موستەفا چاورەوش: قوباد تاڵەبانی بەهێزترین كاندیدە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت

"ئیستفزاز كردن لە كەس قبوڵ ناكەین"

موستەفا چاورەوش: قوباد تاڵەبانی بەهێزترین كاندیدە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت

447 خوێندراوەتەوە

 ئا: وشيار محمد

 

یەكێتی نیشتمانی چاوەروانە دوای پشوەكانی سەری ساڵ پارتی سەردانیان بكاتەوە بۆ ئەوەی داواكاریەكانیان بخەنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش لەرێگەی دیپلۆماتیكەوە هەندێك زانیاری لەمبارەوە ئاشكرا دەكات.

 

مستەفا چاورەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە دیپلۆماتیكی ڕاگەیاند: بەشداری پێكردنی هەر لایەنێك لەلایەن پارتییەوە لەكابینەی نوێی حكومەت، بەمەبەستی ئیستفزاز كردنی یەكێتی، نە لە پارتی و نە لەهیچ لایەنێكی تری قبوڵ ناكەین.

 

،،

لەئێستادا ڕێكەوتنێك نەماوە كەباس لەوە بكات سەرۆكی كۆمار بۆ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم بۆ پارتی بێت.

 

 

هەروەها ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی وت: "وەئەم جۆرە مامەڵەكردنە (ئیستفزاز كردن) ئەگەر هەر لایەنێك بیگرێتە بەر خزمەت بەگەل و نیشتیمان ناكات و خەڵك ئێستا ماندووەو پێویستە بەرژەوەندی هاوڵاتیان پێش بەرژەوەندی تەسكی حیزبی و شەخسی بكرێت".

موستەفا چاورەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی

 
چاوڕەش لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و پەیوەندی بە گفتوگۆكانی نێوان ئەوان و یەكێتی ئاماژەی بەوە كرد كە: "لەئێستادا ڕێكەوتنێك نەماوە كەباس لەوە بكات سەرۆكی كۆمار بۆ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم بۆ پارتی بێت".

 
چونكە بەگوتەی سەركردایەتییەكەی یەكێتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پشگیری نەكردنی ئەو لایەنە (پارتی) ڕێكەوتنامەی پێشووی پەراوێز خست.

،،

قوباد تاڵەبانی بەهێزترین كاندیدە لەئێستادا بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت.

 

 

سەركردایەتییەكەی یەكێتی بۆ دیپلۆماتیك زیاتر دواو ئاماژەی بەوەدا ئەوان وەك یەكێتی بیریان لەوەنەكردۆتەوە لەبەر ئەوەی نوێنەرەكەی پارتی كەسێكی سەربازییە پێویستە ئەوانیش كەسێكی سەربازی بەجێگر دەستنیشان بكەن، و تائێستاش ئەو بابەتە لەنێو خۆی یەكێتی گفتووگۆی لەسەر نەكراوە.


لەوەڵامی دیپلۆماتیكدا كە ئایا كاندیدی بەهێز لەنێو یەكێتیدا بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت قوباد تاڵەبانییە؟


سەركردەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە ئەو بابەتە گفتووگۆی زیاتری لەسەر بكرێت و لەهەمانكاتیشدا نەشی شاردەوە كە ناوبراو (قوباد تاڵەبانی) بەهێزترین كاندیدە لەئێستادا بۆ ئەو پۆستە.

 

چاورەڕەش ڕەتی كردەوە لەنێوخۆی یەكێتیدا كێشەی دیاری كردن كاندید بۆ پۆستە حكومییەكان دروست بووبێت، و لەئێستادا چاوەڕوانی كۆتای هاتنی پشوەكانی سەری ساڵن بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر كە پارتییە بێنەوە پێشەوەو یەكێتی ئەوەی هەیە و دەیەوێت بیخاتە سەر مێزی گفتووگۆ.

مستەفا چاو ڕەش زیاتر جەختی لەماندوێتی خەڵكی كوردستان كردەوە لەهەمبەر كێشە یەك لەدوای یەكەكان كە هەرێمەكەمانی گرتۆتەوەو پێویستە كۆتی بەناكۆكی و گرژییەكان بهێنین.


دیپلۆماتیك بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بەژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیەوە كرد بەڵام بەهۆی پشوەكانی سەری ساڵ و جێهێشتنی هەرێمی كوردستان ژمارە مۆبایلەكانیان بەردەست نەبوو.

 

،،

لەئێستادا چاوەڕوانی كۆتای هاتنی پشوەكانی سەری ساڵن بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر كە پارتییە بێنەوە پێشەوەو یەكێتی ئەوەی هەیە و دەیەوێت بیخاتە سەر مێزی گفتووگۆ.

 

 

دوای هەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلول و بەدەست هێنانی زۆرینەی كورسیەكان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، سەرۆكی ئەو حیزبە هەریەكە لە مەسروور بەرزانی كوڕی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و برازاكەی بەسەرۆكی هەرێم دەستنیشان كرد.


بەڵام دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر كۆتای هاتنی هەلبژاردنەكان تائێستا كۆ بونەوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت بەسست و لاوازی بەڕێوە دەچێت و پێش وەختە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان بۆ چوار ساڵی ئایندەی حكومەتەكەی مسروور بەرزانی ڕاگەیاند.

 

author photo

رۆژنامەنووس