ئەندامێكی پەرلەمان لە فراكسیۆنی گۆران: لە ئێستادا رێگەی ئۆپۆزیسیۆن بوونمان هەڵنەبژاردووە

"مەرجمان هەیە بۆ بەشداریكردن لە حكومەت"

ئەندامێكی پەرلەمان لە فراكسیۆنی گۆران: لە ئێستادا رێگەی ئۆپۆزیسیۆن بوونمان هەڵنەبژاردووە

240 خوێندراوەتەوە

ئا: وشیار محمد

 

 گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ لەنێوان لایەنە سیاسییەكان ساردو سری پێوە دیارە، گۆرانیش لەم نێوەندەدا پاشەكشەیەك لە بەشداریكردنی بۆ حكومەتی تازە دەردەكەوێت، سەركردەیەكی دیاری بزووتنەوەكەش دەڵێت:" گۆران مەرجی هەیە و دەبێت مەرجەكانمان بێنە دی لە كارنامەی كابینەی هەشتەم".

 


شاخەوان ڕەئوف بەگ، ئەندامی پێشووی جڤاتی گشتی گۆران و ئەندامی نوێی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لەمبارەوە بە دیپلۆماتیك مەگەزینی ڕاگەیاند:"وەك بزوتنەوەی گۆڕان تائێستا بڕیاری بەشداری كردنی حكومەتیان نەداوە، هەروەك چۆن رێگای ئۆپۆزسیۆنبونیشیان هەڵنەبژاردووە".

 

،،

بۆ چونە ناو حكومەت مەرجیان هەیە و مەرجەكەشیان باشتر كردنی گوزەرانی خەڵك و هەڵوەشانەوەی بڕیاری نیوومووچە و چارەكە موچەیە.

 

 
ئەندامەكەی گۆران ئەوەشی ئاشكرا كرد كە : "بڕیاری چونەحكومەت یاخود نەچوون، سپێردراوەتە دەست لیژنەیەك لەجڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و لەئێستادا ئەو لیژنەیە سەر قاڵی وەرگرتنی زانیاری و بۆچوونی باژێڕوانان و سەرجەم هەڵسوڕاوانی گۆڕانن لەسەر ئەو پرسە".

 
بەپێی گوتەی ناوبراو تائێستا وەڵامی لیژنەكەو ئەنجامی بەدواداچونەكانیان بۆ چڤاتی گشتی نەگەڕاوەتەوە.

شاخەوان رەوف بەگ

"گۆڕان نایشارێتەوە بۆ چونە ناو حكومەت مەرجیان هەیە و مەرجەكەشیان باشتر كردنی گوزەرانی خەڵك و هەڵوەشانەوەی بڕیاری نیوومووچە و چارەكە موچەیە". شاخەوان رەوف بەگ وایووت.

 

،،

هیچ كات كۆمەڵی ئیسلامی بەتەنیا جێناهێڵن و هیواخوازن كۆمەڵ بەشداری كابینەی داهات و بكات، پەیوەندی ئەوان و كۆمەڵ بە پەیوەندییەكی پتەوو مێژووی لەقەڵەمدا.

 

 

"گۆڕان كێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێك نیەوە، كۆمەڵیش بەتەنها بەجێ ناهێڵێین"
پەرلەمانتارەكەی گۆران ڕەتی دەكاتەوە گۆڕان هیچ لایەنێكی سیاسی پەراوێز بخات، بەیەك دووری لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان سیاسەت دەكات و بەرژەوەندی گشتی پێكەوەیان دەبەستێتەوە.

 

لە وەڵامی پرسیارێكی دیپلۆماتیكدا كە چیان هەیە بۆ ئەو دەنگۆیانەی باس لە بەتەنیا هێشتنەوەی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن لە دەرەوەی حكومەت؟
لەوەڵامدا ڕەئوف بەگ ئاماژەی بەوەدا ئەوان هیچ كات كۆمەڵی ئیسلامی بەتەنیا جێناهێڵن و هیواخوازن كۆمەڵ بەشداری كابینەی داهات و بكات، پەیوەندی ئەوان و كۆمەڵ بە پەیوەندییەكی پتەوو مێژووی لەقەڵەمدا.

 

"دەنگدەران سزای گۆڕانیان نەداوە، بەڵكو بەپیلان بێهیوا كراون
"گۆڕان وابیر ناكەتەوە لەهەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلولدا لەلایەن دەنگدەرانیەوە سزا درابێت، بەڵك و هاوڵاتیان لەلایەن دەسەڵاتەوە كار لەسەر بێهیواكردنیان كرا، لەوەی سندوقەكانی دەنگدان ناوەندی گۆڕانكاری دەستاودەست كردنی دەسەڵات نین" شاخەوان ڕەئوف بەگ وتی...

 

،،

ئێمە خاوەنی كارنامەی خۆمانین و چونە حكومەتیشمان بۆ جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارەمانەو لەئەگەری قایل نەبوونی بەرامبەر بەكارنامەكەمان ئەوە هەموو بڕیارێكی تر جگە لەبەشداری لەحكومەت بەڕووی گۆڕاندا كراوەیە,

 

 
دیپلۆماتیك زیاتر ئەندامە پێشووەكەی چڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی لەمبارەوە دواند، تاكو وردەكاری كۆبونەوەی ئەم دواییانەی لەگەڵ پارتی بۆ خوێنەران ئاشكرا بكات، بەڵام شاخەوان ڕەئوف بەگ بێ ئاگای خۆی لەوردەكاری كۆبوونەوەكان دەربری و ڕایگەیاند : "بزوتنەوەی گۆڕان شاندێكی دانوستانكاری بۆ ئەو بابەتە درووست كردووە و زانیاری زیاتر لای ئەندامانی ئەو شاندەیە".

 
شاخەوان چوار ساڵی پێشووی نوێنەرانی بزوتنەوەكەی بەسەركەوتوو ناو بردوو ڕایگەیاند تا ئەوكاتەی لەناو حكومەتدا بوون خاوەنی پڕۆژەی چاكسازی بوون.

لەسەر هۆكاری نەكشانەوەی یەكێك لەوەزیرەكان لەكابینەی حەوتەم و مانەوەی لەپۆستەكەیدا؟ناوبراو ڕای گەیاند لەدوای شكاندنی بڕیاری حیزب ئەو كەسە نوێنەرایەتی گۆڕان ناكات و لەسەر گۆڕانیش ماڵ نییە.

 

 

"ئێمە خاوەنی كارنامەی خۆمانین و چونە حكومەتیشمان بۆ جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارەمانەو لەئەگەری قایل نەبوونی بەرامبەر بەكارنامەكەمان ئەوە هەموو بڕیارێكی تر جگە لەبەشداری لەحكومەت بەڕووی گۆڕاندا كراوەیە".

 

شاخەوان ڕەئوف بەگ، لەكۆتایدا لەسەر پرسی ناوخۆی گۆڕان بۆ دیپلۆماتیك دوواو ڕایگەیاند: "بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا، كۆنگرەی دووەمی ناوخۆی حیزب ببەستین و كاتەكەشی بەدیاری كراوی لەدەست جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندایە,و ئامانجیشمان نوێكردنەوەو و ئەنجامدانی گۆڕانكاریە لەژێر چەتری دەستووری ناوخۆی بزوتنەوەكەیان".

 

author photo

رۆژنامەنووس