ترامپ‌و ئەردۆگان چۆن لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا ڕێكەوتن

بۆچی ترامپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایدا لەسوریا؟

ترامپ‌و ئەردۆگان چۆن لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا ڕێكەوتن

712 خوێندراوەتەوە

سەفین ئازاد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە توویتێکدا لە 19 ی ئەم مانگەدا رایگەیاند " ئێمە داعشمان لە سوریا تێکشکاندووە، کە (تێکشکاندنی داعش لە سووریا) تاکە هۆکاری مانەوەی هێزەکانمان بوو لەو وڵاتە، لەماوەی سەرۆکایەتیی مندا، بۆیه‌ بریاری کشانەوەماندا.

 
بریارەکەی ترامپ، کاردانەوەی لە ناوخۆی ئەمریکاو لە دەرەوەی ئەو وڵاتەش بەدوای خۆیداهێنا، بەجۆریک هەندێک دژی ئەوبڕیارە بوون‌و بەشێکیشیان پیشوازیان لە بڕیارەکە کرد.
بریاری کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لەسوریا لە لایەن دۆناڵد ترامپەوە هێندە خێرابوو، بەجۆریک یاریدەدەر و هاوپەیمانەکانی توشی سەرسامیکرد.

کاردانەوە ناوخۆییەكان


شەش سیناتۆری دیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا نامەیەک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن‌و لە ئەنجامە "مەترسیدارەکان"ی کشانەوە لە سووریا ئاگاداری دەکەنەوە، بەتایبەتیش باسی مەترسییەکان لەسەر کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
هەریەک لە لیندزی گراهام، جین شاهین، جۆنی ئێرنست، ئەنگەس کینگ، تۆم کۆتۆن و مارکۆ رۆبیۆ بە واژۆی خۆیان نامەیەکی هاوبەشیان ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد.
شەش سیناتۆرەکە دەڵێن، بڕیاری کشانەوە لە سووریا جێگەی نیگەرانییە. ئەو هەنگاوە لەم کاتەدا هەڵەیەکە کە باجەکەی گەورە دەبێ"، نەک تەنیا ئاسایش و سەقامگیری ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکو هەریەک لە داعش، بەشار ئەسەد، ئێران و رووسیاش بەهێز دەکات.
وەک شەش سیناتۆرەکە ئاماژەیان پێکردووە، نەک دوای کشانەوە، بەڵکو ئێستاش هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ژمارەیان کەمە، کە دەگاتە نزیکەی دوو هەزار سەرباز و راوێژکار لە باکووری سووریادا.

،،

جەمیس ماتیس لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیدا هەروەها دەڵێت، پێوویستە ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی گرژی لەگەڵ وڵاتەکەی، سیاسەتێکی ڕوونی هەبێت

 

 
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، شەڕی داعش لە سووریا کۆتاییهاتووە بۆیە هێزەکانی وڵاتەکەی دەکشێنێتەوە، بەڵام شەش سیناتۆرەکە دەڵێن:" ئەوەی لەسەر زەوی لە سووریا هەیە وێنەیەکی تەواو جیاوازە لەو بۆچوونە"، کە مەبەستیان ئەوەیە داعش کۆتایی نەهاتووە.

 
شەش سیناتۆرەکەی ئەمریکا باس لە هاوئاهەنگی هێزەکانیان لەگەڵ کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان‌و باکووری سووریا دەکەن و دەڵێن، پشتیوانی سەربازی ئەمریکا بۆ کورد کە هاوبەشێکی گرنگە لە شەڕی دژی داعش رۆڵی کاریگەری هەبووە لەسەر ئەو جەنگە، ئەگەر کوردە هاوبەشەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پشتیوانی واشنتۆن لەدەستبدەن، ئەوا ریسکی سەرهەڵدانەوەی داعش دروستدەبێ و ئەگەری هەیە کوردیش خۆیان بەدەستەوە بدەن و چیدیکە لە ناوچەکەدا بەرگریی نەکەن.

 
شەش سیناتۆرەکە خاڵێکی دیکە بەبیر ترەمپ دهێننەوەو دەڵێن " زیاد لەوانەش، سەدان چەکداری بیانی لەلایەن کوردە هاوبەشەکانمانەوە بەدیلگیراون و ریسکی ئەوە هەیە ئازادبکرێن یان خراپتریش رووبدات، لە حاڵەتی ئەوەی پشتیوانییەکانمان رابگرین".
جگە لە مەترسی بەهێزبوونەوەی داعش لە سووریا، شەش سیناتۆرەکە باس لە مەترسی بەهێزبوونەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریاش دەکەن، کە ئەوان بە " دیکتاتۆری دڵڕەق" ناویانبردووە.

 
جگە لە هەڕەشەی بەهێزبوونەوەی رێکخراوی داعش و دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، شەش سیناتۆرەکە دەڵێن، بە کشانەوە لە سووریا هەریەک لە رووسیاو ئێرانیش کە دوو نەیاری سەرەکی ئەمریکان بەهێز دەبن، " وەک دەزانن رٍووسیاو ئێران قەیرانی سووریایان بۆ بەهێزکردنی هەژموونی خۆیان لە ناوچەکەدا قۆستووەتەوە".
سیناتۆرەکان جەختدەکەنەوە، لاوازی ئەمریکا لە سووریا دەبێتە هۆی زیادبوونی هەژموونی ئێران و رووسیا لە ناوچەکەدا، کە ئەنجامەکەی نەمانی متمانەی هاوبەش و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکایە.

 
لیندزی گراهام، جین شاهین، جۆنی ئێرنست، ئەنگەس کینگ، تۆم کۆتۆن و مارکۆ رۆبیۆ داوا لە ترەمپ دەکەن بە بڕیارەکەیدا بچێتەوەو هێزەکان لە سووریا نەکشێنێتەوەو دەڵێن " نابێ هەمان هەڵەی ئیدارەی پپێشوو دووبارە بکەیتەوەو ملکەچ بیت بۆ ئەو ئەکتەرە خراپانە".
هەروەهارۆژێک دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، وەزیری بەرگری ئەمریکا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەستی سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و رایگەیاند، دوای چوار دەیە خزمەتکردن لەنێو سوپا ئەوە فێربووە کە پێویستە ئەمریکا وێڕای رێزگرتن لە هاوپەیمانەکانی، هەموو کەرەستەیەکی پێوویست بەکاربێنێ بۆ بەرگریکردن لە بەرژوەندی خۆی و هاوپەیمانەکانی.

 

 

جەمیس ماتیس لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیدا هەروەها دەڵێت، پێوویستە ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی گرژی لەگەڵ وڵاتەکەی، سیاسەتێکی ڕوونی هەبێت، بەتایبەت لە بەرامبەر کۆمەڵێک وڵاتی وەک چین و ڕووسیا کە دەیانەوێ هەژموونی خۆیان بەسەر جیهاندا بسەپێنن، دەبێت ئەمەریکا هەموو هەوڵەکانی بدات بۆ بەرەنگاربوونەوەیان.

 
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەشڵێت، سەرۆک مافی ئەوەی هەیە کە وەزیرێکی هاوبیری هەبێت بۆیە دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە.
هەروەها ئەوان بڕیارەکەی ترامپیان لە ئەم کاتە وا وەسفکردووە كە پەلەپەلی پێوە دیارەو ئەوەشیان بە هەڵەیەکی ستراتیجی زانیوە.

 
لە بەشێکی تری ئەو نامەیەدا هاتووە:" هەر ئەو جۆرە کە دەزانین؛ ئێران و ڕووسیا لە قەیرانی سووریا بۆ پەرە پێدان بە دزەی خۆیان لە نانوچەکە سوود دەبەن‌و هەر نیشانەیەک لە سەر لاواز بوونی ئەمریکا، دەبێتە هۆی زیاتر کاریگەربوونی ئەوان لە ناوچەکەو کەم بوونەوەی باوەڕی هاوپەیمانەکانی واشنتۆن بە وڵاتەکەمان.
هەروەها مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، هۆشداری لە بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا داوە، هەروەها سەرۆكی لیژنه‌ی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئێد رۆیس، ئیدانەی توندی بڕیاری كشانەوەی سوپای ئەمریكای لە سوریا كرد.

 
له‌ پێگه‌ی ره‌سمی خۆی ئێدرۆیس هه‌ڵوێستی له‌ باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا ده‌ربڕی و گوتی: پێویستە سوود لە ئەزمونەكانی رابردوو وەرگرین و هەڵەكانمان دووبارە نەكەینەوە.

 

کاردانەوەکانی دەرەوەو هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا

،،

بڕیاری کشانەوە راستەوخۆ زیان لە هەوڵەکانی لەنێوبردنی کۆتایی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەدات، لێکەوتی مەترسیداریشی دەبێت بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی جیهانی، کشانەوە لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێكچوونی ئاسایش و دروستبوونی بۆشاییەکی سیاسی و، سەربازی لە ناوچەکەدا و بەجێهێشتنی گەلانە لەژێر دەستی هێز و لایەنە دووژمنەکان

 

کارن پیرس، باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: " زۆر شتی دیکە ماوە کە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پێویستە ئەنجامی بدات لە دژی داعش، نابێت چاو لە هەڕەشەی بەردەوامی داعش بپۆشین".
فەرەنساو سویدیش بە فەرمی پشگیریان بۆ هەسەدە راگەیاند و نیگەرانیان دەربارەی هەڕەشەکانی تورکیا دەربڕی.

 
فرانکۆس دیلاخت، باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: " لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا فەڕەنسا لە هەوڵدان دەبێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هەموو هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە سووریا لەوانەش هێزەکانی سووریای دیموکرات".
ئولوف سکوگ، باڵیۆزی سوید لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند:" ئێمە نیگەرانین دەربارەی ئەو لێدوانانەی تورکیا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا".

 
بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان بێ دەنگی هەڵبژارد دەربارەی هەڕەشەی سەربازی بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە بڕیارە هێزەکانی ئەمریکا لێی بکێشێنەوە.

لە ڕاگەیێندراوێکدا بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا خستەڕوو.
نەتەنیاهۆ دەڵێت:" لەسەر ئەم بڕیارەی ئەمریکا، ئێمەش چاودێری نەخشە و پلان و ئەنجامەکانی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خۆمان دەکەین. لە هەموو حاڵەتەکاندا ئێمە دڵنیایی دەدەین کە ئاسایشی ئیسرائیل پارێزراو دەبێت‌و ئێمە بۆ بەرگری لە خۆمان لە ناوچەکەدا دەژین.

 

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لە کاتێکدا لە شەڕێکی سەختداین لە دژی تیرۆر و دوایین مۆڵگەو شانە نووستووی ئەو چەکدارە تیرۆریستییانەی لە ناوچە ئازادکراوەکان خۆیان شاردووەتەوە، کە رێکخراوەکە هەوڵدەدات جارێکی دیکە لەو ناوچانە خۆیان رێکبخەنەوە، بڕیارەکەی کۆشکی سپی بە کشانەوە لە باکوورو رۆژهەڵاتی سووریا، کاریگەری خراپی لەسەر هەڵمەتی نەهێشتنی تیرۆر دەبێت و پشتیوان و پاڵپشتییەکی گەورەی سیاسی و مەیدانی و سەربازی دەبێت بۆ دووبارە بوژانەوەی تیرۆر و ئەنجامدانی هەڵمەتی پێچەوانە لە ناوچەکەدا".

 
هەسەدە راشیگەیاندووە:" دووپاتی دەکەینەوە کە شەڕی تیرۆر کۆتایی نەهاتووەو شکستی کۆتایی پێنەهێنراوە، بەڵکو لە قۆناغی یەکلاکردنەوەو چارەنووسسازدایە، پێویستی بەوە هەیە هەمووان پێکەوە هەوڵبدەن، پشتیوانی گەورەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بکرێت لە بەردەوامبوون و زیادکردنی پشتوانییەکان بەهەموو شێوەیەک بۆ هێزی شەڕڤانان، نەک کشانەوە".

 
هەسەدە جەخت لەوەدەکاتەوە، " بڕیاری کشانەوە راستەوخۆ زیان لە هەوڵەکانی لەنێوبردنی کۆتایی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەدات، لێکەوتی مەترسیداریشی دەبێت بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی جیهانی، کشانەوە لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێكچوونی ئاسایش و دروستبوونی بۆشاییەکی سیاسی و، سەربازی لە ناوچەکەدا و بەجێهێشتنی گەلانە لەژێر دەستی هێز و لایەنە دووژمنەکان".

 

 

 

هەر لەدریژەی کاردانەوەکاندا، ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا زیان به‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌و وڵاته‌ ده‌گه‌یه‌نێت.
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ سووریا كه‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانی خۆیشی له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا پیشاندا و وتی:" ئه‌و بڕیاره‌ زیان به‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌و وڵاته‌ ده‌گه‌یه‌نێت".

 

هایكۆ ماس جه‌ختیشی له‌ بوونی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه‌ بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری له‌ سووریا.

هەروەها وەزیری بەرگری ئەلمانیا دەڵێت بریاری کشانەوە نیگەرانی زیاد دەکات، بریارەکە نەدرابایە تاکو نەتەوەیەکگرتوەکان چارەسەرێکی باشی بۆ تورکیا دەدۆزییەوە، ئەو دەڵێت:" من وای دەبینم ئەمەریکییەکان بەم پەلە پەلیە ناکشینەوە بەڵکو تەنها هۆشدارییە".

 
كێ پێشوازی لە بڕیارەكەی ترامپ كرد؟

،،

میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردراوی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا رایگه‌یاند، مۆسكۆ به‌ وردی چاودێری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا ده‌كات.


لەیەکەم هەڵویستی تورکیادا له‌باره‌ی بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاتەکەی له‌ سووریا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ " به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی له‌ بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مەریكا له‌ سووریا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست نه‌بێت، هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌یان".


مه‌ولوود چاوشئۆغڵو راشیگه‌یاند " ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه‌، دوای ئه‌م قۆناغه‌ ده‌بێت هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی لە سووریادا"

لەبارەی سوریاوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئیران رایگەیاند " سووریا به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌، پێویسته‌ ته‌نیا خه‌ڵكی سووریا چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیاری بكه‌ن، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك رێز له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگرێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ توركیاو ئێران به‌ ته‌واوی هاوڕان. له‌ پێناو هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوئاهەنگی نێوانمان".

میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردراوی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا رایگه‌یاند، مۆسكۆ به‌ وردی چاودێری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا ده‌كات.
وتیشی:" ئێمه‌ پلانی گریمانه‌یی بۆ ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ دانانێین، به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توركه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش په‌یمانمان داوه‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی سووریا بگرین".


هه‌روه‌ها وتی: بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ر خاكی سووریا هیچ شه‌رعییه‌تێكی نه‌بوو.
هەرورها بۆتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند کشانەوەی ئەمریکا لەسوریا هەنگاوێکی درووستە بەڵام نازانم بۆ لەم کاتەدا دراوە
هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا نییه".‌.
هه‌روه‌ها وتیشی:" نازانم مه‌به‌ست له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چییه‌، ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ ئه‌فغانستانه‌. هه‌موو ساڵێكیش باس له‌ كشانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن و هێشتاش له‌وێن".

 

بۆچی ترامپ بە پەلە ئەو بڕیارەیدا



ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی نووسیویەتی، پێدەچێت بڕیارەکەی ترەمپ لەژێر کاریگەری هەڕەشەکانی تورکیا بن لە کوردەکانی سووریا کە بە سوپای ئەمەریکا دەورە درابوون. ئەردۆغان لە چەند رۆژی رابردوو چەند بەڵێنێکی لە ترەمپ وەرگرتووە وەک کڕینی سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت و گۆڕینی سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر بە فەتحوڵا گولەن، بەڵام تاکو ئێستا ترەمپ ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە لەبەرامبەر ئەم کارانەی بۆ تورکیا چی دەستکەوتووە.

 
گەورەترین قوربانی ئەم بڕیارەی ترەمپ هێزە کوردییەکانی سووریان کە رۆڵی گرنگیان لە تێکشکاندنی جیهادییەکانی سووریا هەبوو. ئێستا کە لەلایەن واشنتنەوە خیانەتیان لێکراوە، لەژێر هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیان. پەیامی ئەوان بۆ هەموو ئەوانەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا دەکەن ئەوەیە کە لە دواوە خەنجەریان لێدراوە.

 

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی، عیماد مسته‌فا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبێت، توركیا له‌ رووسیا دووربخاته‌وه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ژێر هه‌ژموونی خۆی، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ به‌په‌له‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا ده‌ریكردووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دووه‌میش، باڵیۆزه‌كه‌ی سووریا باسی له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت رایگشتی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌مبه‌ر سووریا بكات و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان بخاته به‌رباس و گفتوگۆ.

 



سودو زیانەکانی بریاری کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لەسوریا

زیانەکان:

1.دەبیتە هۆی بەهیزبوون سەرهەڵدانەوەی داعش گروپە توندرەوەکانی تر
2. دەبیتە هۆی فراوانبوونی زیاتری هەژموونی ئیران و حیزبوڵاو ئێران دەتوانیت بەئاسانی چەک بگوازێتەوە بۆسوریا
3.دەبیتە هۆی سەرکەوتنی روسیا لەناوچەکە‌و دەشبێتە زلهێز لەرۆژهەڵاتی ناوەراست
4.بیتمانەی دروست دەبیت لە نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی
5.دەبیتە هۆی زیان گەیاندن بەکوردەکان کەئەمەش والە کورد دەکات لەترسی هیرشەکانی تورکیا لەگەڵ ئەسەد رێکبکەون دەسەلاتی ئەسەد بگەرینەوە بۆ ناوچەکانی ژیردەسەلاتیان.

6.دەبیتە هۆی دروست بوونی پشێوی‌و ئاڵۆزی لەناوچەکە
7. ئاسایشی ئیسرائیل دەخاتەمەترسییەوە
8. دەبیتەوە هۆی بەهیزبوونی بەشارئەسەد

سودەکانی کشانەوەی هیزەکانی ئەمەریکا لەسوریا

ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبێت، توركیا له‌ رووسیا دووربخاته‌وه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ژێر هه‌ژموونی خۆی، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ به‌په‌له‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا ده‌ریكردووه
‌.
هۆکاریکی تریش ئەوەیە تورکیا لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی تۆماری دەنگی کوشتنی خاشقچی کەڕاستەو خۆ شازادەی جینشنی سعودیا محمد بن سلیمان کوشتنەکەدەخریتە پاڵی لەبەرامبەر دا ئەمریکا ریگا بەتورکیا داوە هیرش بکاتە سەرکوردەکان هۆکاریکی تری ئیدارەی ترامپ کەرێگا دەدات بەهیرش کردنە سەرکوردەکان.

بڕیارەكە چۆن درا

بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشاندنەوەی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هات لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغاندا. بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکان بەبێ راوێژکردن بووە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
میدیاکانی ئەمریکا زانیاری نوێیان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بڵاوکردووەتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، بڕیارەکە بە تووندی لەلایەن هەموو ئەوانەی بەشدارن لە شەڕی دژ بە داعش رەتکراوەتەوە.

 

،،

کۆشکی سپی ویستوویەتی رۆژی سێشەممە بڕیارەکە رابگەیەنێت، بەڵام پێنتاگۆن ترەمپی رازیکردووە بۆ ئەوەی دوایبخات، چونکە پلانەکانی کشانەوەکە ئامادە نەبوون و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و کۆنگرێس ئاگادارنەکراونەتەوە.


ئەو زانیارییانە لە بەرپرسانی تورکیا و ئەمریکاوە وەرگیراون، باس لەوەدەکەن کە ترەمپ بەو هەنگاوەی، کابینەکەی تووشی شۆککردووە و بڕیارەکەشی لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ ئەردۆغان داوە.

 
ئەو بەرپرسانە باسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیان کردووە و وتوویانە، پەیوەندییەکە لەلایەن مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکخراوە، ئەویش رۆژێک پاش ئەوەی پۆمپیۆ لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەیکردووە و نەیتوانیوە هیچ روونکردنەوەیەک وەربگرێت لەبارەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی " لەدژی هێزە کوردییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا".


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری و چەند ئەندامێکی تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لیستێکیان ئامادەکردبوو بۆ ترەمپ، کە چەند خاڵێکی لەخۆگرتبوو بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەردۆغان باسیان بکات و لە هەڕەشەکانی پاشگەزی بکاتەوە، بەڵام ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەو خاڵانەی پشتگوێخستووە و لایەنگری ئەردۆغانی کردووە.

 
یەکێک لەو بەرپرسانە وتوویەتی: "خاڵەکانی پەیوەندییەکە زۆر دیاریکراوبوون. بە ترەمپ گوترابوو بە روونی دژی دەستێوەردانی تورکیا بێت لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و پێشنیازی ئەوە بکات کە ئەمەریکا و تورکیا پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان. هەمووان بە ترەمپیان وتبوو کە گوشار بکات و هەوڵبدات شتێک پێشکەش بە تورکیا بکات کە بردنەوەی بچووک بێت، وەکو کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەک لەسەر سنوور، شتێکی لەو شێوەیە".

 
بەڵام ئەردۆغان زوو ترەمپی خستووەتەوە پێگەی بەرگریکردنەوەو بەبیریهێناوەتەوە کە بەردەوام وتوویەتی، تاکە هۆکار بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بۆ بەزاندنی داعش بووە و ئێستاش گرووپەکە 99% بەزێندراوە.


ئەردۆغان بە ترەمپی وتووە "بۆچی ئێوە هێشتا لەوێن؟". بەرپرسێکی دیکە وتوویەتی، ئەردۆغان بە ترەمپی گوتووە، تورکیا دەتوانێت ئەو چەکدارانەی داعش تێکبشکێنێت کە ماون.
لەمیانی پەیوەندییەکەدا، کاتێک ئەردۆغان لەسەر هێڵ بووە، ترەمپ پرسیاری لە جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کردووە کە گوێبیستی پەیوەندییەکە بووە، بۆچی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا ماونەتەوە ئەگەر ئەوەی سەرۆکی تورکیا دەیڵێت راستە؟ ئەو خاڵەی ئەردۆغان لەلایەن ماتیس و پۆمپیۆ و جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی لێکراوە، بۆیە بۆڵتنیش ناچاربووە دان بەو خاڵەدا بنێت.

 
بۆڵتن جەختی لەوەکردووەتەوە کە تەواوی تیمی ئاسایشی نیشتمانی هاوڕان لەسەر ئەوەی شەڕی بەسەر داعش دەبێت بەردەوام بێت و ئەوەش مانای زیاتر لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێردەستی دەگەیەنێت، بەڵام ترەمپ رازی نەبووە و بەخێرایی بەڵێنیداوە بە کشاندنەوە و بۆڵتن و ئەردۆغانی تووشی شۆککردووە.
ئەردۆغان هۆشداری بە ترەمپ داوە لە ئەگەری کشانەوەی خێرای سوپای ئەمریکا لە سووریا، چونکە تورکیا هێزی پێویستی لەسەر سنوور نییە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیە پڕبکاتەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

 
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کۆتاییهاتووە و ترەمپ بۆ ئەردۆغان ئەوەی دووپاتکردووەتەوە، کە ئەمەریکا دەکشێتەوە، بەڵام هیچی دیاریکراوی رووننەکردووەتەوە لەبارەی چۆنییەتی کشانەوەکە.
رۆژانی پاش ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، بۆڵتن، ماتیس و پۆمپیۆ لە کۆشکی سپی کۆبوونەتەوە و هەوڵیانداوە پلانێک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی کشانەوەکە هەڵبوەشێننەوە، دوایبخەین یان سنوورداری بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بووە

 
.
کۆشکی سپی ویستوویەتی رۆژی سێشەممە بڕیارەکە رابگەیەنێت، بەڵام پێنتاگۆن ترەمپی رازیکردووە بۆ ئەوەی دوایبخات، چونکە پلانەکانی کشانەوەکە ئامادە نەبوون و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و کۆنگرێس ئاگادارنەکراونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو بەرپرسانە، لەپاش تورکیا یەکەم وڵات کە لە بڕیاری کشانەوەکە ئاگادارکراوەتەوە ئیسرائیل بووە.