پاریس‌و دەنگە ناڕازییەكانی كۆمەڵگای فەرەنسی

شۆڕشێك دژ به‌ سه‌رمایه‌دارى

پاریس‌و دەنگە ناڕازییەكانی كۆمەڵگای فەرەنسی

177 خوێندراوەتەوە

كه‌مال محه‌مه‌د

لە ڕەوشێكی بەم جۆرەدا كه‌ خۆپیشاندانە نائاساییەكانی شارەكانی فەرەنساو پاریس بە تایبەت روئەدات مانایەكی زۆر لە خۆ ئەگرێت، ئەمە لە كاتێكدایە چینەكانی خواروی ناوەراستی كۆمەڵگای فەرەنسی لە دابەشكردنی ناعادیلانەی دەسەڵاتی سەرمایەداری فەرەنسی نیگەرانن‌و بە هۆیەوە رەوشی كلتوری‌و ماددی‌و مەعنەوی تەواوی چینەكان هاوبەشی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ سیستەمە سیاسی‌و ئابورییەكەدا نییە.

لەدوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی ١٩٦٨ى خوێندكارانی فەڕەنسا، ئەمە یەكەمین ناڕەزایی گەلانی فەڕەنسایە سەبارەت بە چییەتی‌و چۆنێتی مافەكانیان‌و بەڕێوەبردنی دەوڵەتە، ئەوەی كە هۆكاری خۆپیشاندانەكان بووبێت وەك دانانی باج‌و گرانی نرخی بەنزین تەنها بەس نییە كە خۆپیشاندانێك بهێنێتە كایەوە كە چەندین هەفتەی بە دوادابێت‌و حكومەتی فەرەنسا بە گرنگییەوە هەوڵی كپكردنەوەی بدات، لەبەرئەوەی چینەكانی خوارو لەوبڕوایەدان دەوڵەت فاكتەرە ژیانییەكانیانی نادیدە كردوەو پشتگوێی خستووە، ئەمەش مەترسییەكی مەزنی لە جۆری پەردەپۆشكردنی ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەت لە خۆدەگرێت، بێگومان هەر فاكتەرێكیش بۆ ژیان جێگایەكی لە بوون‌و یاساو رێسای دەوڵەتدا هەیە كە ڕەنگە ئەمە بۆ هەموان وەك یەك نەبێت‌و ڕێگا لە پێش هەڵسەنگاندنێكی ناتەواو بكاتەوە.

 بەدەنگەوە هاتنی حكومەتی فەرەنسا لە خۆپیشاندانەكان‌و بەڵێنی كەمكردنەوەو لابردنی باج لەسەر هاوڵاتی‌و بەردەوامیدان بە خۆپیشاندان ڕەنگە شەپۆلی شۆرشەكە بە پێی هیواو چاوەروانییەكانی خودی گەلی فەرەنساوە ئاراستە نەگرێت‌و نەتوانن ببنه‌ ئەڵتەرناتیڤێكی سیاسی‌و دەستوەردانیان بۆ خۆپیشاندان دژی سیستەم سەركەوتنی چاوەروانكراو بەدەست نەهێنێت‌و سەرنەكەوتنیان زیاتر وابەستەی هۆكاری دەرەكی بكرێت.

 

خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان

 

 پێگەیاندنی تاكی دیموكرات‌و یەكسان‌و ئازادیخواز كۆمەڵگاو شارستانێتی دیموكرات ئاوا دەكات، بەڵام ئەوەی كە ئەیبینین‌و ڕووئەدات لەم ڕۆی فەرەنسا، پیشاندانی توێژەكانی خوارووی كۆمەڵگاو ترساندنی بەردەوامی ئەو چینەیە لە بەرێوەبردنی سیاسەتی ناوخۆدا، كە چانسی بەدەستهێنانی ژیانیان بۆ مسۆگەر ناكات‌و ژیانیان بە گوێرەی هەوڵ‌و ماندوبونیان نییە.

 ئەوەی لە فەرەنساو هەندێ وڵاتانی دیكەی ئەوروپیدا ڕوو ئەدات تێنەپەڕاندنی كێشەكانی دەسەڵاتی سەرمایەدارییە، كە هەبوونی قەیران لە سەرتاسەری تەمەنی سەرمایەداریدا كۆمەڵێك ئەنجام لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێت كە تەواوی خراپیەكانی ئەكرێتە موڵكی چینەكانی خوارەوە بە ئامانجی ئاواكردنی پاوانخوازی لەسەربازاڕی نەتەوەیی‌و چینەكانی خوار ناوین، بۆیە خۆپیشاندانەكانی فەرەنساو وڵاتانی وەك بەلجیكاو هۆڵه‌ندا لەوانەیە شۆرشی راستەقینەی بۆرژوازی بێت‌و كۆمەڵگاو دەوڵەت ناچار بەوە بكات چیدیكە نه‌توانن چینەكانی خواروی خۆیان بەكاربهێنن‌و باڵابوونی خۆیان بسەلمێنن‌و پێویستە ئەم چەمكە بشكێنرێت.

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك