڵەتییەی کە داوایدەکات بکرێت لەسەر کەیسەکە، بەڵام پێناچێت تورکیا بەئاسانی ڕازی بێت چونکە داواکاریەکانی تورکیا زۆرن وە کاریگەریشیان دەبێت لەسەر ستراتیجی ئەمریکا لە ناوچەکە، بەڵام لەکۆتایدا بەهەر جۆرێک بێت دەبێت ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ تورکیا ڕازیبکات و لە بەینی خراپ و خراپتر خراپەکە هەڵبژێرێت کە ڕازیکردنی تورکیایە وەک ئەندامێکی ڕێخراوکی .NATO

،،

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانی لە تورکیا دەکەن و دەیانەوێت بابەتەکە دژ بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەکار بێنن وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر بە سەپاندنی سزا تاک لایەنە ئابوریەکەی کە ساپاندویەتی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانداو زیانی بەرچاوی پێگەیاندون



لەمبارەیەوە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاش پشتیوانی لە تورکیا دەکەن و دەیانەوێت بابەتەکە دژ بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەکار بێنن وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر بە سەپاندنی سزا تاک لایەنە ئابوریەکەی کە ساپاندویەتی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانداو زیانی بەرچاوی پێگەیاندون، داواکاریەکانی تورکیا بۆ پەردە پۆشکردنی بابەتەکە خۆی لە چەند خاڵێکی جەوهەریدا دەبینێتەوە:


یەکەم، ڕادەستکردنەوەی (فەتحوڵا گولەن) سەرۆکی بزافی خزمەت کە ئێستا لە ئەمریکا داڵدەدراوە و تورکیا تۆمەتباری دەکات بەوەی کە کارەکتەری سەرەکی و داڕێژەری کودەتا شکست خواردوەکەی ١٥/تەموزی/٢٠١٦ یە، بەڵام ئەمریکا بەمە ڕازی نە دەبوو دواتر تورکیا هەستا بە دەستگیرکردنی قەشەیەکی ئەمەریکی بەناوی ێ‌ندرو برونسون کە بە وتەی حکومەتی تورکیا هاوکاری ئەو گروپانەی کردوە کە تورکیا بەتیرۆرست ناساندونی، تورکیا دەیویست لە بەرامبەر قەشەکەدا ئەمریکا فەتحوڵا گولەنی ڕادەست بکاتەوە، بەڵام ئەمریکا ڕازینەبوو هەتا خاشقچی رویکردە تورکیاو بوو بە مایەی خێرو بەرەکەت بۆی، ئیستا ئەمریکیەکان هەندێک تەنازولیان بۆ تورکەکان کردوەو لە ئامادەکاریدان بۆ ڕادەست کردنەوەی فتحوڵا گولەن بەڵام ئەمە بۆ ئەمریکیەکان ئاسان نابێت، چونکە بابەتەکە بابەتێکی قانونیەو لە دادگادایە و لە وەها حاڵەتێکیشدا دەبێت دادگا دان بە تاوانباری فەتحوڵا گولەندا بنێت، یان تورکیا وەک تاوانبار داوای رادەست کردنەوەی بکاتەوە، وە وەک داواکراوێک ڕاداستی تورکیا دەکرێتەوە، بەواتایەکیتر ناڕستەوخۆ دان نانە بە تاوانباری فەتحوڵا گولەن لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمەش بەومانایە دێت کە فەتحوڵا گولەن بەتۆمەتباری ڕادەستی تورکیای دەکرێتەوە، وە هەروەها ماوەیەک لەمەو پێش ئەمریکا هاستا بە ڕادەستکردنەوەی محمد صاڵح گواگیر سەرۆکی سندوقی ڕێخراوی ڤیتۆ بە تورکیا کە بە کەسایەتیەکی زۆر نزیک لە فەتحوڵا گولەن دادەنرێت.


دووەم، تورکیا داوادەکات کە ئەمریکا دەست هەڵبگرێت لە کوردانی سوریا کە لە ئێستادا رۆڵدەگێڕن لە سوریادا و تورکیا بە باڵێک لە پەکەکە ناساندونی، وە بە تەنها هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمەریکا دائەنرێن لەسوریاو هاوکاری دەکرێن لەلایەن ئەمریکاوە، کە ئەمەش نیگەرانی تورکیای لێکەوتۆتەوەو داوای لە ئەمریکا کردووە کە لەبەرامبەر بە کەیسی خاشقچی هاوکاریەکانی ڕبگرێت بۆیان، یان بەلای کەمەوە ڕێگە بە ئۆپەراسیۆنی منبج بدات کە تورکیا زۆر هەوڵی بۆ دەدات و لە وەها کاتێکدا کە بەرپەسانی ئەمریکا سەردانەکانیان بۆ تورکیا چڕکردۆتەوە تورکیا بۆردومانی کورداکانی لەسوریاو قەندیل دەستپێکردوە وەک ئاماژەیەک بۆ سوربوونی تورکیا لەسەر بابەتەکە كە دەیەوێت وەک پەیامێک بیداتە ئەمریکیاکان، بەڵام پشتکردنە کوردەکان بۆ ئەمریکا ئاسان نیە، هەرچەندە ئەمریکییەکان بەرژەوەندی لێکدانەبڕاوەیان لەگەڵ تورکەکاندا هەیەو نایانەوێت تورکیا زیاتر لێیان دور بکەوێتەوەو دەخوازن لە بەرامبەر بە سزاکانی ئێراندا تورکیا هاوکاریان بكات و پەیوەندیەکانی لەگاڵ وڵاتانی ئەوروپاش چاک بکاتەوە، بۆیە هەندێك تەنازول لەلایەن ئەمریکیەکانەوە کراوەو لەهەوڵی ڕازیکردنی تورکیادان، تاڕادەیەک لە تورکیا هاتوونەتە پێشوە لەم سۆنگەیەوە نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند " هاوپەیماناکەمان کە مەبەست لێی یەپەگە باڵی گروپێکی تیرۆرستیە کە پەکەکە یەو کێشەی لەگەڵ تورکیا بۆ دروست کردوین، ئێمەش هاوکاریەکانمان بۆ هەسەدە کەم کردووەتەوە" ئەمەش ناڕاستەوخۆ داننانە بە یەپەگەدا وەك گروپێکی تیرۆرستی‌و ئەگەری هەیە ئەمجارەش ئەمریکیەکان پشت بکەنە کوردانی سوریا‌و هەندێک سازش بۆ تورکەکان بکەن، ئەماش وادەکات کە هەیمەنە و جوگرافیای کوردانی سوریا وەک خۆی نەمێنێتەوە.

،،


شەڕی یەمەن خاڵێکی لاوازی ترە بۆ سعودیە کە بەناچاری دەبێت لێی بچێتە دەرەوە کە ئیران تێیدا بەبراوە دادەنرێت و لە یەمەنیشدا هەیمەنەی خۆی بەسەر سعودیەدا زاڵکردوە


یەکێکیتر لەداواکارییەکانی تورکیا بریتییە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکای وڵاتانی کەنداو لەگەڵ قەتەردا، لەم بارەیەشەوە هەندێك جموجوڵ هەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا پاشای سعدیە بانگێشتی ئەمیری قەتەڕی کردووە بۆ کۆبوونەوە لە لوتکەی کۆبونەوەی وڵاتانی کەنداو لە سعودیە، کە وا بڕیار بو لە عومان بەڕێوە بچێت، بەڵام عومان دەستبەرداری میواندارییەکە بو بۆ سعودیە، کە پێدەچێ لە ژێر فشاری ئەمریکادا سعودیە پەیوەندیەکانی لەگەڵ قەتەردا ئاسای بکاتەوەو جۆرێک لە ڕێکەوتن بە نێوەندگیری کوەیت لەگەڵ قەتەڕدا بکرێت.


شەڕی یەمەن خاڵێکی لاوازی ترە بۆ سعودیە کە بەناچاری دەبێت لێی بچێتە دەرەوە کە ئیران تێیدا بەبراوە دادەنرێت و لە یەمەنیشدا هەیمەنەی خۆی بەسەر سعودیەدا زاڵکردوە، وە ئێستا سعودیە بەناچاری داوای دانوستان دەکات و هەرچی ئیماڕاتی عەرەبیشە حاڵی زۆر لە سعودیە باشتر نییە، چونکە پێدەچێت تێوە گلابێت لە کەیسی کوشتنی جەمال خاشقچی کە محمد دحلان ڕاوێژکاری شێخ محمد بن زایید دەستی هەبووە لە کەیسەکدا، بەوەی هەوڵیداوە کە بەڵگەکانی کوشتنی جەمال خاشقچی بشارێتەوە لە ڕێگەی ناردنی تیمێکی شارەزا بۆ ئەستەنبوڵ، لەبەر ئەمەش ئیمارتیەکانیش گڕۆڵەیان کەوتۆتە لێژی‌و تەنانەت ئێستا پەیوەندی ئیمارات‌و سعودیە پەیوەندیەکی دوو دڵانەیە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك