لەو ساڵانەی کە شەڕی عێراق و ئێران بوو لەتیڤییەکانهوه کەسایەتی سەددام حسێن نیشان دهدرا کە چاو نەترسانە بەرەکانی جەنگی بەسەر دەکردوەو هەم خەڵکی سەرسام کردبوو، هەم ورەی سەربازو سوپاکەی بەرز کرد بۆوە.بەڵام ئەوهی کە لەبەرهکانی جەنگ وەک شاسوارێک خۆی پیشان ئەدا، دهرکەوت سەددام حسێن نەبووە، بەڵکو یەکێکبووه لەهاوشیوەکانی سەددام حسێن، بەناوی (میخائیل ڕەمەزان ) کە ١٩ساڵ هاوشێوەی سەدام بووەو لەگەڵیدا بووە، میخائیل رەمەزان لەیاداشتەکانی خۆیدا ئەو نمایشە باس دەکاتو ئەو پیلانهى سەددام ئاشکرا دەکات.
میخائیل ڕەمەزان بەم شێوەیە باس لە پیلانەکەی سەدام دەکاتو دهڵێت:" ڕۆژێکیان کتوپڕ هات بۆلای من و محمەد جەنابی کەبۆماوەی مانگێک نەیهێشت منو محهمهد جەنابی پشوو بدەین لە مەشقکردن لەسەر ڕەفتارەکانی سەددام، هاتە ژورەوەو ڕووی کردە منو وتی: ئەی میخائیل دەمەوێت لەبارەی کارێکی بچوک پرسیارت لێبکەم، هەر بۆیە لەم کاتەدا هاتووم بۆ ئێرە، دواتر ڕووی کردە پەرنجەرەکەو وتی من زۆر دڵمخۆشم بەو ڕۆڵبینەی تۆ، تۆ باش دەزانیت من کەسێکم هەمیشە داوای زۆر دەکەم، بەڵام تۆ سەرکەوتووبیت بەسەر چاوەروانییەکانی مندا، هیچکاتێک خەونیشم بەوەوە نەبینیوە کەتۆئیستا لەڕۆڵبینینی مندا وات لێهاتووە کەناتوانم هیچ ڕەخنەیەکت لێبگرمو قسەت لەسەر بکەم". میخائیل دهگێڕێتهوهو دەڵێت، سهددام پێیووتم تۆ ڕۆڵێکی زۆر باشو جوانى من دەگێڕی دبێت سەردانی بەرەکانی جەنگ بكهیت بۆئەوەی ورەی سەربازەکان بەرزبێتەوە.

مخائیل دەڵێت:" تف لەقوڕگم وشک بووبوو، وتم ئەتەوێت کەمن سەردانی بەرەکانی جەنگ بکەم؟ سەدام بەزمانێکیتر وتی: بەڵێ ئەی میخائیل بەڵام ئەمەوێت سەرەتا سەردانی سەربازەکان بکەیت لەناو بنکەو بارەگاکانیادا، کاتێک خۆیان ئامادە ئەکەن بۆجەنگ، دڵنیایان بکەرەوە کەمنیان لەگەڵدایە خۆئەم کارەدەکەیت ئەی وانیە؟ "منیش بێ هیچ دوودڵییەک داواکارییەکەیم قبوڵکرد، چوونکە هیچ چارەیەکیترم نەبوو".
میخائیل ڕەمەزان، باس له بەسەرکردنەوەی بەرەکانی جەنگ دەکاتو دەڵێت:" لە پاش چەند رۆژێک بەرەو باکور ڕۆیشتمو گەیشتمە بنکەی فەیلەقی یەکەم لەمعەسکەر خالید لەشاری کەرکوک، لەوێشەوە گوازرامەوە بۆ خۆرهەڵات بەرهو چەمچەماڵ، لەسەر تەپۆڵکەکانی بانی مەقان لەدەورو بەری گوندەکانی قەرە هەنجیر، کەلەوێدا کەتیبەکانی پیادەی سەربە لیوای ٣٦ هەبوو کە سەر بە فیرقەی پیادەی دوو بوون، لەوێدا چاوم کەوت بە ئامر لیواکەداو ئەو ئەفسەرە دڵنیای کردمەوە کە سەربازەکان لەحاڵەتێکی زۆر باشدان و ورەیان زۆر بەرزە، بەڵام کاتێک چاوم بەسەربازەکان کەوت دەبینم لەحاڵەتێکی زۆر خراپو ناخۆشدان".
مەخائیل درێژە به گێڕانهوهكهى دهداتو دهڵێت:" دواتر بۆببینینی کەتیبەی دووهمی پیادە لەناو لیوای ٣٦ که لەشەڕی سەرپێڵى زەهاو گەڕابوونەوە منیش لەویدا دەبوایە مەدالیای ڕێزلێان ببەخشمە چوار ئەفسەرو یازدە سەرباز، چوونکە لەناوچەی سەرپێڵى زەهاودا سەرکەوتنیان بەدەست هێنابوو".

میخائیل ڕەمەزان دەڵێت بۆئەوەی وابزانن کەسەددام زۆر جەماوەرییەو زۆر سادەیە قسەم لەگەل سەربازە ئاسایەکانیش دەکرد، " لەوکاتەی کەقسەم لەگەڵ کۆمەڵێکی کەمی سەربازەکان دەکرد، دەبینم سەعدون عهبدوڵا وەستاوە ئەم سەعدونەش کوڕی هاورێی خۆشەویستم عهبدوڵا یونس بوو، لەشاری کەربەلا دراوسێمان بوون، ١٨ ساڵ بوو کەیونسم نەبینی بوو، سەیرم کرد لەناو سەربازەکاندا بەخێرای دێتە لای من بەڵام پاسەوانەکان ناهێڵن منیش دەترسام نەوەک بیکوژن، بەڵام دوای ئەوەی پشکنینان بۆکرد کەهیچی پێنییە هات بۆلام و تەوقەیەکی کردو وتی جەنابی سەرۆک ئایە هەموشتێک باشە منیش بەئاماژەی سەر وەڵامم دایەوە".
سەعدون وەستاو باوەشی پێداکردمو وتی شانازی دەکەم کەبەخزمەتی جەنابت گەیشتم منیش زەردەخەنەیهکم كرجو وتم لەگەڵ شەردا چۆنی گەنجۆ؟ ئەویش وتی زۆرباشم گەورەم هەرچەندە بیری منداڵەکانم دەکەم، سەعدون وتی شتێکی سەرنجڕاکێش هەیە گەورەم ئەویش ئەوەیە لەکەربەلاو لەگەڕەکەکەی ئێمە هاوڕێیەکی باوکم هەیە زۆر لەتۆ دەچێت هەمیشە بیرم دەکردوە کەزۆر لەتۆدەچێت، بەڵام ئیستا دەتوانم ئەوەبڵێم کەوئەو هیچ لەتۆ ناچێت".
مەخائیل دەڵێت کاتێک چوومە بەرەکانی جەنگ هەروەک ئەوەی سەددام دەیوویست سەربازکان زۆر بەگڕوتینەوە سڵاویان دەکرد.
" جەنگاوەرە عێراقییەکان کاتێک منیان لەناو بەرەکانی شەڕداو شانبەشانی خۆیان بینی زۆر سەرسامبوون، حەماسی شەڕکردن زاڵبوو بەسەریانداو تاکو ئاستێکی باش ورەیان بەرز بوویەوە، دەنگۆی ئامادەبوونی سەرۆکی سامدار لەناو سوپاکەدا بڵاو بوویەوە جەنگاوەرەکان بەحەماسەوە سڵاویان لیدەکردم، دەرئەنجامەکەی ئەوەبوو ک ەسەددام دەیووسیت، چونکە زۆر دڵیانخۆش بوو سەربازەکان، کە دەیان بینی سەرۆکەکەیان لەناوەڕاستیانداو لەناوجەرگەی شەڕدا هاتوچۆ دەکات.
مخائیل ڕەمەزان دەڵێت:" بەڵام من هەستم بەتەریقبوونەوەو خەجاڵەتی دەکرد، چونکە من ڕۆڵی سەددامی ترسنۆکی ناپاکم دەبینی کەلە شاری بەغداددا پان بووبوویەوهو ئەم سەربازە داماوانەش وایان دەزانی کەلەبەرەی شەڕدا سەدامیان لەگەڵدایە".