دكتۆر عەبدولستار تاهیر شەریف کە وەزیرێکی کوردی حکومەتی عێراق بوو لە ساڵی پەنجاکانی سەدەی رابردوو، لە قۆناغی ئامادەییدا قوتابی جۆن مەکەین دەبێت لە کەرکووک، کە ئەوکات مهكین وەکو مامۆستای زمانی ئینگلیزی لەوێ وانەی وتۆتەوە.
دوای سێ دەیە عەبدولستار تاهیر شەریف وەکە نوێنەرانی عێراق لە سویسرا مەکەین دەبینێت، بەڵام ئەم بینینە ئاسایی نابێتو پەیامێکی هەڕەشەئامیزی تیدا دەبێت بۆ سەدام حوسێنیى سەرۆکی ئەوکاتەی عێراق.
د.عەبدول ستار تاهیر شەریف کە لە ساڵانی حەفتاکاندا وەزیرر بووە لە حکومەتی عێراق، دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ وەکو نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری کۆبونەوەی نێوەدەوڵەتی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان دەکات لە جنێفی پایتەخی سویسرا، لەوێدا دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ جۆن مەکەین دەبینێتەوە کە وەکو نوێنەری ئەمەریکا بەشداربووە.
دكتۆر عەبدولستار تاهیر شەریف لە بەرگی دووەمی یاداشتەکانیدا ئاماژە بەوەدەکات کە جۆن مەککەین لە ساڵین ١٩٨٣ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە شاری جنیف بەسترا ئەندامی وەفدی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا بووەو مەویش وەکو نوێنەری عێراق بەشدار بووە.
عبدالستار طاهر
کاتیک نوێنەری ئێران وتەیەک دەخوێنیتەوە، دكتۆر عەبدولستار تاهیر شەریف کۆمێنتێک لەسەر قسەکانی دەداتو رەخنەی لێدەگرێت کە دەڵێت سوپای پاسداران پەلاماری کوردستانی داوە، ئەمەش دەبێتە جێی سەرنجی جۆن مەککەین.
عەبدولستار تاهیر شەریف دەڵێت دوای ئەو قسانە مەککەین هاتۆتە لای و پێی وتووە تۆ کوردی؟ لەبەرامبەردا ئەمیش پێی دەڵێت چۆن دەزانی؟
دكتۆرعەبدولستار تاهیر شەریف لە زاری مەککەینەوە دەگێرێتەوە و دەڵێت" وتی تەنها کورد دەزانێ قسەی وا بکات دەربارەی کوردستانو پەلاماردانەکانی ئێران بۆسەر گەلی کورد، وتم بەڵێ کوردم، وتی خەڵکی کوێی وتم کەرکوک، بزە پێکەنینێک گرتیو وتی منیش لە ساڵی ١٩٥٣ لە کەرکوک لە قوتابخانەی دواناوەندی وەکو مامۆستا وانەی ئینگلیزیم دەدایەوە، منیش بە سەرسوڕمانێکەوە پێموت جەنابت جۆن مەکەینی. وتی بەڵێ؟ بەڵام چۆن دەزانیت؟ منیش پێموت تۆ مامۆستای من بووی لە پۆلی چوار و پینجی ئامادەیی وانەی ئینگلیزیت دەدا پێمان، وتی چۆن بزانم وایە؟ پێموت تۆ گەنجێکی باریکەلە بووی ژنەکەشت سوروسپی و ناوقەد باریکبوو، وتی ئەمە ڕاستە بەلِام هەموو ئەمەریکیەک بە گەنجی وایە، بەڵام من چۆن بزانم تۆ قوتابی من بووی؟ پێموت رۆژێک لە پۆلی وانە وتنەوەکە بۆمانت گێڕایەوە مشکێک بە شەو لە ژووری نوستنەکەتان تا بەیانی نەیهێشتوە بخەون، دەستی کرد بە پێکەنینو وتی ئەمە ڕاستەو جەنابت خوێندکاری من بوویتە".
،،
مەککەین لەکاتی قسەکردنەکانی وتی" ئێمە کرۆسمان لەسەر سەدام حسێن داناوە، دەبێت بیروخێنین" پێموت چۆن دەیڕوخێنن، من ئاگادارم ئێوە دوو ملیار دۆلارتان بە قەرز داوەتێ بەناوی یارمەتیدانی لەبواری کشتوکاڵدا، بەڵام ئێستا سەدام حسێن شەڕی ئێرانی پێدەکات. وتی ڕاستە بەلام ئێمە یارمەتی سەدام دەدەین تا ئەوکاتەی خومەینی دەروخێنێ، دوای نەمانی خومەینی سەدام حسێن نابێ بمێنێ
ئەم قسانەی عەبدولستار تاهیر شەریف کە گێراویەتیەوە بەشێکە لە یاداشتەکانی کە تۆماری کردوە لە ناو بزوتنەوە سیاسیەکانی كوردستانو تا ئەوکاتەش کە لە بەغدا بووە.
عەبدولستار تاهیر شەریف لە بەرگی دووەمی ململانێ لەگەڵ ژیاندا دەڵێت:" کە لەگەڵ مەککەین پێکەوە لەسەر میزێک دانیشتنو یەکی کوپێک قاوەو شیریان خواردەوەو مەککەین لەکاتی قسەکردنەکانی وتی" ئێمە کرۆسمان لەسەر سەدام حسێن داناوە، دەبێت بیروخێنین، پێموت چۆن دەیڕوخێنن، من ئاگادارم ئێوە دوو ملیار دۆلارتان بە قەرز داوەتێ بەناوی یارمەتیدانی لەبواری کشتوکاڵدا، بەڵام ئێستا سەدام حسێن شەڕی ئێرانی پێدەکات.
وتی ڕاستە بەلام ئێمە یارمەتی سەدام دەدەین تا ئەوکاتەی خومەینی دەروخێنێ، دوای نەمانی خومەینی سەدام حسێن نابێ بمێنێ، پێموت خۆ سەدام دژی ئیوە نیە، پێمیوت ئەمەش ڕاستە، بەڵام سەدام حوسێن قابل ترویج نیە.
ئەم وشەیەشی بە عەرەبی وت. مەکەین عەرەبی باش دەزانی، وتم مەبەستت چیە لەم وشەیە، وتی سەدام بەهیزبێ هیچ شتیک قبول ناکا، ئەگەر زەعیفبێ هەموو شتیک قبوڵ دەکا، ئەمەریکاش لە هەریمەکە بەرژەوەندی دەکەوێتە مەترسیەوە، ئەگەر کابرایەکی لەم جۆرە حوکمی عیراق بکات".
صدام حسين
عەبدولستار تاهیر شەریف دەڵێت دوای ئەوەی لە جنێف گەڕاوهتهوە بۆ بەغداد یەکسەر نامەیەکی نهینی بۆ سەدام حسێن نوسیوە دەربارەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ چۆن مەککەینو ئەو قسانەی دەرحەق لادانی سەدامی بۆم باکردوە، پیش ئەوەی یەکێ لە سیخورەکانی دەزگای هەواڵگری عیراق راپۆرتی لەسەر بنووسێ، دیارە مەبەستی عەبدولستار تاهیر شەریف لیرەدا ئەوەیە لەگەڵ ئەو شاندە عێراقیەدا خەڵکانێکی تیدا بووە لە دەزگای هەوالگری عێراقیدا بوون، هەربۆیە خۆی دەستپێشخەری کردوەو باسەکەی گێراوەتەوە.
لە کتێبەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە نامەکەی بۆ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماریی نوسیوەو لەسەر زەرفەکە نوسیویەتی کە نامەکە شەخسییە بۆ ئەوەی سەدام تەنها خۆی زەرفەکە بکاتەوە لەبەرئەوەی پەیوەندی بە ئەمنی کەسایەتی خۆیەوە هەیە.
،،
لە ٢٠٠٣ ئەمریکا ئەو بەلێنەی دابووی بۆ روخاندندی رژێمی سەدام حسێن ئەنجامیدا ملی سەدام حسێنی کردە دارا
لە نووسینەکەدا دەڵێت: دوای چەند رۆژێک سەیارەیەکی مەرسیدیس جام رەشی نارد بە دواماو چوومە لای، بەلام لەبەرئەوەی جامی سەیارەکە ڕەش بوو ئەمزانی ئەو شوێنەی سەدامی لێبوو کوێ بوو، زۆر بە گەرمی پێشوازی لێمکرد و مەسەلەکەم وەکو خۆی بۆی گێرایەوە، سەدام پێمیوت شتیکی زۆر باشت کرد ئەم زانیاریانەت بۆم هێنا، نامەیەکی تری وەک ئەوەی منی لەسەر مێزەکەی داینابوو و وتی ئەم نامەیەش لە C.I.A بۆم هاتوە، کەواتە لە دوو سەرچاوەی جاواز لەگەڵ یەکتردا، سەرچاوەی زانیاریەکەی جۆن مەککەین لە کۆنگرێسەوەیەو ئەوی تر کە لە C.I.Aەوەیە، ئەمەش ئەوە رادەگەیەنێ کەوا ئەمەریکا بە راستیەتیو دەیەوێ لەعێراق بدا.
کەواتە جەنابت چی دەکەی؟ پیمیوت ئەگەر من تەسلیمی ئەمەریکا ببم یان بەرەنگاری بکەم لە هەردو حاڵەتەکەدا ئەوان لامدەدەن، من هەرچی لە توانامدا هەیە بەرەنگاریان دەوەستمەوەو پارێزگاری لە گەلی عێراق و عێراقی مەزن دەکەم، پاشان پێمیوت ئەم نهێنیە لە نێوان هەردوکمان دەرناچێتە دەرەوەو منیش پێموت ئەزانم نابێ لە تۆ زیاتر کەسیتر بزانێ تەنها مەگەر خۆت باسی بکەی. بە پێکەنینەوە پیمیوت مەترسە من نایدرکێنم.
عەبدولستار تاهیر شەریف دەڵێت" ئەوە بوو لە 25 - 11- 1995 دوای ئەوەی کە لە بەغدا هەڵهاتم لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەم باسەم گێرایەوە. دوای ٢٠ ساڵ لە ٢٠٠٣ ئەمریکا ئەو بەلێنەکەی دابووی بۆ روخاندندی رژێمی سەدام حسێن ئەنجامیدا ملی سەدام حسێنی کردە دارا”.
عبدالستار طاهر
عەبدولستار تاهیر شەریف كێیه؟
لە ساڵی 1935 لەشاری کەرکوک لەدایکبووە، لەساڵی 1958 پەیوەندی کردووە بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوەو لەساڵی 1966 بۆ ساڵی 1969 بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەو لەساڵی 1970 کراوە بە ئەندامی یەدەکی لیژنەی مەرکەزی ئەو حیزبە.
لەساڵی 1973 بۆ ساڵی 1975 بووە بەسکرتێری حزبی سەوری کوردستانی و لەساڵی 1985 وازی لەکاری حزبی هێناوەو پاشان لەساڵی 1995 ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەعسی بەجێهێشتووەو گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان لەئیدارەی پارێزگای سلێمانی بەمامۆستای زانکۆ وەرگیراوە.
پاشان لەساڵی 1997 کوردستانی جێهێشتووەو چۆتە نیوزلەنداو دوای ڕووخانی رژێمی حکومەتی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانیو راژەکەى لەمامۆستایەتی زانکۆ گواستۆتەوە بۆ زانکۆی کەرکوک لەساڵی 2004 کراوە بەسەرۆکی کۆلیژی پەروەردەو زانستە دەرونییەکان.
لە 05-03-2008 لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لەشاری کەرکوک تیرۆرکرا.
جۆن مەكین
،،
یهكێك لهو سیناتۆرانه بووه كه له لایهن ئیدارهی ئهمهریكاوه بۆچوونهكانی زۆر به بایهخ وهرگیراوه و گرنگی زۆریان داوە بە توانا و لیهاتوویەکەی،
کە لە بواری سەربازی و سیاسیی دا رۆڵی هەبووە .
جۆن مەککەین
له 1936 له ویلایهتی ئهریزۆنای ئهمهریكا له دایكبووه و دەرچووی ئەکادیمیای دەریاوانی ئەمریکا بووە ١٩٥٨ دواتر بووهته فڕۆكهوانو له ساڵی 1967 لهشهڕی ڤێتنامدا فڕۆكهكهی به موشهكێك دهخرێته خوارهوه، خۆی سەلامت دەبێت و بەڵام بهبرینداری دهستگیر دهكرێت وە له ساڵی 1973دا ڤێتنام ئازادی دەکات و دەینێرێتەوە بۆ وڵاتەکەی .
له ههڵبژاردنی ساڵی 2008 لهبهرانبهر ئۆبامادا خۆی پۆستی سهرۆكایهتی ئهمهریكا كاندید كرد، بهڵام نهیتوانی له ههڵبژاردندا له ئۆباما بباتهوه.
هەروەها نوێنهری ویلایهتی ئاریزۆنابوو له ئهنجومهنی پیرانی ئهمهریكا، بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ لەو بوارەدا کاری کردوهو جێگە دەستی دیار بووە.
سهرۆكی لیژنهی هێزه چهكدارهكان بوو له ئهنجومهنی پیرانی ئهمهریكا، ئهو كه سیناتۆرێكی سهربه كۆمارییهكان بووه، بهڵام زۆرجار بۆچوونی لهگهڵ پارتهكهی جیاواز بووه بە ئاشکرا کاری لە سەر بۆچوونەکانی خۆی کردوە.
جۆن مەكین -دۆناڵد ترەمپ
ههرچهنده لهگهڵ ترهمپدا ههردووكیان سهر بهحیزبی كۆماریبوون، بهڵام بهرانبهر سیاسهتی ویلایهته یهكگرتووهكان بۆ چوونیان جیاواز بووه.
یهكێك لهو سیناتۆرانه بووه كه له لایهن ئیدارهی ئهمهریكاوه بۆچوونهكانی زۆر به بایهخ وهرگیراوه و گرنگی زۆریان داوە بە توانا و لیهاتوویەکەی، کە لە بواری سەربازی و سیاسیی دا رۆڵی هەبووە .
ماوهی ساڵێك بوو توشی شێرپهنجهی مێشك بوو بوو، به بهردهوامی چارهسهری وهردهگرت، دوو ڕۆژ بهر لهمردنی خێزانهكهی ڕایانگهیاند كه بڕیاریداوه چارهسهری پزیشكی بوهستێنێتو بهشێوهیهكی سروشتی بمرێت
هەر بۆیە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی جۆن مەکین لە ٢٥ی ئابدا لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
دیبلۆماتیك مهگهزین - مێژووى كورد