پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

تۆپه‌كه‌ له‌ قاچی په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیادایه‌

پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

363 خوێندراوەتەوە

لەم چرکەساتەدا، برێکست ( چوونەدەرەوەی به‌ریتانیای گەورە« به‌ریتانیا، سکۆتلەندا، باکوری ئایرلەند» لە یەکێتی ئەوروپا) ڕووپەڕی زۆربەی ڕۆژنامەو میدیاکانی به‌ریتانیاو جیھانیشی داگیرکردووە.

 
ئەم پرسە نەک بەتەنھا بۆ ھاوڵاتیانی ئینگلیز، بەڵکو بۆ ھەموو جیھان بایەخی زۆرو گرنگیەکی تایبەتی پێدەدرێت، چونکە دەبێتە مەبنای گۆڕانکاری سیاسی‌و ئابووری‌و جوگرافی‌و کولتووری و... جیھان بەگشتی‌و ناوچەکە بەتایبەتی.

پارتی پارێزگاران (Conservative Party) بەسەرکردایەتی تێریزا مەی (Theresa May) سەرۆکوەزیران، بەشێوەیەکی ڕادیکاڵ پاڵپشتی پڕۆژەی جیابوونەوەی به‌ریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن. بەڵام چەندان ئاستەنگی گەورە لەبەردەم ئەو پرسەدا بە ھەڵواسراوی ماونەتەوە. لەوانە، کێشە نێوان به‌ریتانیاو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، کێشەی ئایرلەندای باکورو سکۆتلەندا، نەبوونی ھاودەنگی لەنێوان پارتە سیاسیەکانی به‌ریتانیا، سەرەڕای ئەمانە لەئێستادا جۆرێک لە پاشگەزبوونەوە لەلایەن ھاوڵاتیانی ئینگڵاند بەدی دەکرێت، چونکە واھەست دەکرێ زیاتر بڕیارەکەیان کاردانەوەو ھەڵچونێکی عاتیفی‌و ناسیۆنالیزمی بووبێت، نەک وشیاریەکی سیاسی‌و عەقڵانی ئاراستەیانی کردبێت.

،،

ڕۆژی یەک شەممە، بەرواری ٢٥/ ١١/ ٢٠١٨ پڕۆژەی (برێکست) لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرا، ئێستا تۆپەکە لەیاریگای به‌ریتانیایە بەدیاریکراویش لەناو پەرلەمان‌و لەقاچی ئەندامانی پەرلەمانی به‌ریتانیا دایە، ئەوان بڕیار دەدەن یاریەکە چۆن کۆتایی پێ بھێنن، بە چوونەدەرەوە یان مانەوە.


بەبڕوای من ھاوڵاتیانی ئینگڵاند لەم بڕیارەدا کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گوتاری پۆپۆلیزمی سیاسی، ھەمیشە یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی ئەم گوتارە بردنی سایکۆلۆجیای جەماوەرە بۆ ئەو شوێنەی گوتارەکە دەیخوازێ.

ڕۆژی یەک شەممە، بەرواری ٢٥/ ١١/ ٢٠١٨ پڕۆژەی (برێکست) لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرا، ئێستا تۆپەکە لەیاریگای به‌ریتانیایە بەدیاریکراویش لەناو پەرلەمان‌و لەقاچی ئەندامانی پەرلەمانی به‌ریتانیا دایە، ئەوان بڕیار دەدەن یاریەکە چۆن کۆتایی پێ بھێنن، بە چوونەدەرەوە یان مانەوە.

ئەمە پێناچێت بەشێوەیەکی ساکارو سانا تێپەڕێت، چونکە بڕیاردان لەسەر پڕۆژەی برێکست بڕیارێکی لەڕادەبەدەر قورسەو پەیوەندی بەکۆمەڵێک ڕەھەندی مێژوویی و سیاسی و ئابووری و بەرپرسیارێتی و ئەخلاقی قوڵەوە ھەیە.

لەئێستادا بریتانیا لەبەردەم «دوو» ئەگەردایە، بەدیاریکراویش پەرلەمانی به‌ریتانیا دەتوانێت ئەنجامی یاریەکە بە دوو شێواز ئاراستە بکات.

،،

چونەدەرەوە بەبێ ڕێککەوتن: ئەمە بڕیارێکی زۆر قورس دەبێ بۆ به‌ریتانیا و تێریزا مەی و پارتەکەی، دوور نییە ئەم بڕیارە به‌ریتانیا بباتە بەردەم کۆمەڵێک قەیرانی گەورە، بەتایبەت لەڕووی ئابووری‌و سیاسییەوە جۆرێک لە ئاڵۆزی‌و فەراغی یاسایی ھەم لەناوخۆ و ھەم لە پەیوەندی نێوان به‌ریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دروستدەبێ

یەکەم: ئەگەر لە پەرلەمانی به‌ریتانیا پڕۆژەی برێکست پەسەند بکرێت؛

ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی به‌ریتانیا (٦٥٠)ئەندامە، بۆئەوەی پڕۆژەی جیابوونەوەی به‌ریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکرێت، پێوویستە (٣٢٦) واتە نیوە زائید یەک (٥١٪) ئەندامانی پەرلەمان ‏دەنگبدەن بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی به‌ریتانیا، ئەگەر ئەمە ڕووبدات به‌ریتانیا لە (٢٩/ ٣/ ٢٠١٩) دەچێتە «قۆناغی ڕاگوزەر»ەوە، لەم قۆناغەدا به‌ریتانیا بەشێوەیەکی نافەرمی لەیەکێتی ئەوروپا چۆتە دەرەوە، بەڵام بەھەمان شێوەی پێشوو ھەماھەنگ و پابەندی یاساکانی پێشوو دەبێت لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، تاکو دوو ساڵ، لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا ھەوڵدەدرێ ڕێکاری یاسای ئابووری و جوگرافی و ئیداری و...ھتد تەواو بکرێن‌و لەبەرواری (٢٩/ ٣/ ٢٠٢١) به‌ریتانیا بەشێوەیەکی فەرمی دەچێتە دەرەوەی یەکێتیەکەو ھیچ پەیوەندیەکی ڕسمی به‌ریتانیا گرێنادات بە یەکێتی ئەوروپاوە.

دووەم: ئەگەر لە پەرلەمانی به‌ریتانیا پڕۆژەکی برێکست پەسەند نەکرێت:

ئەگەر پڕۆژە یاسای چونەدەرەوەی به‌ریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕێژەی یاسایی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی به‌ریتانیای نەھێنا، ئه‌وا به‌ریتانیا دەچێتە بەردەوام دوو بژاردە:

١. چونەدەرەوە بەبێ ڕێککەوتن: ئەمە بڕیارێکی زۆر قورس دەبێ بۆ به‌ریتانیا و تێریزا مەی و پارتەکەی، دوور نییە ئەم بڕیارە به‌ریتانیا بباتە بەردەم کۆمەڵێک قەیرانی گەورە، بەتایبەت لەڕووی ئابووری‌و سیاسییەوە جۆرێک لە ئاڵۆزی‌و فەراغی یاسایی ھەم لەناوخۆ و ھەم لە پەیوەندی نێوان به‌ریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دروستدەبێ. (بەبڕوای من ئەمە بژاردەیەکی لاوازە و ئەگەری ڕوودانی کەمە).

،،

ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی به‌ریتانیا (٦٥٠)ئەندامە، بۆئەوەی پڕۆژەی جیابوونەوەی به‌ریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکرێت، پێوویستە (٣٢٦) واتە نیوە زائید یەک (٥١٪) ئەندامانی پەرلەمان ‏دەنگبدەن بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی به‌ریتانیا

٢. ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی دووەم: کاتێک بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەی برێکست لەپەرلەمانی به‌ریتانیا لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ڕەت دەکرێتەوەو ناتوانرێت ڕێژەی یاسایی دەنگەکان لەدەوری خۆی کۆ بکاتەوە. مانای ئەوەیە بەشێوازێکی ناڕاستەوخۆ باڵاترین دەسەڵاتی یاسایی ئینگلاند دووبارە تۆپەکە ھەڵدەداتەوە یاریگای جەماوەر. لێرەوە دووبارە پەنا دەبرێتەوە بەر ئەنجامدانی پڕۆسەی دیموکراسی‌و گەلی به‌ریتانیا بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات بۆئەوەی به‌ریتانیا لەچوارچێوەی یەکێتی ئەوروپادا بمێنێتەوە یان نا، چونکە لە ئێستادا ناڕەزایەتیەکی زۆر لەناو ھاوڵاتیانی ئینگلاند ھەیە سەبارەت بە برێکست، بەشێک لە ھاوڵاتیان دەڵێن ئەگەر بمانزانیبا نەتیجەی برێکست بەوجۆرە قورس دەبێت ئەوا دەنگیان بە بەڵێ بۆ جیابوونەوەی به‌ریتانیا نەدەدا، ئەوکات ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە تەواو جیاواز دەبوو لەوەی ئێستا.(بە بڕوای من ئەمە ئەگەرێکی نزیکەو شیاوی ڕوودانە، بەتایبەت لەحاڵەتێک کە پڕۆژەی برێکست لە پەرلەمان دەنگی یاسایی نەھێنا).

 

author photo

توێژەری سایکۆلۆژیا