باڵەكانی یەكێتی لەبارەی داخستنی    بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی، ناكۆكن

"ناكرێت لەبەر پەكەكە خۆمان بكەین بە قوربانی"

باڵەكانی یەكێتی لەبارەی داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی، ناكۆكن

557 خوێندراوەتەوە

 

بەپێی زانیارییەكانی دیپلۆماتیك مەگەزین، داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی لەلایەن یەكێتیەوە، رووبەروو بوونەوەی باڵەكانی یەكێتی لێ دەكەوێتەوە و جارێكی دیكەش پشكۆی ناكۆكییەكانی نێوانیان هەڵدەگیرسێنێتەوە.

 

،،

 ئەم كارەی قوباد تاڵەبانی، شەقامی دابەشكرد بەسەر دوو ئاراستەی جیاوازدا، كە ئاراستەیەك پێیان وابوو حزبێك ببێت بەقوربانی باشترە تاكو گەلێك.

 

 

 

هەفتەی پێشوو، قوباد تاڵەبانی لەرێگەی فەرمانێكەوە وەك جێگری سەرۆكی حكومەت، هێزەكانی ئاسایشی راسپارد بە داخستنی ئەو بارەگاو و شوێنانەی كەوا مۆڵەتیان لە حكومەتی هەرێم وەر نەگرتووە، كە زیاتر ئەم فەرمانەش بۆ بە ئامانجگرتنی تەڤگەری ئازادی بوو كە بە باڵێكی سێبەری پەپەكە دادەنرێت لە كوردستان.

 

 

 

 ئەم كارەی قوباد تاڵەبانی، شەقامی دابەشكرد بەسەر دوو ئاراستەی جیاوازدا، كە ئاراستەیەك پێیان وابوو حزبێك ببێت بەقوربانی باشترە تاكو گەلێك، چونكە لەبەرامبەر داخستنی تەڤگەری ئازادی توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بەرووی فرۆكەخانەی پارێزگای سلێمانیدا دەكاتەوە كە وا پێشبینی دەكرێت لەرووی ئابووریەوە ناوچەكە بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.

 

،،

ئەم را جیاوازییە لەمەر داخستنی بارەگانی تەڤگەری ئازادی، سەر دەكێشێت بۆ نێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئاگری ناكۆكییەكان لەنێوان باڵەكان هەڵدەگیرسێنێتەوە.

 

 


بەڵام ئاراستەیەكی دیكە ئەم كارەی جێگری سەرۆك وەزیرانیان بە هەڵە زانی و پێیان وابوو غەدرێكی گەورە لە تەڤگەری ئازادی دەكرێت چونكە مۆڵەتی رەسمیان هەیە لەلایەن حكومەتی بەغداوە و یەكێتی نابێت كوردایەتی و لایەنی نەتەوەیی فەرامۆش بكات، بارەگای حزبێك دابخات كە بەكوردی قسە دەكەن و خەباتیان هەیە.

 

گەشانەوەی پشكۆی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی

ئەم را جیاوازییە لەمەر داخستنی بارەگانی تەڤگەری ئازادی، سەر دەكێشێت بۆ نێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئاگری ناكۆكییەكان لەنێوان باڵەكان هەڵدەگیرسێنێتەوە.

 

 

 

 

بەپێی زانیارییەكان هەندێ لەو سەركردانەی یەكێتی كە تەمەنیان هەیە و لەگەڵ سەركردەكانی پەكەكە هاورێیەتی و ناسیاویی كۆنیان هەیە لەنێویاندا بەتایبەتی كۆسرەت رەسوڵ، نیگەرانن لەم بریارەی یەكێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و داوای راگرتنی داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی دەكەن.

 

،،

لەبەرامبەردا باڵێكی دیكەی نێو یەكێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەم كارەیان بە هەڵە نازانن و پێیان وایە ناكرێت لەبەر پەكەكە، خۆیان بكەن بەقوربانی.

 

 

بیانووی ئەم باڵەی نێو سەركردەكانی یەكێتی ئەوەیە، ناكرێت یەكێتی لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە عەیبدار بكرێت و لەپێناو بەرژەوەندی حزبی بارەگای حزبێك دابخات كە بەزمانی كوردی قسە دەكەن، و هەڤاڵەكانیان لە قەندیل بۆ مافی كورد خەبات دەكەن.

 

لەبەرامبەردا باڵێكی دیكەی نێو یەكێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەم كارەیان بە هەڵە نازانن و پێیان وایە ناكرێت لەبەر پەكەكە، خۆیان بكەن بەقوربانی.

 

فەرمانەكەی قوباد تاڵەبانی

 

 

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەی سەركردەكانی یەكێتی رووبەروو بوونەوە لەنێوانیاندا روویداوە و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە كردووە:" پارتی لە ناوچەی خۆی ناهێڵێت پەكەكە بەهیچ شێوەیەك بارەگا بكاتەوە، لەبەرامبەردا هیچ كەس و لایەنێكیش نیگەرانی دەر نابرێت".


بەڵام هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسول ئەوەیان بە قوباد تاڵەبانی گوتووە كە :" دەبوو یەكێتیش لەسەرەتاوە نەهێڵێت كە پەكەكە بارەگای خۆی لە سلێمانی بكاتەوە، نەك ئێستە بە بیانووی جۆراو جۆر رێگەی لێ بگرن و تاكو لای هەڤاڵانی قەندیك شەرمەزار ببن".

 

پێدەچێت ئەم دڵنییایەی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئۆكەی ئەمریكییەكانی لەگەڵ بێت، چونكە رەنگە ئەمریكا بیەوێت داخستنی پەكەكە لە بارەگاكانیەوە دەست پێ بكات و لە قەندیل كۆتایی پێ بهێنێت. كە وا پێشبینی دەكرا بەهاری رابردوو ئەم جەنگە لە قەندیل روو بدات.

 

،،

پێ دەچێت جیاوازی بیرورای باڵەكانی یەكێتی لەبارەی داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی، و رووبەروو بوونەوە و دەمەقاڵێی نێوان سەركردەكان ئەو حزبە، ئاگری ناكۆكییەكانیان جارێكی دیكە خۆش بكات.

 


تەقینەوەی كێشەكان و چارەنووسی یەكێتی بەرەو چ ئاقارێك؟

چەند ساڵێكە بارودۆخی سیاسی هەرێم و بەرز بوونەوەی رێژەی دەنگەكانی یەكێتی لە بەرژەوەندی یەكێتیدایە، بۆیە كێشەی باڵەكانی ئەو حزبە متبون و بێدەنگیان پێوەدیارە.

 

بەڵام پێ دەچێت جیاوازی بیرورای باڵەكانی یەكێتی لەبارەی داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی، و رووبەروو بوونەوە و دەمەقاڵێی نێوان سەركردەكان ئەو حزبە، ئاگری ناكۆكییەكانیان جارێكی دیكە خۆش بكات و دەست بكەن بە هەڵدانەوەی هەڵەكانی رابردووی یەكدی و لەبری بەستنی كۆنگرەو چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكان، چارەنوسی یەكێتی جارێكی دیكە بەرەو باڵباڵێن و جیابوونەوە بروات.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان