لە كابینەی داهاتووی حكومەتدا، هەژموونی پارتی زاڵ دەبێت

لە كابینەی داهاتووی حكومەتدا، هەژموونی پارتی زاڵ دەبێت

203 خوێندراوەتەوە

 

ن. نەوشیروان سەعید
و. هونەر عمر

 

پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێڕاق لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە دیاریكرد و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەچێتە قۆناغی گفتوگۆوە لەگەڵ یەكێتی سەبارەت بە شێوازی حكومەت.

 

پارتی "مەسرور بارزانی" كوڕی سەرۆكی پێشوو "مەسعود بارزانی" و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستانی دەستنیشانكرد بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و "نێچیرڤان بارزانی" برازای "مەسعود بارزانی" و سەرۆك وەزیرانی پێشووش بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دیاریكرد.

پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم كە لە ساڵی ڕابردووە و دوای وازهێنانی "مەسعود بارزانی" لەو پۆستە كە هێشتا وەك سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامە, تاكو ئێستە بەبەتاڵی ماوەتەوە.

  

،،

بەڵام لای خۆشیەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەیەوێت چەند پۆستێكی گرنگ وەربگرێت لەنێویشیاندا سەرۆكی پەڕلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت و دوو لە وەزارەتە گرنگەكان.

  

پێشبینی دەكرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا پەڕلەمان دەنگ لەسەر كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت بدات.


هەرچەندە پارتی زۆرینەی كورسیەكانی هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلولی بەدەستهێناوە, بەڵام نەیتوانی 50+1 بەدەستبێنێت و بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆشی لە حكومڕانیدا دەیەوێت هەردوو ئەنجومەنی وەزیران و یاسادانان كۆنیرۆڵا بكات.

 

 


بەڵام لای خۆشیەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەیەوێت چەند پۆستێكی گرنگ وەربگرێت لەنێویشیاندا سەرۆكی پەڕلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت و دوو لە وەزارەتە گرنگەكان.


هەرچی بزووتنەوەی گۆڕانیشە چاوی لە 3 وەزارەتە و لایەنەكانی دیكەش داواكاری خۆیان هەیە و چاوەڕێی دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ دەكەن.

ئایا لایەنە كوردیەكان دەگەنە ڕێككەوتن, یاخود بەستەڵەكی نێوانیان درێژەی دەبێت ؟

لایەنەكانی وەكو "یەكگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ" ناچنە نێو گفتوگۆ و دانوستاندنەكانەوە و پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە, "بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی"ش چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆكان دەكەن پێش ئەوەی بڕیاری بەژداریكردن لە حكومەتدا بدەن. پارتیش لای خۆیەوە هەوڵا بۆ كاراكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم دەدات.

،،

پارتی مەیلی بەژداریكردنی گۆڕانیشی لە كابینەی داهاتوودا هەیە و گۆڕانیش كە نیوەی كورسیەكانی لەدەستداوە لەوانەیە پێشنیارەكەی پارتی قەبووڵ بكات.

 

لەهەموو حاڵەتێكیشدا پارتی قسەی زاڵە لە گفتوگۆكاندا و قسەی كۆتایی سەبارەت بە شێوازی حكومەت لای خۆیەتی. لە ڕابردوودا پارتی و یەكێتی پێكەوە و بە ڕێكەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان نیوە بە نیوە لە نێو خۆیاندا حكومەتیان پێكدەهێنا, بەڵام ئەجارە پارتی دەیەوێت ڕۆڵی یەكێتی كەمتربێت و بەپێی ژمارەی كورسیەكانی لە پەڕلەمان مامەڵەی لەگەڵدا بكات.

 

هەروەها پارتی مەیلی بەژداریكردنی گۆڕانیشی لە كابینەی داهاتوودا هەیە و گۆڕانیش كە نیوەی كورسیەكانی لەدەستداوە لەوانەیە پێشنیارەكەی پارتی قەبووڵ بكات.

هەرچەندە وادەردەكەوێت پارتی لە حكومەتی ئەمجارە بەرپرسیاریەتی زیاتری لەئەستۆبێت. بەڵام هێشتاش نایەوێت وەكو ڕابردوو یەكێتی بكات بە شەریكی خۆیی و ناشیەوێت زۆرترین داواكاری لایەنەكان جێبەجێبكات بۆ ڕازیكردنیان, وە بە پێچەوانەی ڕابردووەوە بە فەرمی بەو لایەنانە دەڵێت كە بەژداری حكومەت دەكەن كە دەبێت بەتەواوی پشتیوان بن و لە ڕێكەوتنەكەدا بمێننەوە تاكو كۆتایی ئەم خولەی پەڕلەمان.

 

لیژنەی دانووستانكاری پارتی بەمدواییە سەردانی هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕانی كرد لە سلێمانی, بەڵام هێشتا سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی نەكردووە. بە بەژداریكردنی گۆڕان, پارتی دەیەوێت دەنگی ئۆپۆزسیۆن بەشبەش و لاواز بكات و ئەم هەنگاوەش لەوانەیە دوو لایەنە ئیسلامیەكە بكاتە ڕابەڕی ڕەوتی ئۆپۆزسیۆن, كە ئەوكات سنورداركردنی چالاكیەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ پارتی ئاسانتر دەبێت.

پارتی دەیەوێت وەكو سەرەكیترین پارتی نەتەوەیی كورد خۆی وێنا بكات, وە ململانێكانی پارتی و یەكێتیش لە هەولێرەوە تاكو حكومەتی ڤیدراڵی درێژدەبنەوە كە لە عێڕاق سەرۆك وەزیران لای شیعە و سەرۆكی پەڕلەمان لای سوننەیە و سەرۆك كۆماریش پشكی كوردە.

،،

یەكێتی پێیوایە كە ئەو سەردانە بۆ لاوازكردنی پێكەی یەكێتی بووە لە بەغداد و سەردانەكەی لە كاتێكدا بووە كە "بەرهەم ساڵح" لە "ڕۆما" بووە و ئەمەش مانای ئەوەیە كە "بارزانی" بۆیە ئەوكاتەی هەڵبژاردووە تاكو خۆی بەدووربگرێت لە كۆبوونەوەی لەگەڵ "بەرهەم ساڵح".

 

پارتی و یەكێتی ناكۆكبوون لەسەر ئەوەی كامیان پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت, تاكو لە كۆتایدا لە نێو پەڕلەمان كاندیدی یەكێتی "بەرهەم ساڵح" بووە سەرۆك كۆمار و "مەسعود بارزانی"ش دژی هەڵبژاردنی "بەرهەم ساڵح" بوو.

ئەوەشی گومانی لای یەكێتی درووستكردووە سەردانەكەی "بارزانی" بوو بۆ بەغداد و نەجەف لە 22ی مانگی ڕابردوو كە لەوێ‌ چاوی بە چەندین بەرپرسی حكومی و نوێنەرانی شیعە و سوننە كەوت و دواتر "بارزانی" ڕایگەیاند كە "كۆمەڵێك كێشە لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ڤیدراڵ قسەیان لەسەركراوە و لەنێویشیاندا كێشەی نەوتی كەركوك" هەروەها گووتیشی كە "لێكتێگەیشتنی باش لەنێوانمان هەیە و پێویستە كێشەكانی نێوانمان بە دیالۆگ و بەپێی دوستووری عێڕاق چارەسەربكەین."

 

 

 

یەكێتی پێیوایە كە ئەو سەردانە بۆ لاوازكردنی پێكەی یەكێتی بووە لە بەغداد و سەردانەكەی لە كاتێكدا بووە كە "بەرهەم ساڵح" لە "ڕۆما" بووە و ئەمەش مانای ئەوەیە كە "بارزانی" بۆیە ئەوكاتەی هەڵبژاردووە تاكو خۆی بەدووربگرێت لە كۆبوونەوەی لەگەڵ "بەرهەم ساڵح".


هەروەها یەكێتی پێشیوایە كە ئامانجێكی تری سەردانەكە بۆ تەواوكردنی كابینەكەی "عادل عبدالمهدی" بووە بە شێوەیەك كە پارتی زۆرترین پۆستی سیاسی و ئابووری وەربگرێت لەسەر حسابی یەكێتی.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك