ئەمەریكاو گەڕانەوەی كوردەكان بۆ سەردەمی شاخ

ئەمەریكاو گەڕانەوەی كوردەكان بۆ سەردەمی شاخ

355 خوێندراوەتەوە

عەلی رەشید: دیپلۆماتیك مەگەزین

ئەمەریكا جگە لەئیسرائیل، لەگەڵ هیچ حكومەت و ڕژێمێكدا نەدۆستایەتی هەتا سەر دەكات‌و نە دوژمنایەتیشی بەردەوامی پێدەدات، ئەوەی كە دۆست‌و دوژمن بۆ واشنتۆن دیاریدەكات تەنها بەرژەوەندییەو هیچی تر، ئەمە ئەو وتە باوەیە كەهەموو كەس دەربارەی سیاسەتی ئەمەریكا دەیزانێت‌و تێیگەشتووە.

سایتی ئەلعەربیە جەدید بابەتێكی بەیار عەقیقی ڕۆژنامەنوسی لوبنانی بڵاوكردوەتەوە لەژێر ناونیشانی " ئەمەریكا كوردەكان دەگەڕێنێتەوە بۆشاخ" ئەم بابەتەو دەیان بابەتی تریش دوای بڕیارە كتوپڕەكەی ترەمپ دێت بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە وڵاتی سوریا، ئەمەش كاردانەوەی لای سەرجەم چاودێرو سیاسییە نێو دەوڵەتیەكان‌و نوسەران‌و ڕۆژنامەنووسان بەجێهێشت، زۆرێك لەڕۆژنامەكان ئەم بابەتەیان كردووە بەمانشێتی ڕۆژنامەوانی‌و ئەم بابەتە و ڕاپۆرتە شیكاریەی دیپلۆماتیك مەگەزینیش لەو سۆنگەیەوەیە.


ئەمەریكا لە ساتی دەركەوتنی داعشەوە بڕیاریدا هاوكاری سەربازی بۆكوردەكانی باشوری كوردستان بەردەوامی پێبدات، هاوكاتی ئەم هاوكاریانەی هێزەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی سوریای دیموكراتی پڕچەككرد بۆ زاڵبون بەسەر داعشدا، بەرپرسە ئەمەریكیەكان بەردەوام ڕایاندەگەیاند ئەم هاوكارییانە هەتا لەناو بردنی داعش بەردەوام دەبێت‌و كوردیان بەجەنگاوەری ئازا ناو دەبرد، هەندێك لە شرۆڤەكارانی سیاسی ئەم لێدوانانەیان بۆ دڵنەوایی توركیا دەگەڕاندەوە، هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمەریكا بۆ هێزەكانی پاراستنی گەل، تەنها بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە واشنتۆن ئەم هێزانە لە سەرنەكەوتنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی تردا بەكاردەهێنێت، هەروەك لەبەیاننامەكەی پنتاگۆن‌و لێدوانی دۆچگلاس ئۆلیڤانتی ڕاوێژكاری پێشوی باراك ئۆباما ئاماژەیان پێكراوە، لەكاتی لێدوانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان و بەگوێرەی ئەو هەم ئەو شرۆڤەیەی سایتی "نون پۆست" كردویەتی.


ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا ئەم لێكدانەوانەی كرد بە ڕاستیەكی تاڵ‌و كوردەكانی لەهەر چوارپارچە نیگەران كرد، وە هاوپەیمانە مەیدانییەكەی شەڕی داعش، كە پەیەدە و هەسەدەبوون بەتەنها بەجێهێشت، بڕیاری كشانەوە دوای چەند هەفتەیەك درا كە بەرپرسە ئەمەریكیەكان باسیان لە دروستكردنی چەند ناوچەیەكی چاودێری لەسەر سنوری نێوان توركیاو سوریا دەكردو خاڵە چاودێریەكانیش لە چوارچێوەی بەهێزكردنی پێگە سەربازییەكانی واشنتۆن ئەژمار دەكرا لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.


حكومەتی ئەمەریكا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات لێك تێگەشتنێكیان واژۆ كرد كەتێیدا هاتبوو واشنتۆن هاوكاری و لۆجستی و سەربازی پێشكەش بە30 هەزار جەنگاوەری هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات لەجەنگی دژ بە داعش، بەڵام ئەمە بە كشانەوەی ئەمەریكا كۆتایی هات.
هەندێك لایانوایە ئەم بڕیارە نوێیە ترەمپ خۆ ئامادەكردنە بۆ ڕوداو گەلێكیتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەك هەندێكیتر لێكدانەوەی ئەوەی بۆ دەكەن هەڵكردنی گڵۆپی سەوزە لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ ئیسرائیل هەتا هێرش بكاتە سەر حیزبوڵاو ئێران لەناو خاكی سوریا و لوبناندا، بەشێك لەچاودێرانی سیاسیش وای بۆ دەچن ئەمە ڕێكەوتن بێت لەگەڵ ڕوسیادا.


لەهەمو ئەگەرەكاندا كەس ناتوانێ‌ خۆی لەجێگەی كورد دابنێ‌ ئەوان خەونیان بەسەربەخۆییەوە دەبینی و ڕیفراندۆمیان لە25 /ئەیلولی 2107 ئەنجامدا، بەڵام بە لەدەستدانی كەركوك و ناوچەكانی تر كۆتاییهات.
ئێستەو لە دوای بڕیاری كشانەوەكەی ئەمەریكا لە سوریاو ئەو كارەساتانەی دوای ڕیفراندۆم بەسەر كوردەكانی باشورو باكوردا هاتوون، پرسیار ئەوەیە ئایا كوردەكان ئەگەڕێنەوە بۆ لای دۆستە هەمیشەیەكەیان كەشاخەكانە.


لەساتەوەختی جەنگ لەگەڵ داعش كوردەكانی ڕۆژئاوا خەونیان بەدەوڵەتی سەربەخۆ، یان لانی كەم دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەرییەوە ئەبینی، بەڵام ئەم خەونە بەبەرچاویانەوە لەناوئەچێت.
ئەمەریكا پێوویستی گەورەی بە نەوتە ئەمەش بەبێ‌ هاوپەیمانی كورد وەدەست دەهێنێت، هەربۆیە ئامادە نیە لەگەڵ كەمینەیەكی وەكو كوردا هاوپەیمانی بكات.
پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەتوانرێت ئەم پاشەكشەی ئەمەریكا لەسەر كورد بەكەمترین زیان كۆتایی پێبهێنرێت؟
ئەگەر هەسەدەو كوردەكانی ڕۆژئاوا گەمە كەرێكی باشی مەیدانەكەبن ئەتوانن تەنها بە زیانی لەدەستدانی دەوڵەت‌و خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆ لەم قەیرانە دەربازیان ببێت، یان ڕوو لە دۆستە دێرینەكەیان بكەنەوە كەشاخەكانی كوردستانە.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی