کلتوری بەبنەماڵەیکردن لەحیزبەوە بۆحکومەت

کلتوری بەبنەماڵەیکردن لەحیزبەوە بۆحکومەت

241 خوێندراوەتەوە

 لەساڵانی ڕابردوودا مۆرکی بنەماڵەی تەنیا لەنێو حیزبەکاندا نەریت بوو، بەڵام لەدوای هەڵکشانی تەمەنی پیاوانی شاخ ئیدی نەوەکانیان بنەماڵەییان کردە کلتورو بۆناو حکومەت‌و سەرجەم دەسەڵاتەکانی دیکەش گواسترایەوە، باشترین نمونەش کە هاوشێوەی هەموو پارت وبنەماڵەکانیتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، خودی مەسعود بارزانیە کە ماوەیەکە دەستی بەجوڵەکردووە بۆ پێدانی میرات بە نەوەی دووەم لەبنەماڵەکەی، ئەوەش لە کۆنتڕۆڵکردنی كاروبارەكانی ناوخۆی حیزبەكەی و حكومەتی هەرێمی كوردستان وڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش وسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان خۆی دەبینێتەوە.

 ئەوەشمان بیرنەچێت لەدوای تێپەڕینی سێ چارەکە سەدە بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتدا تائێستا دوو سه‌رۆكى به‌خۆوه‌ بینیوه‌، بارزانى باوك‌و بارزانى كوڕ.

  مەسعود بارزانی تەنیا لەپێناو پشتگیریکردنی کوڕو برازاکەی لەلایەن پارتەکانی ناوخۆی هەرێم وعێراق، ئامادەیە سازشی گەورە بکات کەخۆی لەڕێکەوتنی نەوتی دەبینێتەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق، تەنیا لە پێناو دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، بۆئەوەی حکومەتی هەرێم لەماوەی فەرمانڕەوای مەسروربارزانیدا توشی هیچ گرژی و ئاڵۆزییەك نەبێت.

 هەرچی پەیوەندی بەناوخۆی هەرێمیش هەیە بەشداریپێکردنی بەشێک لەلایەنەکانە لە حکومەتی هەرێم کەمەبەستیەتی جۆرێک لەیەک دەنگی دروست بکەن لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی لەبەرژەوەندی نێچیرڤان بارزانی، بەڵام بەکەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەجۆرێک یان هاوسەنگی هەبێت لەنێوان دەسەڵاتی ئامۆزاکان، یان مەسرور لەژێر فەرمانی نێچیرڤاندا نەبێت، بۆئەم مەبەستەش پێدەچێت لەداهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەی دەستوری هەرێم بخرێتە ڕاپرسیەوە.

 بەگەیشتی ئەم دوو کەسە کە خودی نێچیرڤان بارزانی کە لە هەمانکاتدا برازاو زاوای مەسعوود بارزانیە، ۱٦ ساڵە پۆستی سەرۆکی حکومەتی لایەکە، تەنانەت لەسەروبەندی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا بەمەستی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی کوردستان نەیتوانی پشتگیری تەنیا یەک وڵاتی بۆبەدەستبهێنێت.

 لەهەمان کاتیشدا مەسرور بارزانی کوڕە گەورەی مەسعود بارزانی چەندین ساڵە بەرپرسی دەزگای پاراستنی حیزبەکەی‌و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمى كوردستانه‌.

 لەئێستادا ئەوە بەڕوونی دیارە کە مەسعود بارزانی مەبەستیەتی برازاکەی لەناوەندی بڕیار دووربخاتەوەو کوڕەکەی بکاتە خاوەن دەسەڵات، كە مەسعود بارزانی وەك كەلتوری هەموو حیزبە بنەماڵەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، دەیەوێت میراتی دەسەڵاتداری کوردستان كوردو حیزبەكەی بداتە دەست كوڕەكەی.

  لەم چوارچێوەشدا بارزانی لەهەموو چاوپێکەوتن‌و سەردانەکانیدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ خۆی دەبات کەتازەترینی سەردانی بۆ بەغداد بوو وه‌ ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە لەگەڵ سەرکردە عێراقیەکان کە بۆئاشناکردنی کوڕەکەی بووە بەبڕیار بەدەستانی عێرا‌و لەهەمانکاتیشدا پەیامی ئاوابوونی خۆری دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی گەیاند.