بههادین نوری
لێرەدا ناتوانم بڵێم من نەخشەیەک، یان بەرنامەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێم دادەنێم، داڕشتنی ئەم نەخشەیە لە هەموو وڵاتێکدا لە بنەڕەتەوە ئەرکی دەوڵەتە، چونکە بودجەو پێداویستی بەرنامەڕێژیو جیبەجێکردنی تە نها لای دەوڵەتە، بەڵام لە سایەی ڕژێمی دیموکراتیدا کەرتی تایبەتیش دەتوانێ بەشداری بکات.
لە ١٢ ساڵی سەرەتای هەرێمدا، کە داهاتێکی کەم دەهاتە دەست، ئەو بودجە بچووکەی وڵات خەرجدەکرا بۆ شەڕی براکوژیو ململانێی خوێناوی لە نێوان هەردوو حیزبی دەسەڵاتداردا، لەبەرئەوە پرسی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە کاولکراوە لەو ١٢ ساڵەی پێش ڕووخانی ڕژێمی سەددامدا جێگەی قسەو باسیکی جدی نەبوو.
بەڵام پاش ڕووخانی سەدامو پاش ئەوەی ١٧٪ بووجەی عێراق تەرخانکرا بۆ هەرێمو لە هەمانکاتدا شەڕی براکوژی وە ستابوو، هەرێم نەختێ لە ئاودانکردنەوەو چاکسازی بە خۆیەوە دە بینی لە بواری ڕێگەوبانو دروستکردنو چاککردنی قوتابخانەو خەستەخانەو یارمەتی بەڵیندەران بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێ پرۆژەی بچووکی ئاوەدانکردنەوە، کەرتی تایبەتیش ڕۆڵێکی بینی بۆ درووستکردنی خانووبەرە، شان بەشانی هەموو ئەمەش گەندەڵکاری بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گۆڕەپانەکەدا هەبووە لە لایەن هەموو بەر پرسانی حکومەتو حیزبەوە، هەتا پلەو پایەی بەرپرس بەرزتر بووبێ گە ندەڵکارییەکەی زیاتربووە، هەتا داهاتی گشتی هەرێم زیادی کردبێ گەندەڵکاریش زیادی کردووە.
کە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆر بوو بۆ سەدان هەزار بەرمیل، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دامەزرێنراو لەلایەن لوتکەی دەسەڵاتەوە سەرپەرەشتی دەکرا بۆ ئەوەی بکرێتە پەردەیەک بۆ شاردنەوەی بڕی بەرهەمهێنراوی نەوتو پوولو پارەی فرۆشتن دوورلە هەموو شەفافیەتێك.
،،
هەڵەو نەزانی ئاشتی هەورامی کێشەی بۆ خۆشیان دروستکرد، بەڵام باجی ئەو هەڵانەشیان سەپاند بە سەر ئەم میللەتە داماوەداو پاشەکەوتی زۆرە ملێی مووچەیان سەپاند بە سەر کارمەندانو خانە نشیناندا+ پرۆژەئەهلیەکانیان وە ستاند+ بازاڕیان شڵەژانو بێکاریان زیاد کرد.
دیارە هەڵەو نەزانی ئاشتی هەورامی کێشەی بۆ خۆشیان دروستکرد، بەڵام باجی ئەو هەڵانەشیان سەپاند بە سەر ئەم میللەتە داماوەداو پاشەکەوتی زۆرە ملێی مووچەیان سەپاند بە سەر کارمەندانو خانە نشیناندا+ پرۆژەئەهلیەکانیان وە ستاند+ بازاڕیان شڵەژانو بێکاریان زیاد کرد.
هەتا ئەم چرکەیەش، لە گەڵ ئەوەش نرخی نەوت زۆر بەرز بووەوە، پا شەکەوتی مووچە هەر بەردەوامە، کەس ناتوانی گرەو لە سەر ئەم حکومڕانانە بکات کە ٢٧ ساڵە لە سەر کورسینو شتێکیان نەکردووە شانازی پێوە بکەن.

بزووتنەوەی ئۆپۆزیسیۆنیش قەت نەیتوانیوە ببێتە ئەو هێزەی کە بتوانی ڕێگە لە تەزویری هەڵبژاردن بگرێتو دە سەڵات بگۆڕێت.
پێدەچێ دوای هەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلوول وەزعی هەرێم وەک خۆی بمێنێتەوە، یان خراپتریش ببێو ئۆپۆزیسیۆن لاوازتریش ببێ کە هەر لە ئەسڵدا لاواز بوو، قسەوباس گەرمە لەسەر ئەوەی کە پەلی سەرەکی ئۆپۆزیسیۆن – بزووتنەوەی گۆڕان ـــ ئەزموونی بە شدارییەکەی پێشووی لە بیرچۆتەوەو جارێکیتریش دەیەوێ خۆی تاقی بکاتەوە، ئەوە ئاشکرایە کە پارتیو یەکێتی لە ساڵی ١٩٦٤ وە بوونەتە دووژمنی یەکترو دەیەها ساڵ سەرگەرمی شەڕی براکوژی بوون، ئیستەش هەردوژمنی یەکترن، بەڵام ئەو جۆرە دوژمنەن کە نە پێکەوەیان دەکرێو نە بێیەکیشیا ن دەکرێ، بەرژە وەندی داراییو سیاسی هەردوو خێزانی حکومڕانی بەستووە بەیەکەوە، بەڵام هیچ شک نابەم کە گۆران ببەستێتەوە بەو دوو حیزبەوە، مەگەرهەر تهنها عەقڵیەتی سیاسی سەرکردەکانی.
،،
پێدەچێ دوای هەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلوول وەزعی هەرێم وەک خۆی بمێنێتەوە، یان خراپتریش ببێو ئۆپۆزیسیۆن لاوازتریش ببێ کە هەر لە ئەسڵدا لاواز بوو
بە هەرحاڵ، ئە گەر گۆڕانو کۆمەڵیش بچنە نێو حکومەتی پارتیو یەکێتی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمدا هەر دەمینێو شانسی گەشەکردنی باشیشی لە بەردەمدایە، چونکە ڕەگو ڕیشەی ئۆپۆزیسیۆێنی سیاسی لە نێو کۆمەڵگەی هەرێمدایە، نەک لە باخەڵی ئەم حیزبو ئە و حیزب، ئە مە هەلێکی باش بۆ بزووتنەوەی نەوەی نوێ دە سازێنێ کە ڕۆڵێکی چالاک لەگۆڕەپانەکەدا بگێڕێ بۆ دروستکردنی بەرەیەکی جەماوەری بەربڵاو، بەو مەرجە نەوەی نوێ لێزانانە هێڵی سیاسی خۆی داڕێژێو جێبە جێیکاتو خۆی لەو هەڵانە بپارێزێ کە پیشتر تێیکەوت.
خۆ ئەگەر بزافی چاکسازی دیموکراتیش پەیدا ببێ ئەوە دەبنە دوو ڕێكخراوی نوێ کە پێوەندیان نییە بە حیزبە کۆنەکانەوەو دەتوانن ئەو گۆڕانکارییانە بەرپا بکەن کە جەماوەر دەیەوێت.