مانا شاراوەكانی پشت دەركەوتنەوەی مەلا بەختیار

"هاتین پەیمانمان نوێ كردەوە، بۆ ئەوەی یەكێتی بپارێزین "

مانا شاراوەكانی پشت دەركەوتنەوەی مەلا بەختیار

3541 خوێندراوەتەوە

 


لەدوای نیگەران بوونی، بەهۆی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار جارێكی دیكە مەلا بەختیار  دەركەوتەوە.

 

وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، سەرئێشەی بۆ نێو ماڵی یەكێتی درووست كرد، لەم نێوەندەشدا مەلا بەختیار كە دژی پێدانی ئەو پۆستەبوو بەناوبراو بەدڵی شكاوەوە كۆبونەوەكانی بەجێهێشت، لەو كاتەوە تا ئێستاش لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێـتی بەشداری نەكردووە.

 

،،

ئەوەی لێرەدا بۆ خەڵك گرنگە هۆكارەكانی پشت دەركەوتنەوەی مەلابەختیار و هاتنەوەیەتی بۆ سەر شانۆی روداوەكان كە پێدەچێت چەند پاڵنەرێكی سەرەكی لەپشت ئاشتكردنەوەی هەبێت.

 

 

لە تازەترین پێشهاتدا ئەمرۆ مەلا بەختیار لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، سەردانی مەزاری مام جەلالیان كرد.


دەركەوتنەوەی مەلابەختیار و وتەكانی لەسەر گۆڕی تاڵەبانی، چەندین ئاماژەی تێدایە بە ئاراستەی ئاشتكردنەوەی مەلا بەختیار دوای نیگەرانییەكانی لە حزبەكەی كە بەدڵی ئەویان نەكردو پۆستی سەرۆك كۆماریان لە بەرژەوەندی بەرهەم ساڵ یەكلای كردەوە.

 

وێنەی ئەمرۆی مەلا بەختیار و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر گۆری مام جەلال

 

 

ئەوەی لێرەدا بۆ خەڵك گرنگە هۆكارەكانی پشت دەركەوتنەوەی مەلابەختیار و هاتنەوەیەتی بۆ سەر شانۆی روداوەكان كە پێدەچێت چەند پاڵنەرێكی سەرەكی لەپشت ئاشتكردنەوەی هەبێت.

 
یەكەم: هێنانەوەی مەلا بەختیار بۆ سەرۆكایەتی لیژنەی دانوستانكاری پێكهێنانی حكومەت


یەكێتی لەئێستادا لەگفتوگۆیەكی چارەنوسازدایە لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت و مەلابەختیاریش شارەزایەكی زۆرباشی هەیە لە دانوستاندا و نێوانیشی لەگەڵ پارتی لەئاستێكی باشدایە.
یەكێتی هەستیان بەوەكردوە پێویستیان بە كەسێًكە كە زمانی هاوبەشی لەگەڵ پارتی زیاتر بێت و توانای قەناعەتپێكردنیانی هەبێت، بۆ ئەم كارەش لەوانەیە مەلابەختیار گونجاوترین كەس بێت.

،،

ئەو پرۆسەیە لێدانێك بوو لە هەردوو كارەكتەرەكە بەیەكەوە بەئاراستەی دەرپەڕاندنیشیان لە كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی، هەربۆیە لەوانەیە ئەم بابەتە لەیەكی نزیك كردبێتنەوە.

 

دووەم: ئاشتكردنەوەی مەلا بەختیار لەدوای دڵشكاندنی لە ماڵی تاڵەبانی


لە گەرمەی ئێسقان شكاندن لەنێوان یەكێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ مەلابەختیار هاوڕابوو كە پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بە د.بەرهەم ساڵح نەدرێت، بەڵام دواجار پاڤێڵ تاڵەبانی قسەی هەردوكیانی شكاند و زۆرینەی مەكتەبی سیاسی لەدژ بەكارهێنان.

 
ئەو پرۆسەیە لێدانێك بوو لە هەردوو كارەكتەرەكە بەیەكەوە بەئاراستەی دەرپەڕاندنیشیان لە كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی، هەربۆیە لەوانەیە ئەم بابەتە لەیەكی نزیك كردبێتنەوە.

 

لە وتەكانی ئەمرۆی مەلا بەختیار لەسەر مەزاری مەلا جەل ئەوە دەردەكەوێت كە ناوبراو خۆی بە هاوشان و دۆستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ماڵی مام جەلال دەزانێت، چونكە دەڵێت:" كەس هێندەی من و هەڤاڵ هێرۆ لە سەركردایەتی یەكێتی هاوشان و كۆنتر نەبووە لەگەڵ مام جەلال"

 


پێ دەچێت دەستگرتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەلایەن مەلا بەختیارەوە و هێنانی بۆ سەر گڵكۆی مام جەلال، ئەوەشی تێدا بێت كە مەلا بەختیار دەیەوێت وەفایەك بۆ هاوسەری كۆچكردوو دەربرێت كە ئەمرۆ وا باس دەكرێت بە دۆخێكی دەروونی و تەندروستییەكی خراپدا تێ دەپەرێت و بەهاورێكانیش بڵێت: كەس هێندەی ئەو نزیك نییە لەماڵی مام جەلال.

 

سێیەم: بۆنی رێكەوتنێكی نوێ‌ دەكرێت لە نێوان مەلا بەختیار و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەددا

مەلا بەختیار ئەمرۆ لەسەر مەزاری مام جەلال ئاماژەی بەوەكرد:" یەكێتی بە ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بەهێزتر دەبێت و رۆحی مام جەلالیش بەمە شاد دەبێت".

 
ئەو وتەی ناوبراو ئاماژەیەكی دیكەیە بۆ رێكەوتنێكی دووقۆڵی یان شایەت سێ‌ قۆڵی بۆ ئەوەی لە كۆنگرەی حیزبەكەدا پشتی یەك بگرن و لەبەرامبەر پشتگیریكردن لە هێرۆخان و بنەماڵەكەی پێگەی شیاوی مەلابەختیار لە مەكتەبی سیاسیدا پارێزراوبێت.

 

،،

یەكەمیان مەترسییە ناوخۆییەكان كە مەبەست لێی شێوازی بەرێوەبردنی ئێستای یەكێتییە، دووەمیشیان مەترسییە دەرەكییەكان كە نەیارەكانی یەكێتین بەتایبەت پارتی و گۆران.

 

 

چوارەم: هۆشداری لە مەترسییەكانی لەناوچوونی یەكێتـی

لە بەشێكی دیكەی وتەكانی ئەمرۆی مەلا بەختیار ئەوە دەردەكەوێـت كە ناوبرا دەیەوێت مەترسی لەناوچوونی یەكێتی بخاتە روو چونكە ئاماژەی بەوە كرد كە:" ئەمرۆ هاتووین پەیمان تازە بكەینەوە بۆ ئەوەی یەكێـتی بپارێزین".


كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ دوو جۆر لە مەترسی، یەكەمیان مەترسییە ناوخۆییەكان كە مەبەست لێی شێوازی بەرێوەبردنی ئێستای یەكێتییە، دووەمیشیان مەترسییە دەرەكییەكان كە نەیارەكانی یەكێتین بەتایبەت پارتی و گۆران.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان