گۆران قادر
ئارچیبالد بولۆچ رۆزڤڵت، كوڕه‌زای سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا تیۆدۆر رۆزڤلت، له كتیبَبهكهیدا( كۆماری كوردیی مهاباد) ده‌ڵێت: كێشه‌ی سه‌ره‌كی كۆماری كوردستان ئه‌وه‌بوو كه كورده‌كان پێویستیان به سۆڤیه‌ت بوو، ته‌نها چانسیان هێزی سوپای سوور بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانیان له‌گه‌ڵ ستالین و سۆڤیه‌ت وایكرد كه هێزه رۆژئاواییه‌كان پشتی ئێران بگرن، سۆڤیه‌ت كشایه‌وه و كۆماری كوردستان ڕوخا.
ئه‌م ڕاستیه مێژوویی ئارچیباڵد ته‌واو بۆ دۆخی ئێستای كورد گونجاوه، چونكه له دۆخێكدایه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌مه‌لایه‌ن نیه و هه‌موو هێلكه‌كانی كردۆته سه‌به‌ته‌ی ده‌وڵه‌تێكه‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه وه‌ك سۆڤیه‌تی سه‌رده‌می قازی محه‌مه‌د وه‌ك تاكتیكێكی كاتی به‌كاریده‌هێنێت و له پاشان جێده‌هێلێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا بۆته هۆی توڕه بوونی هێزه هه‌رێمیه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌م دووباره بوونه‌وه‌ی مێژووه، هه‌مان ئه‌نجامی كۆماره یه‌ك ساڵیه‌كه‌ی كوردستانی ده‌بێت، بۆیه ده‌بێـت كورد به ستراتیژیه‌تی خۆیدا بچێته‌وه و خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌ك بێت، كه سود له هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ربگرێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانێت سود له هه‌ڵه مێژوویی و ڕووداوه‌كان وه‌ربگرێت.

،،
كۆمارى كوردستان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا هاوپه‌یمان بووه، به‌ڵام هاوپه‌یمانیه‌ك كه هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی بۆ كورد تێدا نه‌بووه، له‌وه‌ش خراپتر كورد ته‌نها پشتی به سۆڤیه‌ت به‌ست بووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا فراوان نه‌كردبووه، ئه‌م كاره‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به یه‌ك جوڵه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست بچێت.
نمونەیەك لە مێژوی نزیكەوە:
یه‌كێك له هه‌ڵه زۆر كوشنده‌كانی ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانێتی كورد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و دوور مه‌ودا نیه، هه‌روه‌ها لاسه‌نگی تێدایه، ئه‌مه به درێژایی مێژوو به‌م شێوه‌یه رۆیشتووه و ئه‌نجامه‌كه‌شی هه‌ر نشوست بووه، بۆ ئه‌مه‌ش كۆماری كوردستان وه‌ك نموونه دێنینه‌وه، كۆماره‌كه به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا هاوپه‌یمان بووه، به‌ڵام هاوپه‌یمانیه‌ك كه هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی بۆ كورد تێدا نه‌بووه، له‌وه‌ش خراپتر كورد ته‌نها پشتی به سۆڤیه‌ت به‌ست بووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا فراوان نه‌كردبووه، ئه‌م كاره‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به یه‌ك جوڵه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست بچێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی په‌یوه‌ست بوونی زۆری به سۆڤیه‌ته‌وه وای لێهات هێزه‌كانی رۆژهه‌لات و رۆژئاوا هیچ مهیلێكیان بۆ كورد نه‌بێت و به‌ڵكو وه‌ك دوژمن سه‌یری بكه‌ن، ئه‌م ڕووداوه مێژوویه بۆ ئێستای كورد هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ته‌نها له سۆڤیه‌ته‌وه گۆڕاوه بۆ ئه‌مریكا، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و سود وه‌رنه‌گرتنه له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو، به‌سود وه‌رگرتن له‌م ڕووداوه مێژووییه كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی ڕوخانی كۆماری كوردستانه، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌مه لایه‌ن بكات، بۆ ئه‌مه‌ش سود له هێزه دۆسته‌كانی رۆژئاوایی وه‌ك فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتیشدا په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ ئیمارات و سعودیه و ته‌نانه‌ت میسر فراوان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیه‌كی هه‌مه لایه‌نه‌ی هه‌بێت و به كردارێكی وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا هه‌موو خه‌باتی به فیڕۆ نه‌ڕوات.

،،
وڵاتی قه‌ته‌ر به‌یاری كردن له نێوان هێزه هه‌رێمیه‌كان توانی رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه فراوان بكات، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك كورد پشتی به ئه‌مریكا و وڵاتانی تری رۆژئاوا ببه‌ستایه، ئه‌وا به‌هۆی گه‌مارۆكانی سعودیه و ئیمارات و میسر و به‌حره‌ین له‌ناو ده‌چوو.
هه‌ڵه‌یه‌كی تری مێژوویی كه هه‌ر له كۆماری مهابادا ڕوویدا، ئه‌وه بوو، بیهۆی ئەوەی كورد مه‌یلی به‌لای سۆڤیه‌تدا هه‌بوو، هێزه هه‌رێمی و رۆژئاواییه‌كان به چاوێكی رقه‌وه سه‌یری كوردیان ده‌كرد، به‌دوای فرسهتێكهوه بوون، بۆ له‌ناوبردنی كۆماره‌كه، ئه‌وه‌بوو له كۆتایدا ئهوههاتهدی كه ئه‌وان ده‌یانویست، به‌داخه‌وه ئێستاش كورد له هه‌مان هه‌ڵه‌دایه، به‌هۆی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ رۆژئاواییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، وڵاتانی رۆژهه‌ڵات وه‌ك (كافر و دوژمن) سه‌یری ده‌كه‌ن، هێنده ڕقیان له كورده كه هه‌موو ڕقی خۆیان له ڕۆژئاواییه‌كان له كوردا به‌تاڵی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه ڕاسته به‌شێكی په‌یوه‌ندی به بیركردنه‌وه‌ی خودی خۆیانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تر په‌یوه‌ندی به‌كوردیشه‌وه هه‌یه، كه ناتوانێت په‌یوه‌ندیه‌كی دروست له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمیه‌كانی رۆژهه‌ڵات دروست بكات و سود له ململانێی نێوانیان وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر له به‌رده‌سته كه به‌یاری كردن له نێوان هێزه هه‌رێمیه‌كان توانی رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه فراوان بكات، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك كورد پشتی به ئه‌مریكا و وڵاتانی تری رۆژئاوا ببه‌ستایه، ئه‌وا به‌هۆی گه‌مارۆكانی سعودیه و ئیمارات و میسر و به‌حره‌ین له‌ناو ده‌چوو، به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا ئێران و توركیا و چه‌ند وڵاتێكی تری ناوچه‌كه فریای كه‌وتن.
پاشه‌كشێی زلهێزه‌كان له كوردستان، ئه‌و كاره‌یه كه به قوربانی و نه‌هامه‌تی كورد كۆتایی هاتووه، هیچ هۆكارێك هێنده‌ی كشانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت گورزی گورچكبڕی له كۆماره‌كه نه‌دا، ئه‌وه‌تا ئێستاش ده‌مێك له كه‌ركوك و عه‌فرین، ده‌مێكیش له رۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه كه به كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌واو ده‌بێت، ڕاسته ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داوای كورد نه‌هاتوون، به‌ڵام به هاتنیان ده‌بێت كورد كارێك بكات، كه هاتنیان به‌ده‌ست خۆیان بێت و ڕۆشتنیان به ده‌ست كورد بێت، ئه‌مه مه‌حاڵ نیه، به‌ڵام پێویستی به ستراتیژیه‌ت و به‌رنامه‌یه‌كی نوێ هه‌یه.

،،
كورد له هاوپه‌یمانێتی و ڕێكهوتنهكاندا هه‌میشه لۆكاڵی بووه، واته شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فراوان و ئاشكرای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، له نێوان كورد و هێزێكی دیاری كرا‌و بووه، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌و نوسراوێك ، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه دواتر ئه‌و هێزانه له به‌ڵێن و ڕێكهوتنامهكان پاشه‌كشێ بكه‌ن و كوردیش بگه‌رێته‌وه چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م
چاره‌سه‌ر:
ئاماژه‌دان به‌ڕووداو و هۆكاره‌كانی له‌باربردنی هیوا و ئاواتی گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو، ته‌نها بۆ سود وه‌رگرتنه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌مان سیناریۆ و ئه‌نجام دووباره نه‌بێته‌وه، بۆیه له هۆكار و ڕووداوه‌كان گرنگتر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ دۆخی ناله‌باری كورد، كه ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان ده‌بنه ڕاست و ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.
گرنگترین چاره‌سه‌ری دۆخی كورد ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌مه‌لایه‌ن بكات، له وڵاتێك و لایه‌نێكدا كورتی نه‌كاته‌وه، چونكه به گۆڕانی ئه‌و لایه‌نه هه‌موو شتێك له‌ده‌ستده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سۆڤیه‌تی جاران و روسیا و ئه‌مریكای ئێستا بینیمان، بۆ ئه‌مه ده‌بێت سود له ئه‌زموونی قه‌ته‌ر وه‌ربگرێـت و سیاسه‌تی ده‌رگا كراوه‌یی په‌یڕه‌و بكات، قه‌ته‌ر به‌تایبه‌ت دوای كوده‌تا سپیه‌كه‌ی ساڵی (1995) ئه‌و پره‌نسیپه‌ی جێبه‌جێ كرد و له یه‌ك كاتدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ( ئێران، ئیسرائیل، ئه‌مریكا، حزب الله، توركیا... هتد) په‌ره پێدا، كوردیش ده‌بێت كارێكی هاوشێوه بكات، له‌بری بازدان بۆ ڕۆژئاوا له هێزه ههرێمیهكانهوه ده‌ست پێبكات و له نێوانیاندا یاریزانێكی باش بێت و سود له قه‌یران و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان وه‌ربگرێت،دواتر په‌نا بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست به‌رێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا، چونكه بازدانی كورد بۆ هێزه ڕۆژئاواییه‌كان بۆته هۆی توڕه‌بوونی هێزه هه‌رێمیه‌كان، كه وایكردووه هه‌میشه دژ به كورد له كه‌میندا بن، بۆیه خوێندنه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ و هه‌مه جۆر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دواتر هه‌نگاونان بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان باشترین ڕێگه چاره‌ی كورده.
كورد له كاتی به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی و ڕێكهوتنهكاندا هه‌میشه لۆكاڵی بووه، واته شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فراوان و ئاشكرای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، له نێوان كورد و هێزێكی دیاری كرا‌و بووه، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌و نوسراوێك ، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه دواتر ئه‌و هێزانه له به‌ڵێن و ڕێكهوتنامهكان پاشه‌كشێ بكه‌ن و كوردیش بگه‌رێته‌وه چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سود له مێژوو وه‌ربگرێت و له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كان و به بیانوه ههمهجۆرهكانهوه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌ك ( نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) بكاته نێوه‌ندگیر و گره‌نتی جێبه‌جێ كردن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر وه‌ك هه‌میشه ده‌ستخه‌ڕۆ نه‌بێت.