بۆ ئه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى بدرێتێ، وه‌كو زاناى چه‌كى ئه‌تۆمى عێراق خۆى ناساند

ئەو پیاوەی بووە هۆی داگیركردنی عێراق

بۆ ئه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى بدرێتێ، وه‌كو زاناى چه‌كى ئه‌تۆمى عێراق خۆى ناساند

1013 خوێندراوەتەوە

سه‌نگه‌ر سه‌یدقادر

" ڕافد ئه‌حمه‌د جه‌نابی" كە ئەندازیارێكی عێراقی بوو ساڵی ١٩٩٩ عێراقی جێهێشت و لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرێتی كرد، بەڵام داواكەی لە لایەن ئەڵمانیەوە ڕەتكراوەتەوە.

ڕافد دوای ڕەتكردنەوەی داواكەی چیرۆكی ئەوە بۆخۆی دروست دەكات كە زانای ئەتۆمیەو لە وێستگەى ئەتۆمی حەكەم لەبەغداد كاری كردووە، ئەم چیرۆكە دەبێتە هۆی ئەوەی مافی مانەوە وەربگرێت‌و ببێتە جێی بایەخی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا.؟

دوای چەند ڕۆژێك دەزگای هەواڵگری ئەمەریكاو ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكەن ئەویش پێیان ڕادەگەیەنێت سەدام چوار وێستگەی دروستكردنی چەكی كیمیاوی دروستكردوەو لە ناو چوار بارهەڵگردا بەشێوەی گەڕۆك جموجوڵیان پێدەكات بۆ شاردنەوەی لەلیژنەی پشكنەرانی نێودەوڵەتی چەكی كیمیای‌و وێنەی چوار وێستگەكەیان بۆ دەكێشت بە خەیاڵی خۆی.

،،

ئەم وتانەی رافد جەنابی دەزگای هەواڵگری بەریتانیاو ئەڵمانیاو ئەمەریكا فریوو دەدات، بەجۆرێك كۆڵن پاوڵی وەزیری دەروەی ئەوكاتی ئەمەریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتەكانی ڕافدی وەك تاكە بەڵگە لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی سەدام ئاشكرا كردو، ڕایگەیاند دانپێدانانی زانایەكی ئەتۆمی عێراقیان لایەو شاهیدە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی سەدام كە دەیەوێت چەكی كیمیای دروست بكات‌و وێستگەكان لەناو چوار بارهەڵگردا حەشار دراون.

ڕافد جەنابی دەڵێ( دوای داگیركردنی عیراق دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاو ئەمەریكا داوای لێدەكەن كەلە ڕاگەیاندنەوە دەركەوێت‌و بڵێت ئەو چوار وێستگە ئەتۆمیە گواستراونەتەوە بۆ سوریا بۆ تێوە گلاندنی سوریاو شاردنەوەی درۆ و بەهانەی داگیركردنی عێراق، بەڵام ڕافد جەنابی داواكە ڕەتدەكاتەوە.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە مانگی ٣ ساڵی ٢٠٠٣ سوپای ئەمەریكا ڤیدیۆی سێ بارهەڵگر لە ڕاگەیاندنەكانەوە بڵاو دەكاتەوەو دەڵێ ئەمە وێستگە ئەتۆمیەكانی سەدام بوون، بەڵام ڕافد دەڵێ توشی سەرسوڕمانبووم كاتێك ڤیدیۆكەم لە ڕاگەیاندنەكانەوە بینی، چونكە ئەو وێستگانە هەمان ئەو وێستگانەبوون كەمن بەخەیاڵی خۆم و بۆ فریودانیان وێنەكەیم بۆ كێشابوون، ئەمەریكیەكان بۆ فریودانی ڕایی گشتی جیهانی وێستگەكانیان لەسەر بنەمای وێنەخەیاڵیەكەی من دروستكردبوو وه‌ ڕەوانەی عێراقیان كرد بوو تا واینیشانبدەن سەدام وێستگەی ئەتۆمی هەبووە.

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك