ئەگەر ئەمەریكا لە سوریا بكشێتەوە چی ڕوو دەدات؟

كشانەوەی ئەمەریكا لەسوریا ئاڕاستە، یان درۆیەكی نوێ

ئەگەر ئەمەریكا لە سوریا بكشێتەوە چی ڕوو دەدات؟

1326 خوێندراوەتەوە

دیپلۆماتیك مەگەزین: عەلی ڕەشید

 
بی بی سی بەریتانی لەڕێگەی تیمە ڕۆژنامەوانییەكەیەوە بەوردی شیكاری بۆ بڕیارە خێراكەی ترەمپ دەكات سەبارەت بەكشانەوەی لەسوریاو ئەگەری هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر هێزە كوردییەكان.

 
لەم ڕۆژانەدا ڕۆژنامە عەرەبیە ناوخۆیی و بیانیەكان مانشێتیان گوزارشتەكانی ئەو دیو پەیامەكەی ترەمپە سەبارەت بەتێكشانی داعش و سەركەوتن بەسەریاندا.
ڕۆژنامەی ڕەئی نوسیویەتی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بەكشانەوە ئاراستەیەكی نوێیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەك زۆرێكیش لەبڕیارەكە بەگومانن.
وەلید شوقەیری نوسەر لە ڕۆژنامەی ئەلحەیات دەڵێ‌ ڕەهەندەكانی ئەم بڕیارە پێناسەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەكەن لە ئایندەدا.
نوسەرەكەی ئەلحەیات بڕوایوایە ترەمپ پێچەوانەی سیاسەتەكانی ئۆباما و هیلاری كار دەكات كە زۆرتر گرنگیان بە سیاسەتی دەرەوە دابوو، بەهۆكاری سەربازی و بازرگانی.

 


لەلایەكیترەوە نوسەری لوبنانی ئەسعەد حەیدەر لە ڕۆژنامەی موستەقبەلی زمانحاڵی وڵاتەكەی نوسیویەتی ئەم بڕیارە هەڵەیەو كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر تارمایی هێز و دەسەڵاتی ئەمەریكا لەناوچەكەدا بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەجێدەهێڵێت.
حەیدەر لە درێژەی وتارە ڕەخنە ئامێزەكەی لەو بڕیارە شێتانەی ترەمپ دەڵێ‌ كشانەوەی ئەمەریكا لە ئەركی خۆی واتە كودەتا بەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا، هاوشێوەی جەنگی سوێسی ساڵی 1956كەلەلایەن هەریەك لەوڵاتانی بەریتانیا و ئەمەریكا و ئیسرائیلەوە كرایە سەر میسر، كەبەیەكێك لەڕووداوە گەورەكانی دونیا ئەژمار دەكرێت لە دوای جەنگی نێوان عەرەب و ئیسرائیل، دوای ئەوەش دابەشكاری سایكس بیكۆ لەناوچەكە هاتە ئاراوە.
لەلایەكیترەوە سوبحی حەدیدی لەڕۆژانامەی قودسی عەرەبی دەڵێ‌ من بەش بەحاڵی خۆم بەم بڕیارە خۆشحاڵم، چونكە داگیركارێك لەسوریا كەمی كرد، هەرچەند دەبێژێ‌ سوریا هەر داگیركراوە لەلایەن ئێران و ڕوسیاو توركیا لەلایەك و ئیسرائیلیش لەلایەكی ترەوە.

 
درۆیەكی نوێ:


لەلایەكی ترەوە هەندێك لەنوسەرو ماڵپەڕو ڕۆژنامە عەرەبیەكان بڕوایان وایە ئەمە درۆیەكی نوێیە ترەمپ دەیكات، لای خۆیەوە ماڵپەڕی هەواڵی یەمەنی نوسیویەتی بڕیارەكە كتوپڕو بێ‌ پێشەكی بووە نەك بۆ دەرەوەی ئەمەریكا بەڵكو لەناوخۆی ئەو وڵاتە كاردانەوەی زۆر بەدیدەكرێت دواترینیان دەست لەكاركێشانەوەی جەیمس ماتێسی وەزیری بەرگری واشنتۆن بوو ئەویش بەیەك ڕۆژ دوای بڕیارەكە.
هاوپەیمانەكانی ئەمەریكاش بەم بڕیارە ناڕازین و پێیانوایە كە ئەمە گۆڕینی نەخشەی دەسەڵاتە لە باكوری سوریا.

 
لەژێر ناونیشانی ( ترەمپ و درۆی كشانەوە) ڕۆژنامەی بەعسی سوری دەنوسێ‌ دڵەڕواكێی زۆری ئەم بڕیاری كشانەوەیە زۆر تر ئەوەیەكە ئەمە درۆی نوێ‌ بێت و مەبەست لێی ئەوەبێت بكوژو وێرانكەرەكان بگۆڕێت بە كەس و كەرەستەی نوێ‌، ڕۆژنامەكەی سوریا ئاماژەی بە زمانە هەڕەشە ئامێزو داگیركارییەكانی توركیا كرد بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات بەبیانوی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی تورك. 


عەریب ڕەنتاویش لە دەستوری ئوردنیدا ئاماژەی بەوەداوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە سەردەمی ترەمپ دا زۆرتر لەقوتابخانەی قەزافی دەچێت لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوە و بەرگری و ئاسایشدا، ئەوەیش ئاماژە بەچون بۆ شتێك دەكات بیكات و دواتر پێچەوانەكەی ئەنجامدەدات.
ڕەنتاوی لەوتارەكەیدا ئاماژەی بەهەڕەشەكانی ترەمپ داوە بەرامبەر بەئێران كە چەندجارێك لەسەر یەك دڵنیایی داوە بەوەدەرنانی ئێران لەسوریا بەڵام وەك دەبینین تاران شوێنی هێزەكشاوەكانی ئەمەریكا پڕ دەكاتەوە.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی