بۆچی مەسرو لەبری نێچیرڤان بارزانی دەکرێتە سەرۆکی حکومەت؟

مەسرور بارزانی، سێبەری باوکێکی دوورخراوەیە

بۆچی مەسرو لەبری نێچیرڤان بارزانی دەکرێتە سەرۆکی حکومەت؟

812 خوێندراوەتەوە

بارزانی کاتێ لەسەروبەندی دامەزراندنی سەرۆککۆماری عیراق دڵنیابوو کە ناتوانێ جارێکیتر پۆستێکی فەرمی لەھەرێم بەدەست بێنێ و لەبەغداش ھێزە سیاسیەکان حزبەکەی بارزانیان لەپۆستە سیادیەکان دوورخستەوەو نێچیرڤان بارزانیش بەھەموو ھێزی نەیتوانی ھاوکێشەکان لەبەغدا بگۆرێ. پارتی خرایە گۆشەیەک کە گۆشەی دوورخستنەوەیەتی لەسەر گۆرەبانی سیاسی بەغدا. بۆیە تاکە ڕێگا بۆمانەوەی لەبەغداو برەودان بەھەژموونی خۆی بڕیاریدا لەکۆنترۆڵکردن و بەھێزی پێگەی لە کوردستانەوە بەغدا ناچار بکا پارتی و بارزانی پەراوێز نەخەن.

سەردانی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی بۆ بەغداو كۆبونەوە لەگەڵ عادل عبدالمهدی

 

 

،،

بارزانی خۆی لەبەغداو برازاو کورەکەشی لەھەرێم برەو بەھێشنەوەی ھەژموونی خۆیان دەدەن لەبەغدا

  

ئەوەبوو بارزانی باوک خۆی گەیاندە بەغداد، پێیووتن ئەگەر لەماڵی خۆتان پارتی وەک حزبی (دەعوە) لەناو دەسەڵات لە عیراق دووربخەوە، ئەوا ئێمە لەناوماڵی خۆمان دێینەوە ناو عیراق، بۆیە نابێ پارتی وەک دەعوە ھەژمار بکەن، پارتی دەبێت وەک بنەماڵەی بارزانی سەیربکەن، بۆیە زۆر ئاساییە پارتی مەسرور پیاوی کۆنترۆڵی ئاسایش و ھێزی سەربازی و بڕیار بەدەست و خاوەنی وەکالەتی موتلەق لەباوکی بکرێتە سەرۆکوەزیران.

بۆ جێگیرکردنی پرۆسەی مانەوە لەبەغدا لەرێگای ھەولێرەوە، دیسان پۆستی سەرۆکی ھەرێمیش زیندوو کرایەوە، نێچیرڤان بارزانی پیاوە مەقبولەکەی ناوەوەو دەرەوە ئەو پۆستە بگرێتە دەست، تا لەوێوە ھەرسێ سێکوچکەی دەسەڵات مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، ئەو لاسەنگیەی بەغدا ڕاست بکەنەوە. بۆ سەلماندنی ئەم بۆچوونەو لێکدانەوەیەم، مەسعود بارزانی لەدوا سەفەری بۆ بەغداد بڕیاریدا نووسینگەیەک بەناوی خۆی لەبەغدا بکاتەوەو سکرتیری نووسینگەکەس ( مەسعود حەیدەری کۆنە گۆرانە) ھەروەھا پارتی ئێستا لە ژیاندنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمیشە لەبەغداد، بەم کارەی بارزانی خۆی لەبەغداو برازاو کورەکەشی لەھەرێم برەو بەھێشنەوەی ھەژموونی خۆیان بدەن لەبەغدا.

 

،،

مەسعود بارزانی ژیانی سیاسی رەسمی تەواو بوو، بۆیە دەیەوێ بەسێبەری خۆی ( کوڕەکەی) نەفس بدات، بۆیە ھیچ شت نەگۆڕاوە تا خەڵک و حزبەکان لەبەرامبەر ئەو گۆرانکاریە ڕووکەشە جۆش دابمێنن، ئەگەر مەسرور وەک باوکی ھەڵسوکەوت بکاو جیاواز نەبێ، ئەویش تەمەنی سیاسی کورتە. چونکە دەرکەوت باوکی ھۆکاری نائارامی سیاسی بوو، بۆیە سەیر نیە زۆربەی ھێزە سیاسیەکان لە پشت پەردەوە بەم گۆڕانکاریە دلخۆش و گەشبینن.

  

ھەروەھا فاکتێیتر، پێش چوونی بارزانی بۆ بەغدا، پارتی بە ئاشکرا باسی نێچیرڤان بارزانی دەکرد بۆ سەرۆکایەتی حکومەت، کەچی دوای سەردانەکەی مەسرور کرایە سەرۆکی حکومەت، ئەمەش یەک شت دەگەیەنێ کەبارزانی تێگەیشت دەبێ بە بەھێزی بێنەوە ناو سیاسەت.

جگە لەمەش ئامانجێکی تری پارتی لەو جووڵەیە بێھێزکردنی پێگەی سەرۆککۆمار بەرھەم ساڵحە، کە ئەو بەھیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی پارتی و ھەموو کورد ناکا، وە بە کارەکتەرێکی بێھێز پیشانیبدەن، کەئەو زاتە ناتوانێ بڕیاری پارتی بگۆرێ..

دروشمی کوردستانی بەھێز لەبەرامبەر بێ ھێزی وجوودی پارتیە لەبەغدا. چونکە لەقۆناغی داھاتوودا بەغداد تەحەکوم بە ھەرێم دەکا، ھەرێم چیتر ھەژموونی تەحەکومی بەسەر بەغدا نامێنێ، قوناغی داھاتوو قوناغی بەرگریە، نەوەک ڕقەبەرایەتی. ھاتنە پێشەوەی مەسروریش لەبێ ئومێدی گەڕانەوەی مەسعود بارزانی، بۆ ناو گۆرەپانی سیاسی لەدایک دەبێ..

ئەو ڕاستەیە دووپات دەکاتەوە کە مەسعود بارزانی ژیانی سیاسی رەسمی تەواو بوو، بۆیە دەیەوێ بەسێبەری خۆی ( کوڕەکەی) نەفس بدات، بۆیە ھیچ شت نەگۆڕاوە تا خەڵک و حزبەکان لەبەرامبەر ئەو گۆرانکاریە ڕووکەشە جۆش دابمێنن، ئەگەر مەسرور وەک باوکی ھەڵسوکەوت بکاو جیاواز نەبێ، ئەویش تەمەنی سیاسی کورتە. چونکە دەرکەوت باوکی ھۆکاری نائارامی سیاسی بوو، بۆیە سەیر نیە زۆربەی ھێزە سیاسیەکان لە پشت پەردەوە بەم گۆڕانکاریە دلخۆش و گەشبینن.