پاش له‌ده‌ستدانى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق بارزانى چى ده‌كات؟

ئێران هه‌وڵ ده‌دات توڕه‌بوونه‌كه‌ى بارزانى كه‌م بكاته‌وه‌

پاش له‌ده‌ستدانى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق بارزانى چى ده‌كات؟

554 خوێندراوەتەوە

 ئیسحاق عەلائەدین    

 

تاران بەهیوای یارمەتی كوردستانە تا لە سزا سەپێنراوەكانی نێودەوڵەتی رزگاری بكات، وە سەردانەكەی بارزانی هاوشانە لەگەڵ سەردانەكانی بەرهەم ساڵح بۆ دەرەوەی عێراق، بەپێچەوانەی جیاوازییە قوڵەكانی نێوانیان.

بەهۆی ناكۆكیەكانی نێوانیان، مەسعود بارزانی چاوەڕێی كرد تا بەرهەم ساڵحی سەرۆككۆمار بەرەو ئیتاڵیا بڕوات، ئینجا سەردنی بەغدا بكات‌و فڕۆكەكەی لە بەغدادی پایتەخت بنیشێتەوە، چونكه‌ كێشەكانی نێوانیان بە هۆی پۆستی سەرك كۆمارەوە زیاتر قوڵ بۆتەوە.

پێشوازیكردن لە مەسعود بارزانی لە فڕۆكەخانەی بەغداد بەڵگەی رێكخستنێكی نوێیە لە چوارچێوەی چوونە ناو هاوپەیمانیەتیەكی سیاسی لە عێراقدا، كە هەر یەكە لە "محه‌مه‌د حەلبوسی" سەرۆكی پەرلەمان‌و "هادی عامری" سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە پێشوازیدابوون.

هەریەكە لە حەلبوسی‌و عامری ئاواتەخوازبوون‌و پاڵپشتی فوئاد حوسێن بوون كە پاڵێوراوەكەی مەسعود بارزانی بوو بۆ سەرۆككۆماری عێراق، بەڵام لەبەر ئەوەی موقتەدا سەدر پاڵپشتی بەرهەم ساڵحی كرد، پاڵێوراوەكەی بارزانی كە فوئاد حسێن بوو دەرنەچوو.

سەرچاوە سیاسیەكان لە بەغداوە دەڵێن:" ئامانجی سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغداد لەم بارودۆخەدا، بۆ بەدەستهێنانی پۆستی زیاترە لە حكومەتی تازەی عێراقدا، دواتریش دروستكردنی هاوپەیمانیەتییەكی نوێی لایەنەكانە كە نزیك بێت لە ئێران".

قەیس خه‌زعه‌لی سەركردە لە بزوتنەوەی ئەهلی حەقی نزیك لە ئێران دەڵێت: جەنڕاڵ قاسم سلێمانی سەركردەی فەیلەقی قودس لە پاسەوانی شۆرشی ئێرانی، سوربوو لەسەر ئەوەی كەوا مەسعود بارزانی لەسەر بابەتی سەرۆككۆمارو هەرچی پەیووەستە بەهەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە لەوە زیاتر توڕە نەكرێت، بەڵام سەدر لە كۆتایدا سەركەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی پاڵێوراوەكەی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار.

Caption

تاران چاوەروانی بارزانیە وەكو هاوبەشێكی چاوەڕوان كراو لە هەموو تەرتیباتێكدا لەسەر سزاكانی ئەمریكا بەشدار بێت بۆ لابردن‌و سوككردنی لەسەر ئێران، چونكە پارتی هەژموونی تەواوی هەیە بەسەر هەموو جومگەكانی كوردستانداو سنورێكی دورو درێژیشی لەگەڵ ئێراندا هەیە.

وە بەپێی سەرچاوەكان ئێران هەوڵ ئەدات تورەبوونەكەی بارزانی كەم بكاتەوە كە بەهۆی لەدەستدانی پۆستی سەرۆككۆمارەوە تووشی هاتووە، لە ڕێگەی بەشداریكردنی لە هاوپەیمانیەتییەكی سیاسی فراوان كە ببێتە هۆی ڕزگاركردنی حكومەتەكەی عادل مەهدی، لە حاڵەتی وەڵامدانەوەی پابەندبوونی عێراق بە جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

 

،،

 بەپێی سەرچاوەكان ئێران هەوڵ ئەدات تورەبوونەكەی بارزانی كەم بكاتەوە كە بەهۆی لەدەستدانی پۆستی سەرۆككۆمارەوە تووشی هاتووە، لە ڕێگەی بەشداریكردنی لە هاوپەیمانیەتییەكی سیاسی فراوان كە ببێتە هۆی ڕزگاركردنی حكومەتەكەی عادل مەهدی، لە حاڵەتی وەڵامدانەوەی پابەندبوونی عێراق بە جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

سەركردە سیاسیەكانی عێراق وەكو" حكومەتی كاتی" هەڵسوكەوت لەگەڵ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیدا دەكەن، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكە نە

شێتەوە، چونكە ئەو پێشتر لە زۆر پۆستی گەورە كشاوەتەوەو ئەزموونی لە كشانەوەدا هەیە، لە لایەن پەرلەمانەوە لە حكومەتەكەی لانادرێت ئەگەر سەركەوتوو بێت لە گەمارۆدانی خۆپیشاندانەكانی شەقامی توڕەی عێراقی لە گەندەڵی‌و خراپی ئیدارەو كەمی خزمەتگوزارییەكان.

وە لایەنە سیاسیەكان هۆكاری هەڵبژاردنی عادل عەبدولمەهدی بون بۆ ڕوبەڕوبونەوەی توڕەبونی خەڵك لە پرۆسەی سیاسی عێراقی ، بۆ حزبە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردن نەبو كەسێكی وەكو عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بێنن كە لە كاری سیاسی دورخراوەتەوە هەرچەندە ترسیان لە خۆپیشاندانەكانیش هەبێت.

وە بەپێی چاودێران بارزانی هەرچەندە لایەنێكی سەرەكییەو بۆ رێكخستنی بارودۆخی سیاسی قۆناغی دوای عادل عەبدولمەهدی ئامادە دەكرێت، كە چاودێران پێیانوایە لە هەموو حاڵەتەكاندا حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە ساڵێك یان دوو ساڵ زیاتر ناخایەنێت و كۆتایی پێدێت .

دوای ئەوەی بارزانی لە فرۆكەخانەی بەغدا لە دانیشتنێكی كورتدا چاوی كەوت بە "محه‌مه‌د حەلبووسی" سەرۆكی پەرلەمان‌و "هادی عامری" سەرۆكی فەتح راستەخۆ ڕۆیشت بۆ دیداری سەرۆكوەزیرانی عێراقی عادل عەبدولمەهدی لە نوسینگەكەی خۆیدا.

بەڵام نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی زۆر بە كورتی ئاماژەی بە گڤنوگۆكانی نێوان عادل‌و بارزانیداو تەنانەت بەنووسینی بەیاننامەیەك لەسەر دیدارەكەو بڵاوكردنەوەی یەك وێنە كۆتایی پێهێنا.

 

،،

 نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی زۆر بە كورتی ئاماژەی بە گڤنوگۆكانی نێوان عادل‌و بارزانیداو تەنانەت بەنووسینی بەیاننامەیەك لەسەر دیدارەكەو بڵاوكردنەوەی یەك وێنە كۆتایی پێهێنا.

بەڵام دیدارو چاوپێكەوتنەكانی بارزانی بۆ بەغداو بەتایبەتی لەگەڵ عاشقە كۆنەكەی نوری مالیكی چاوڕوانكراو بوو، چونكە پێشتر ساڵانێكی دورو درێژ لەگەڵ نوری مالیكی لە كێشەدا بوون، وە لە ساڵی 2011دا لە شاری كەركوك تەنانەت كێشەی سەربازیش لە نێوانیان ڕوویدا.

چاودێران پێیانوایە بارزانی بۆ نوری مالیكی ئەو هاوبەشە چاوەڕوان كراوەیە كەوا پێوویستە بۆ قۆناغی دوای عادل عەبدولمەهدی بارزانیش ئامادە بكرێت.

وە ئەگەر بارزانی لە ململانێی پۆستی سەرۆككۆمار بە پۆستی وزاری سیادی لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەرچێت، ئەوە مالیكی لە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتەكەی مالیكی بەدەستی بەتاڵەوە دەرچووە.

هەروەها چاودێران پێیانوایە نوری مالیكی زۆر بەلایەوە گرنگ نیە كە پۆستی وزاری لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیدا بەدەست بهێنێت، كەچی زانیاریە دزە پێكراوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە مالیكی لاری نیە لە وەرگرتن‌و بەدەست هێنانانەوەی پۆستی جێگری سەرۆككۆمار، چونكە چوار ساڵی رابڕدوش لە هەمان پۆستدا كاری كردووە.

وە چاودێران دەڵێن هاوپەیمانیەتیەك بارزانی و مالیكی كۆبكاتەوە، تەنها چەند لایەنێك رادەكێشێت و ئەڕۆنە ناویەوەو سنوردار ئەبێت‌و زۆر فراوان نابێت كە لە داهاتوودا ببێتە فشارێكیش بۆ سەر موقتەدا سەدر لەلایەك‌و بۆ سەر سەرۆك وەزیرانیش لەلایەكی ترەوە.

 

وە ئەگەر سیاسیەكانی عێراق سەركەوتووبن لە تێپەڕاندنی گرێبەستی دەست خستنە ناو دەستی عادل عەبدول مەهدی بەو پێیەی نوێنەرێكی ئارام كەرەوەیە بۆ لایەنە سیاسە قوربانیەكان، ئەوە رێككەوتنەكە تا كۆتایی سەركەوتوو نابێت‌و هەڵدەوەشێتەوە.

چاودێرێكی سیاسی عێراقی دەڵێت زۆر زیاتر لە توانای خۆی داوا لە عەبدولمەهدی كراوە كە لە توانایدا نیە، بۆیە سەرۆكوەزیران لە ئێستادا كەوتۆتە نێوان فشاری دوو هێز و هەردووكیشیان فشاری لەسەر دەكەن، یەكەمیان سزاكانی ئەمریكا نوێنەرایەتی دەكات كە بە هاوسەنگیەكی ئیجابی هەڵسوكەوتی لەگەڵدا دەكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی لە فشاری هێزی دووەمدا كە ئێرانەو داوای لێدەكات لەگەڵ ئەمریكا رێك بكەوێت بۆ ئەوەی عێراق لەو وڵاتانە جیا بكاتەوە تا بەشدار نەبێت بۆ سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

 

چاودێرە سیاسییەكە ئەشڵێت لە ژێر سێبەری هەڵوێستی عەبدولمەهدی كە رەتی دەكاتەوە كەركوك بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان ئەوە چاوەڕوان كراوە لەبەرامبەردا مەسعود بارزانی بچێتە ناو هاوپەیمانیەتییەكی نزیك لە ئێران كە یەكلایی كەرەوە بێت بە دەستەڵاتێكی واقیع لە دەست بەسەراگرتنی هادی عامری سەركردەی حەشدی شەعبی تاج لەسەر نەنراو، ئەو كاتەش نەخشەی سیاسی لە ناوەڕۆكەوە گۆرانكاری بەسەردا دێت، وە حەشدی شەعبی لە كەركوك ركابەرێكی كۆن‌و تەقلیدی هێزی پێشمەرگەیە، كە هەر لە سەرەتاوە خاڵی ناكۆكی نێوان هەولێرو بەغدا بووە.

هەروەها چاودێرە سیاسیەكە پرسیار دەكات‌و دەڵێت:" ئایا هاوپەیمانیە ئێرانیەكە ئامادەیە كەركوك لەبەرامبەر هاتنە ناوەی مەسعود بۆ ناو هاوپەیمانیەكە بكاتە قوربانی؟" هۆشداریش ئەدرێت ئەگەر كەركوك لەلایەن هەندێك حزبەوە بكرێتە قوربانی ئەوە ئاگری جیاوازیەكان لەگەڵ لایەنەكانی تردا بۆ جارێكیتر بڵێسە ئەسەنێت چونكە تا ئێستاش كەركوك سەر بە بەغدایەو هاوشێوەیەكی نوێ‌ بۆ سەر حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دروست ئەكات.

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك