ئەگەرەکانی ٢٠١٩

ئەگەرەکانی ٢٠١٩

545 خوێندراوەتەوە

 

 من هەرگیز حەزم لە فاڵگرتنەوەی سیاسی نیە، بەڵام ئاماژەکانی ساڵی داهاتوو بە باشی نابینم.

کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان چی بە سەر دێت، کوردەکان خۆیان چی دەکەن، دۆخی ناوچەیی و جیهانی چۆن کاریگەری دەبێت لە سەریان پرسی قورسن لە سەردەمێکدا کە ناسەقامگیری و خێرایی گۆڕانکاری و ڕادیکاڵێتی وەرچەرخانەکان لە دەرەوەی پێشبینی زۆرینەن.

بەڵام سەرباری ئەمە چەند ئەگەرێک دەخەینە پێش چاو:

ئەگەرى یەکەم، کورد و ئەمریکا! ئەم پەیوەندییە تراژیدیە زیاتر تراژیدی دەبێت لە ساڵی داهاتوودا.

لە رۆژئاڤا دۆخێکی سەخت و ئاڵۆز لە ئارادایە. ئایا کشانەوەی ئەمریکا بە سودی کێ دەشکێتەوە، تورک و سوریا لە کێبڕکێدان بۆ بردنی ئەو میراتییە.

بەڵام ئێران و روسیاش لە نزیکەوە روداوەکان ئاراستە دەکەن. ئەوە لێگەڕێ هێزەکانی تری وەک ئیسرائیل، وڵاتانی کەنداو لە گەڵ سعودییەدا.

 

،،

کەس حەزناکات تورکەکان سەر بکەون، ئایا ئەوان ئەوەندە هێزیان دەبێت کە بەرەنگاری هەموان بکەن. لە دۆخێکدا کە ئەسەد دێتەوە. بۆ نمونە ئیماراتییەکان پلان بوو هێز ئامادە بکەن بۆ سوریا.

 

پەیەدە دەیەوێت ئەسەد بێتەوە ناوچەکە، لەمەدا وەها دەبینێت کە پشتیوانی روس و ئێرانیش بە دەست دەهێنێت. تورکەکان خۆیان لە بەرەی ئەستانە، روسیا، ئێران نزیک دەکەنەوە، بەڵام ئەگەری هەیە بە نزیک بونەوەی تورکیا و ئەمریکا ئەم هاوپەیمانییە بگۆڕێت.

کەس حەزناکات تورکەکان سەر بکەون، ئایا ئەوان ئەوەندە هێزیان دەبێت کە بەرەنگاری هەموان بکەن. لە دۆخێکدا کە ئەسەد دێتەوە. بۆ نمونە ئیماراتییەکان پلان بوو هێز ئامادە بکەن بۆ سوریا، بەڵام بە گۆڕانی دۆخەکە لە بڕی هێز باڵوێزخانەیان لە دیمەشق کردەوە، بەحرەین زوتر هەنگاوی نا، بەم زوانە زۆرەبەی وڵاتانی عەرەبی بە دوایدا دێت و ئێستا میسر لە هەوڵی گەڕانەوەی ئەندامێتی سوریادایە بۆ کۆمکاری عەرەبی. هەموو ئەمانە ئاماژەن کە ئەگەر کشانەوە روبدات ئەوا چانسی ئەسەد زیاتر دەبێت.

 
ئایا کوردەکان و ئەسەد ڕێک دەکەون، ئایا جۆرێک لە رێککەوتن دێتە ئاراوە، هەموو ئەمانە لە سەر هاوسەنگی هێزەکان وەستاوە. بەڵام ئایا کاتێک هەموو دونیا خەریکی سیاسەتکردنە دەبێت لە ساڵی ٢٠١٩ کورد یەک هەنگاو بچوک بچێتە پێشەوە و تۆزێک عاقڵ بێت و بتوانێت هاوپەیمانی دروست بکات. یان هەر لە دواکەوتووی و رق و کینە و ئایدەلۆژیایی ئیکساپەریی خۆیان بەردەوام دەبن؟؟


بەشی دووەمی تراژیدیای کورد و ئەمریکا لە باشورە. دۆخێک لە ئەگەری هاتنە ئارای هەیە، دەرچونی بریارێکە لە پەرلەمانی عێراقی دژ بە مانەوەی ئەمریکا لە عێراق. ئەم هەنگاوە ئێستا بە ئاسانی تێدەپەڕێت لە پەرلەمان. لە هەنگاوێکی وەهادا چی دەگوزەرێت؟

،،

ەگەری هەیە کورد پرسی مەترسی داعش بهێنێتەوە ئاراوە. پەرلەمانی کوردستان پێداویستی هێزی هاوپەیمانان دەربکات، لە هەبوونی مەترسی داعش یان کۆتایی نەهاتنی داعش.

 
یەکەم، ئەگەری دەرچونی ئەم یاسایە هەیە، بەڵام کار بۆ جێبەجێکردنی نەکرێت، وەک هەنگاوێک بۆ نایاسایی و نا شەرعیکردنی ئەمریکا لە عێراق. ئەو هەڵایە کە لە سەر هاتنی ترەمپ نرایەوە بە جەختکردن لە سەر سەروەری عێراق زەمینەسازی بوو بەو ئاقارەدا.


دووەم، هەوڵ بدرێت کە جێبەجێ بکرێت، بەڵام ببیتە هۆی تەنگەگژە. لە دۆخێکی وەهادا ئەمریکا ئێستا لە ئامادەییدایە کە ئەو کەسانەی کە هەوڵی ئەم کارە دەدەن بیانخاتە ژێر ئابلۆقەوە. ئەمە هەنگاوێک دەبێت بۆ سەرەتایی کۆتایی پەیوەندی ئەمریکا و عێراق و سەرەتای ناسەقامگیرییەکی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی درێژخایەن. لە دۆخێکی وەهادا ئایا کوردستان چیدەکان.

  ئەگەری هەیە کورد پرسی مەترسی داعش بهێنێتەوە ئاراوە. پەرلەمانی کوردستان پێداویستی هێزی هاوپەیمانان دەربکات، لە هەبوونی مەترسی داعش یان کۆتایی نەهاتنی داعش.

ئەگەر کارێکی وەها بکرێت، هێزەکانی تر هەڵوێستیان دەبێت، کاتێک لە عێراقدا یەک تاکە هێزی سەربەخۆ بوونی نیە، ئەوا ئەم هێزانە بە ریمۆت کۆنترۆل لە جێگای ترەوە دەوروژێنرێن. ئایا چ جۆرە ناسەقامگری و توندوتیژی و ململانێی لێدێتە ئاراوە.

 
سێیەم، ئەگەر هەیە هیچ بەرامبەر ئەمریکا رونەدات چونکە دەبێتە هۆی لاوازی عێراق. لاوازی عێراق لە کاتی ئابلۆقە لە سەر ئێران لە سودی ئێران نیە، لە دۆخێکی وەهادا، رەنگە بە زیانی ئێران بشکێتەوە.


چوارهەم، ئەگەر ئەمریکا هێزەکانی بهێنێتە کوردستان ئەوا دەبێت کوردستان چی بکات؟ ئایا کورد دەتوانێت پشت بە ئەمریکا ببەستێت؟ یان چاری نیە.

دیارە هەموو ئەمانە کاریگەری هەیە لە سەر ناوخۆی کوردستان. دۆخی ناوخۆ زۆر دڵتەنگە، ئەو نوخبە سیاسیەی دێت وەڵامدەرەوەی دۆخە ئاڵۆزەکە نیە، بۆیە ٢٠١٩ چاوەڕوان دەکرێت سیاسی کورد خۆیان بە دۆخ و کاری هیچ و پوچەوە سەرقاڵ بکەن لە بڕی کاری جیدی و سەرەکی.

 

ئەگەر کات و دەرفەت هەبێت لە سەر ئاستەکانی تر فاڵگرتنەوەکانی خۆم دەخەمە بەرچاو. هیوای ساڵێکی خۆش و پڕ لە سەقامگیری بۆ هەموان!!

 

author photo

توێژەر و نوسەر

دكتۆرا لە زانستەسیاسیەكان