چارەنوسی مامی بچوك لە حكومەتەكەی مەسرور بارزانیدا

سەردەمی براگەورە دەستپێدەكات

چارەنوسی مامی بچوك لە حكومەتەكەی مەسرور بارزانیدا

2866 خوێندراوەتەوە


دواجار پارتی وەڵامی مەتەڵەكەی ئاشكرا كرد و سەری سندوقەكەی هەڵدایەوە،لە كۆبونەوەی سەركردایەتی پارتیدا بەفەرمی كاندیدكردنی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی كوردستانی بۆ سەرۆكی حكومەت یەكلاییكردەوە.

لەگەڵ یەكلابونەوەی ناوی مەسرور بارزانی، مەترسی ئاوابونی خۆری قوباد تاڵەبانی دەكرێت لە حكومەت و پێدەچێت دوای نێچیرڤان بارزانی قوباد تاڵەبانی دووەمین قوربانی ئەم بڕیارەی سەركردایەتی پارتی بێت.

كاندیدكردنی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی كوردستان، پێشهاتێكی نوێ لە هەرێمی كوردستان دێنێتە ئاراوە، چونكە بۆ یەكەمجارە كەسی یەكەمی ئەمنی لە هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رادەسپێردرێت.بەم هۆیەشەوە پێشبینی دەكرێت كابینەی داهاتوی حكومەت سیمایەكی ئەمنی بەسەریدا زاڵبێت.

،،

لەگەڵ یەكلابونەوەی ناوی مەسرور بارزانی، مەترسی ئاوابونی خۆری قوباد تاڵەبانی دەكرێت لە حكومەت و پێدەچێت دوای نێچیرڤان بارزانی قوباد تاڵەبانی دووەمین قوربانی بێت.

 

 

 

پیاوێكی ئەمنى بۆ سەرۆكی حكومەت

هەتاكو ئەمرۆش مەسرور بارزانی زیاتر لەوەی وەك فیگەرێكی سیاسی سەیر بكرێت وەك فیگەرێكی ئەمنی سەیردەكرێت لە سیستەمی حوكمرانیدا.
مەسرور بارزانی جگە لەوەی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی پارتیە، زیاتر لە 10 ساڵە سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی هەرێمی كوردستانیشە.

بەڵام پێدەچێت چیتر ناوبراو تەنها بە پۆستە ئەمنیەكەی رازی نەبێت و بیەوێت وەك پیاوی دەوڵەت دەربكەوێت، هەربۆیە سەرۆكایەتی كابینەی نوێی حكومەت دەكات.

 كوردستان لە سەر رێگای تاقیكردنەوەی ئەزموونێكی نوێی حومكڕانیدایە،دوای هاتنە پێشەوەی پیاوێكی ئەمنی بۆ لوتكەی هەرەمی حكومەت.

،،

دەمێكە پارتی خۆی بە نیمچە فەرمی ئەوە بڵاو دەكاتەوە كە كابینەی پێشوو دوا چانسی نێچیرڤان بارزانی بووە بۆ حكومەت و ئیتر سەردەمی ئەو كەسەیە كە لایەنگرەكانی بە شانازیەوە بە "براگەورە". ناوی دەبەن.

 

 

ئایا هاتنە پێشەوەی مەسرور چاوەڕوانكراوبوو؟

دەمێكە پارتی خۆی بە نیمچە فەرمی ئەوە بڵاو دەكاتەوە كە كابینەی پێشوو دوا چانسی نێچیرڤان بارزانی بووە بۆ حكومەت و ئیتر سەردەمی ئەو كەسەیە كە لایەنگرەكانی بە شانازیەوە بە "براگەورە". ناوی دەبەن.


وادیارە ئەم كارە ئەوەندەش بەپەلە نەكراوە و ماوەیەكی زۆرە ئامادەكاری بۆ دەكرێت، ئەگەر سەیری لیستەكەی پارتی بكەین بۆ پەرلەمانی كوردستان ئەوا بە ئاشكرا هەست دەكەین تیمەكەی "برا گەورە" تیایدا زاڵە و خودی سەرۆكی لیستەكە، هێمن هەورامی، یەكێكە لە مۆرە سەرەكیەكانی ناو تیمەكەی "برا گەورە".


هاوكێشەكەش بەسادەیی ئەوەبوو، كاتێك برا گەورە دەبێتە سەرۆكی حكومەت دەبێت زەمانەتی پەرلەمانی كردبێت.

،،

وادیارە ئەم كارە ئەوەندەش بەپەلە نەكراوە و ماوەیەكی زۆرە ئامادەكاری بۆ دەكرێت، ئەگەر سەیری لیستەكەی پارتی بكەین بۆ پەرلەمانی كوردستان ئەوا بە ئاشكرا هەست دەكەین تیمەكەی "برا گەورە" تیایدا زاڵە و خودی سەرۆكی لیستەكە، هێمن هەورامی، یەكێكە لە مۆرە سەرەكیەكانی ناو تیمەكەی "برا گەورە".

 

 

خۆری قوباد تاڵەبانی لە حكومەتدا بەرەو ئاوابوون دەچێت؟
هەرچەندە قوباد تاڵەبانی خۆی بە پیاوێكی مەدەنی دەزانێت و حەزی بەوەیە لەئەنجومەنی وەزیراندا وەك كەسی دووەم بمێتەوە.بەڵام ئەگەری بەهێز هەیە بە هاتنە پێشەوەی مەسروور بارزانی پۆستەكەی لەدەستبدات.

لە سەرەتای دەركەوتنیەوە، لە ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش وەك جێگری سەرۆكی حكومەت، لەلایەن یەكێتییەوە، وا وێنا دەكرا كە لە خولەكانی دابێ تاڵەبانی كوڕ، هەتاكو لوتكەی هەرەمەكە دەروات و بەرێكەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی دەبێتە سەرۆكی حكومەتیش.

 
بەڵام رەنگە لێرە بەدوا و بەكاندیدكردنی مەسرور بارزانی، ئەم یارییە لەناوبراو تێك بدرێت و وابەزویی بە ئاواتەكەی نەگات.

لەم حاڵەتەشدا دەرگایەكی دیكە لەبەردەم قوباد تاڵەبانی كراوەیە ئەگەر پێی خۆش بێت، ئەویش سەرۆكایەتیكردنی پەرلەمانی كوردستانە، كە یەكێكە لە سێ‌ پۆستە باڵاكەی هەرێمی كوردستان.

،،

ئەگەری زۆرە كاندیدی بەهێز بۆ جێگرى سەرۆکى حکومەت حاكم قادر حەمەجان بێت.کە یەكێكە لە دەموو چاوە ئەمنییەكانی نێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی 

 

مەكتەبی سیاسی یەكێتی یەكلایی دەكاتەوە

بابەتی كاندیدكردنی مەسرور بارزانی لەلایەن پارتییەوە بۆ سەرۆكی حكومەت، بۆ یەكێتی شتێكی چاوەڕوان نەكراو نەبووە، هەر لەبەر ئەوەشە لەگەڵ باسكردن لەكاندیدكردنی قوباد تاڵەبانی پلانی بۆ دانراوە و پلانەكەش بەو جۆرەیە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دادەبەزێت و حاكم قادریش لەگەڵ مەسرور بارزانی.

 
حاكم قادر حەمەجان، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتییە، زیاتر بە پیاوێكی ئەمنی توندوتوڵ ناسراوە.


بەهۆی پێشینەی وەك پیاوێكی ئەمنی ، پارتی چەند جارێك رەتیكردۆتەوە بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت كاتێك لەلایەن یەكێتیەوە پێشنیار كراوە.

 
بەڵام ئەمجارەیان كە پارتی خۆی كاندیدەكەی پیاوێكی ئەمنییە و پرسی بە یەكێتیش نەكردوە بۆ ئەو بابەتە مافی ئەوەی نییە كە ڤیتۆی لەسەر حاكم قادر هەبێت.
گفتوگۆكانی ناو یەكێتی بەو ئاراستەیەن،رەنگە نەیانەوێت قوباد تاڵەبانی بكەن بەجێگری سەرۆكی حكومەت كە پیاوێكی ئەمنی سەرۆكایەتی دەكات، بەڵكو لەبری ئەوە بیر لەكاندیدێكی دیكە بكەنەوە كە ئەگەری زۆرە كەسێكی ئەمنی بێت.

 

لەم نێوەندەدا ئەگەری زۆرە كاندیدی بەهێز كە یەكێك لە دەموو چاوە ئەمنییەكانی نێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی بێت و كۆدەنگی باڵە جیاوازەكانیشی لەسەر بێت، ئەگەری زۆرە حاكم قادر حەمەجان بێت.

،،

ئەگەر پارتی بە كاندیدكردنی حاکم قادر رازی نەبێت، ئەوا بژاردەی دووەم بریتییە لە عیماد ئەحمەد، كە پێشتر ئەو رۆڵەی بینیوە و پارتیش پێی رازییە.

 

رەنگە یەكێتی بیەوێت بە كاندید كردنی ناوبراو بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت بە ناراستەوخۆ ئەو ئاماژەیە بە پارتی بدات، هەرچەندە سەرۆكی حكومەتیش پارتی و ئەمنی بێت، بەڵام ئەوان دەتوانن پێگەی خۆیان لە حكومەت بپارێزن.

بەڵام لەحاڵێكدا ئەگەر پارتی بە كاندیدكردنی ناوبراو رازی نەبێت، ئەوا بژاردەی دووەم بریتییە لە عیماد ئەحمەد، كە پێشتر ئەو رۆڵەی بینیوە و پارتیش پێی رازییە.

 بەهۆی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكی حكەمەتەوە، چاوەڕێدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا گەرێكی دیكەی ماراسۆنی سەردانی لایەنەكان بۆ لای یەكدی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ دەست پێ بكاتەوە.