بۆچی ترەمپ دەیەوێت لە سوریا بڕوات

بۆچی ترەمپ دەیەوێت لە سوریا بڕوات

2258 خوێندراوەتەوە

زانیار بەهادین

هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی تڕامپ چیه؟ ئایا وا به سانایی و بێ هۆکار دەیەوێ له سوریا بڕواته دەرێ؟ دوای ئەو خەرج و سەرهێشەیەی چەند ساڵەیه؟ بۆ دەڵێ داعش بۆ وڵاتانی دەوروبەر جێ دەهێڵم؟

 

ڕاستی ئەوەیه تڕامپ تەنیا له دۆڵار دەگەڕێ و بۆچوونی ئەو ئەوەیه دەبێ دراو بێته گیرفانیەوە تا کارێک بکا یا دەبێ له بەرامبەر ئیشێکی‌تری بۆ بکەی.له ئۆروپا دو داواکاری هەیه.یەکەم: بەرز کردنەوەی بودجەی ناتۆ له لایەن وڵاتانی ئۆروپا و دوهەم پشتگیری ئۆروپا بۆ ئابلۆقەی سەر ئێران.

 دیاره له هیچ‌کامیان ئۆروپا دژایەتی تەواوی نەکردوە بەڵام یارمەتی تەواویشی نەداوە و کەم و زۆر بەڵێن بوە.

دەی چونه دەرێ چ کێشەیەک بۆ ئۆروپا پێک دێنێ که ئامریکا دەڕوا و فەڕانسه بێ وچان دەڵێ جێگای دەگرم؟

 وزە و ڕێگای وزه

بەڵێ وەک هەمیشه وزه.با بێین ڕێگاکانی وشکانی و ئاوی ڕۆیشتنی وزه بۆ ئۆروپا تاوتوێ بکەین.له ڕێگای ئاوی که تەنیا نەوتی کاڵ دەکرێ بەڕێ کرێ و گاز تەنیا دەبێ له ڕێگای بۆریەوە بێ.بۆ نەوت له ڕێگای وشکانی و گاز که تەنیا له وشکانیەوە دەبێ بۆ ئۆروپا سێ ڕێگامان زیاتر نیه.یەکەم له ڕوسیه بۆ ئۆکراین.دوهەم له ڕوسیه و ئێران و قەتەر و... له ڕێگای تورکیه. سێهەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕێگای سوریه و بێ تورکیه.بەڵێ بێ تورکیه.کێشە و سەرهێشه تانیا بەشی سێهەمه.کێشەکه هەم بۆ ڕوسیه هەم تورکیه هەم ئۆروپا و هەم ئامریکا.چۆن؟

هەر لایەنێک بتوانێ بەسەر وزه و ڕێگاکانی ناردنی وزه زاڵ بێ ئەوە باڵادەسته.ڕێگای ڕوسیه_ئۆکراین_ئۆروپا که له دەست ڕوسیه دایه.
ڕێگای ڕوسیه_تورکیه_ئۆروپا که دوباره له ژێر ڕکێفی ڕوسیه و هاوپەیمانی ئێستای واتا تورکیه دایه. ئەگەر ڕێگای سێهەمی ناردنی گاز و نەوتی وشکانی له دەست ئەم لایەنه بێ که ئۆروپا به تەواوی دەبێته چاو له دەستی ڕوسیه و هاوبەشەکانی.ئەگەر بۆشایی ئامریکا له سوریه، ڕوسیه پڕی کاتەوە ئایا ڕێگاکانی گاز و بۆریه نەوتەکان هەمو ناچنه ژێر کۆنتڕۆڵی ڕوسیه و لایەنەکانی ژێر دەستی خۆی؟
بەڵێ وایه. تڕامپیش به چونه دەرێ له سوریه دەیەوێ تۆڵەی هاوکاری نەکردنی ئۆروپا لەوان بکاتەوە.بەڵام فەڕانسه که هەستی بەو کێشەیه کردوە بێ یک و دو کوتی ناهێڵین له ڕۆژهەڵاتی فوڕات ئاڵۆزی ڕوبدا.ئایا ئۆروپا هاوکاری فەڕانسه دەکەن؟ ئایا ئیسڕائیل پشتیوانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات دەکا؟ ئایا تورکیه و ئامریکا گرێبەستی چەپەڵیان کردوە؟ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دەبێته هەڵدانەوەی چەندبارەی لاپەڕەی شکۆ و گەورەیی مێشک و بیری ئازاد و قارەمانی بێ وێنه؟ ئایا لەسەر حسابی ئێمه کێشەی ئامریکا و ئۆروپا و ڕوسیه و تورکیه سپی دەبێتەوە؟ بەڵام ئەوەنده دەزانین گەلانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات تەسلیم نابن و وەک هەمیشه بەرخۆدانی بێ وێنەیان لێ دەبینین.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك