پەكەكە و ئیسرائیل لە  دوژمنایەتییەوە بۆ دۆستایەتی

هه‌ڵبه‌زو دابه‌زى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئیسرائیل‌و په‌كه‌كه‌

پەكەكە و ئیسرائیل لە دوژمنایەتییەوە بۆ دۆستایەتی

1218 خوێندراوەتەوە

ناكۆكیەكانی پەكەكەو ئیسرائیل مێژوویەكی ٣٦ ساڵەی هەیەو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٢، كاتێك ئیسرائیل هێرشی كردە سەر لوبنان‌و شاری بەیروتی داگیر كرد، پەكەكە شان بە شانی حیزبوڵاو سوپای حافز ئەسەدو بزوتنەوەی فەتح شەڕی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاندو بە پێی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری موساد پەكەكە بەشدار بووە لە كوشتنی ٣٠ سەربازی ئیسرائیلداو هەر لەو جەنگەدا پەكەكە زیاتر لە٥٠ قوربانی داوە.

 بە هەمان شێوە لە شەڕی ساڵی ١٩٨٦ ناوچەی بیقاعی لوبنانی، پەكەكە دژی ئیسرائیل شەڕی كردووە كە ئەوكات بنكەو بارەگاو ناوەندی سەركردایەتی پەكەكە لەو ناوچەیە بووە، سیاسەتوان و مێژوونووسی ئیسرائیلی " حایم بەرەكات" لە كتێبی " كۆتایی شەڕدا "، دەڵێت: عه‌بدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پەكەكەو جەمیل بایك و موراد قەرەیلان سەرپەرشتی ئەو شەڕەیان كردووە لە دژی ئیسرائیل‌و چوار سەربازی ئیسرائیل بە دەستی پەكەكە كوژراون".

 

 لەساڵی ١٩٩٩شدا دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیلی بە هاوكاری دەزگای سی ئای ئەی‌و دەزگای هەواڵگری سەربازی سوپای كینیا ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە دەستگیركردنی عە بدوڵا ئۆجەلان لە وڵاتی كینیاو ڕادەست كردنەوەی بە توركیا، بەجۆرێك تەنها لە دوای یەك ڕۆژ لە دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕۆژنامەی معاریفی ئیسرائیلی لە لاپەرەی یەكەمیدا لە ڕۆژی ١٦ ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩دا نوسیبووی كە عە بدوڵا ئۆجەلانی بكوژی سەربازە ئیسرائیلیەكان لەلایەن توركیاوە دەستگیر كراوە.

 بەڵام لەساڵی ٢٠٠٧ دا و لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزەو هە ڵووێستی توركیا لە بەرامبەر ئەو جەنگەدا ئاشكراكردنی یارمەتیەكانی توركیا بۆ چەكدارانی حەماس ئیسرائیل لە ڕێگەی تامیر باردووی كە بەرپرسی چالاكیەكانی موساد بوو لە ناو سوپادا، هە وڵیدا لە ڕێگەی چەند سەركردەیەكی ئەوروپای پەكەكەوە پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە دروست بكات وە لە دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١١ تامیر باردوو بوو بەسەرۆكی دەزگای موساد، ئەم پەیوەندییانە گەشەی كردو چەند جارێكیش لە ڕێگەی حكومەتی ئیسرائیلەوە هەوڵی دا پەكەكە لە لیستی تیرۆری ئەمەریكا دەربهێنێت.

 بە ڵام لە دوای دەستبەكاربوونی یوسی كوهین سەرۆكی ئێستای دەزگای موساد ساڵی ٢٠١٦، پەیوەندیەكانی پەكەكەو موساد ساردو سڕی تێكەوتووە بە تایبەت دوای نزیكبوونەوەی پەكەكە لە ئیران و حیزبوڵا، كە ئەمە هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەوەی ئەمەریكا جەمیل بایك و موراد قەرەیلان و سەركردەكانی پەكەكە بخاتە لیستی داواكراوانەوەو وە خەڵاتیكی ٥ ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند بۆ دەستگیركردنیان، لە سوریاش لە دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ باهۆز ئۆرداڵی بەرپرسی باڵی سەربازی پەكەكەو دامەزرێنەرو سەرپەرشتیاری هێزەكانی پەیەدە بە سەختی بریندار بوو، پەیوەنیەكانی ئیسرائیل و پەیەدە ساردوو سڕی تێكەوت، چونكە باهۆز ئۆرداڵ ئەڵقەیەكی گرنگی ئەو پەیوەندیانە بوو.

 

 

لەسەر ئاستی سیاسیش چەند پارتێك پشتیوانی پەكەكە دەكەن لەوانە ( پارتی ئیسرائیل بەیتونا كە لە لایەن ڕۆبەرت ئیلاتۆفەوە سەركردایەتی دەكرێت و خاوەنی پازدە كورسی كنێستە و پارتی شیوعی و پارتی نیشتیمانی كە لە لایەن یاكوف كادزەوە سەركردایەتی دەكرێت )و هەروەها پارتی كادیما ( بەرەوپێشەوە چوون) كە لە لایەن تسیپی لیفنی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیسرائیلەوە سەركردایەتی دەكرێت‌و لە ناو كنێستدا بە ٢٨ كورسی خاوەنی زۆرترین كورسییەو سەركردایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل دەكات، ئەم پارتە بە ناڕاستەخۆ پشتیوانی لە پەكەكە و هێزەكانی پەیەدە لە سوریا دەكات و مائیر جۆلانی جێگری سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپای ئیسرائیل كە یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی پارتی كادیما، لە كۆڕبەندی ناوەندی لێكۆڵینەوەی واشنتن ڕایگەیاند كە پەكەكە ڕێكخراویكی تیرۆریستی نییەو پێوویستە حوكومەتی ئیسرائیل دان بەو ڕاستیەدا بنێت كە پەكەكە لە سوریا ماوەی چوار ساڵە شەری تیرۆر دەكات و پێویستە وەك دۆست سەیر بكرێت نەك دووژمن.

 

author photo

لێكۆڵەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی