میلانیاکناوس لە نمایشکاری جلوبەرگەوە بۆخانمی یەکەمی ئەمریکا

میلانیاو ترامپ كه‌ى‌و چۆن یه‌كتریان ناسى؟

میلانیاکناوس لە نمایشکاری جلوبەرگەوە بۆخانمی یەکەمی ئەمریکا

822 خوێندراوەتەوە

ئه‌و، میلانیاکناوس، خانمی یەکەمی ئەمریکاو هاوسەری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا،لە نمایشکارێکی جلوبەرگەوە دەبێتە هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا.

 

 

 

  میلانیاکناوس کێیە؟

 

میلانیاکناوس لە ٢٦ ئەپرێلی ساڵی ١٩٧٠ لە سلۆڤینیا دایکبووه‌، باوکی میلانیا کە فیکتۆر کەناڤسە، ئەندامێکی ناچالاکی حیزبی شیوعی بووەو لەبەر سوودبینین لەژیانی زانستیی چووەتە ڕیزەکانی ئەو حیزبەوە. 

میلانیا لەزانکۆی لوبلیانا خوێندوویەتی بەڵام خوێندنی تەواو نەکردووه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه‌  حه‌زى له‌وه‌ بووە لەداهاتوو ببێتە نمایشکاری جل‌و بەرگ.

 

 

سەرەتای دەستکردنی بەکاری نمایشی جلوبەرگ

 

 لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی کرد بەنمایشی جلوبەرگ‌و لەماوەیەکی کەمدا ناو ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، لەوماوەیەدا بۆ نمایشت ڕووی لە وڵاتەکانی ئیتاڵیاو فەڕەنساو ئەمریکا کردو بەو هۆیەشەوە زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی ،  ئەڵمانی ) دەزانێ.

,,

یەکەمین چاوپێکەوتنمان لەساڵی ١٩٩١ بوو کاتێک میلانیا تەمەنی ٢١ساڵ بوو لەشەقامێکدا بینیم بڕیارم دا دوای بکەوم‌و قسەی لەگەڵ بکەم، ئەویش ڕازیبوو  لەقاوەخانەی دێکەدا بەیەکتری گەیشتین.

 

میلانیا بەهۆی نمایشی جلوبەرگەوەو  گەشتکردنی واز لەخۆشەویستەکەی دەهێنێ کە لە سەرەتای لاوێتی ناسیبووی، ئەو گەنجەناوی  (جۆری زورککی)، پیاوی کاربوو له‌ هەمان شاره‌كه‌ى میلانیا، ئەو پیاوە دانی بەو پەیوەندەیەدا ناوەو وتویه‌تی: یەکەمین چاوپێکەوتنمان لەساڵی ١٩٩١ بوو کاتێک میلانیا تەمەنی ٢١ساڵ بوو لەشەقامێکدا بینیم بڕیارم دا دوای بکەوم‌و قسەی لەگەڵ بکەم، ئەویش ڕازیبوو  لەقاوەخانەی دێکەدا بەیەکتری گەیشتین.

 بەڵام دەڵێت پەیوەندی من‌و میلانیا بەکۆتا گەیشت کاتێک ئەو ڕووی کردە جیهانی جل و بەرگ‌و نمایشت‌و بۆهەمیشە وڵاتی بەجهێشت.

میلانیا لەو سەفەره‌یدا دەچێت بۆئەمریکاو ئیتر دەبێتە هاوڵاتیەکی ئەمه‌ریکی.

 

میلانیا لەساڵی ١٩٩٦ سەرفەر دەکات بۆ ئەمه‌ریکا، بەفیزەی گەشتیاری سەفەر دەکات  تاوەکو لە ئەمریکا کار بکات، بەڵام ئه‌مه‌ریكا به‌و فیزەیەکە رێگە دەدات بەهەر گەشتیارێک بۆماوەی شەش مانگ لەئەمریکا بمێنیتەوە، بەڵام ڕێگە نادات بە خاوەنی فیزەکە ئیش و کار بکات، تاوەکو  لەبەرامبە ئەمەدا پارەو مووچە وەربگێرێ.

 

 بەڵام میلانیا لەکارکردندا سەرکەوتوبوو زیاتر لەکارێکی دەستکەوت وەک نمایشتکارێکی جل‌و بەرگ لەماوەی ١٠ سیپتەمبەر بۆ ١٥ ئۆکتۆبەر وەک نمایشتکاری جل و بەرگ لەئەمریکادا مایەوەو توانی متمانەی ئەو وڵاتە بەدەست بێنێ‌و لەساڵی ٢٠٠٦  بوو بە هاوڵاتیەکی ئەمریکی‌و جنسیەی ئەمریکی وەرگرت.

 

 

یەکەم بین‌و ئاشنایەتی ترامپ‌و میلانیا چۆن بوو؟

 یەکەم بینینی میلانیاو ترامپ دەگەڕێتەوە بۆساڵی ١٩٩٨ لەئاهەنگێکی نمایشتدا لەنیۆرک، ترامپ بەهاوڕێیەتی ئافرەتێکی تر ئامادەی ئەو ئاهەنگە بوو، لەو ئاهەنگەدا ترامپ داوا لە میلانیا دەکات کە ژمارە موبایلەکانیان بدەن  بەیەکتری، بەڵام میلانیا ئەو داوایە ڕەت دەکاتەوە، ترامپ هەرچەندە هاوسەری هەبوو لەوکاتەدا کەناوی ( مارلامیپلیس )بوو بەڵام نزیکی جیابونەوە بوون لەیەکتری.

 

,,

یەکەم بینینی میلانیاو ترامپ دەگەڕێتەوە بۆساڵی ١٩٩٨ لەئاهەنگێکی نمایشتدا لەنیۆرک، ترامپ بەهاوڕێیەتی ئافرەتێکی تر ئامادەی ئەو ئاهەنگە بوو، لەو ئاهەنگەدا ترامپ داوا لە میلانیا دەکات کە ژمارە موبایلەکانیان بدەن  بەیەکتری، بەڵام میلانیا ئەو داوایە ڕەت دەکاتەوە

میلانیا ساڵی ٢٠٠٤دا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ بەشێوەیەکی فەرمی خوازبێنی کردنیان ڕاگەیاند،  بەشێک پێیانوایە کەمیلانیا لەبەر سامانی ترامپ شووی پێکردووە، چونکە ترامپ لەڕووی تەمەنەوە زۆر لەمیلانیا گەورەترە، لەسەر ئەم قسەیە ملانیا وتویه‌تی: ناتوانی لەگەڵ کەسێکدا بمێنێتەوە خۆشتی نەوێ،  ناکرێ شوقەیەکی جوان یان فڕۆکەیەك لەباوەش بگری".

له‌ ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌دا، میلانیا بەرگێکی بوکێنی لەبەر کرد، کەنزیکەی ٢٠٠هەزار دۆلاری تێچوو بوو، ئاهەنگێکی گەورەیان سازدا، لەو ئاهەنگەدا کەسێتی گشتی و سیاسیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئه‌مه‌ریكا ئامادەی بوون، لەو کەسانەش پارێزگاری پێشووی نیۆرک، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بیڵ کلینتۆن‌و هیلاری کلنیتۆن لەسەروی ئامادەبوانەوە بوون.

 

بەدەر لەجیاوازی تەمەنی دۆناڵد ترامپ‌و میلانیا، بەڵام وەک دووهاوسەری سەرکەوتودەژین، ترامپ لەوەسفی میلانیادا دەڵێت:  باوەڕم وەهایە میلانیا وەهای کردووە هەمووشتێک ئاسان بێ، چونکە ئافرەتێکی ژیرو تێگەیشتوەو ئەزانێ ئەو کەسە کێیە کە پێش هاوسەرگیریی هاتۆتە پێشەوە".

 

لەهەمان کاتدا، میلانیاش بەم شێوەیە وەسفی ترامپ دەکات‌و دەڵێت: سەرقاڵی کارو بەسۆزو خۆشەویست‌و بەهێزو ژیرە، هەروەها دەڵێت: هەرکەسێک بیەوێ مێرد بەپیاوێکی نموونەی وەک ترامپ بکات، دەبێ خۆیشی زۆر ژیرو خاوەن کەسێتییەکی سەربەخۆبێ.

 ترامپ دانی بەوەدا ناوە کەهاوسەرگیرکردنی لەگەڵ میلانیادا جیاوازە لە هاوسەرگیری‌و پەیوەندیەکانی دیکەى، ترامپ دەڵێت: باوەڕم وەهایە ڕاستگۆییەکی بەهێز کۆماندەکاتەوە، سەرباری پەیوەندیەکی خۆشەویستی ڕیشه‌داری جێگیر".

،،

 ترامپ دانی بەوەدا ناوە کەهاوسەرگیرکردنی لەگەڵ میلانیادا جیاوازە لە هاوسەرگیری‌و پەیوەندیەکانی دیکەى، ترامپ دەڵێت: باوەڕم وەهایە ڕاستگۆییەکی بەهێز کۆماندەکاتەوە، سەرباری پەیوەندیەکی خۆشەویستی ڕیشه‌داری جێگیر".

میلانیا دەڵێت، لەژیانمدا پشت بە فەلسەفەیەک دەبەستم، ئەویش هەموو ڕۆژێک بەجۆری ئەو رۆژە دەژیم‌و پلانەکانم لەسەر خەیاڵ بونیاد نانێم، خراپەی ئەمڕۆ بۆ خۆی بەسە.

 

 

سوود له‌م  سەرچاوانه‌ وه‌رگیراوه‌:

 

کتێبی ترامپ فوهرەری نوێ، میراتبەری هیتلەری دۆگماچیی ترسناك.

عائله‌ ترامب أجیال من البنائین مرشح رئاسی.

 

 

author photo

ڕۆژنامەنوس