ن:عمر علی احمد
ئاماره‌كان ده‌ڵێن"ئه‌مساڵ له ئیداره‌ی گه‌رمییان، 11 ژن خۆیان سوتاندووه،هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه،خۆیان سوتاوون یا سووتێنراوون". "هه‌موو جارێك قوربانییه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رزگاریی نابێت تا راستی رووداوه‌كه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه،به چه‌شنی سێوانی جوانه مه‌رگ"...زۆر ژن سوتێنراوون و دواتر به ئه‌نجامی خۆكوژی و خۆسوتاندنی خودی، كه‌یسه‌كه‌یان داخراوه.
،،
باندۆرا پێیوایه فێربوونی مرۆڤ هه‌م له‌ڕێگه‌ی پاڵپشتیكدن و هه‌م له‌ڕیگه‌ی تێبینیكردن و دواتر لاسایكردنه‌وه درووستده‌بێت،واته مرۆڤ تێبینی ره‌فتاری مرۆڤه‌كانی دیكه ده‌كات و دواتر لاساییان ده‌كاته‌وه و فێرده‌بێت.
تیۆره‌ی فێربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی،فێڕبوون به سه‌رنجدان لای باندۆرا
باندۆرای كه‌نه‌دی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م تیۆره‌یه و هه‌ندێجار به تیۆره‌ی فێربوون به‌سه‌رنجدان یا تێبینی ده‌ناسرێت،بیریاران و زانایانی ئه‌م قوتابخانه‌یه به‌تایبه‌ت میلله‌ر و دۆلارد پێانوایه"ره‌فتاره‌كان به‌گوێره‌ی شێوازی پاڵپشتیكردن یا پاداشتكردن و سزادانه‌وه گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت،هه‌ر ره‌فتارێك به پاداشتكردن كۆتایی بێت مرۆڤ زۆر دووباره‌ی ده‌كاته‌وه،به‌ڵام ئه‌و ره‌فتارانه‌ی به سزادان كۆتایی دێت مرۆڤ هه‌وڵی خۆ دورخسته‌وه ده‌دات لێیان".
باندۆرا پێیوایه فێربوونی مرۆڤ هه‌م له‌ڕێگه‌ی پاڵپشتیكدن و هه‌م له‌ڕیگه‌ی تێبینیكردن و دواتر لاسایكردنه‌وه درووستده‌بێت،واته مرۆڤ تێبینی ره‌فتاری مرۆڤه‌كانی دیكه ده‌كات و دواتر لاساییان ده‌كاته‌وه و فێرده‌بێت،ئه‌وان بڕوایان وایه مرۆڤ وه‌كو بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ژێر كاریگه‌ری ئاراسته و بیركردنهوی كه‌سانی چوارده‌وری خۆیه‌تی و به‌ره‌فتار و هه‌ستوسۆزی ئه‌وان كاریتێدهكرێت.
باندۆرا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، كۆمه‌ڵێك منداڵی هێناو كردنی به‌سێ گروپه‌وه:
گرووپی یه‌كه‌م، به‌چاوی خۆێان بینییان پیاوێك به‌چه‌قۆ هێرشی ده‌كرده سه‌ر بوكه‌ڵه‌یه‌ك و لێی ده‌دا و جنێو قسه‌ی نه‌شیاوی پێده‌وت.به‌ڵام له‌پای ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌نجامیدا پاداشتكراو هیچ جۆره سزایه‌كی وه‌رنه‌گرت.
گروپیی دووه‌م،پیاوێكه هه‌مان ره‌فتاری پێاوی یه‌كه‌می ئه‌نجامدا به‌ڵام له‌پای ئه‌و كاره‌ی كه كردی سزادرا.
گروپی سێیه‌م بێلایه‌ن بوون هیچیان نه‌بینی.....دواتر باندۆرا ئه‌م منداڵانه‌ی له‌شوێنێك دانا‌و ده‌ستیكرد به‌تۆماركردنی ره‌فتاره‌كانیان ئه‌و منداڵانه‌ی گروپی یه‌كه‌م زۆر ره‌فتار شه‌ڕه‌نگێزی و توندوتیژییان ئه‌نجام ده‌دا و منداڵانی گروپی دووه‌م كه‌متر ره‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزییان ئه‌نجام ده‌دا و لێی دورهكهتنهوه، منداڵانی گروپی سێیه‌م ره‌فتاریی شه‌ڕه‌نگێزیان زۆر به‌كه‌می ئه‌نجام ده‌دا.
،،
هاوسه‌ری تریفه سه‌ردار كه به‌گوته‌ی پۆلیسی هه‌ولێر بكوژیی ژنه‌كه‌یه‌تی به پێنج ساڵ زیندانی حوكمدراوه...قسه‌ی باوی نێو خه‌ڵك با ژنه‌كانمان بكوژین خۆ پێنج ساڵ ئه‌وه‌نده نییه و رزگارمان ده‌بێت.
لێره‌وه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مرۆڤ سه‌رنجی ره‌فتاری كه‌سانی دیكه دهات و لاساییان ده‌كاته‌وه و فێر ده‌بێت،گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی ره‌فتارێكی خراپ ده‌كات و له‌كۆتایدا سزا نه‌درێت ئه‌وا مرۆڤ لاسایی ده‌كاته‌وه.
رووداوه‌كان:ساڵانه و رۆژانه بكوژه‌كان تاوان ده‌كه‌ن و دواتر به‌سزایه‌كی كه‌م و لهلێبوردنێكی گشتیدا،ئازاد ده‌كرێن.
مێردمنداڵاێك دایك و باوك و خانه‌واده‌یه‌كی خۆی كوشت،دوای ئازادكردنی باپیریشی كوشت.
هاوسه‌ری تریفه سه‌ردار كه به‌گوته‌ی پۆلیسی هه‌ولێر بكوژیی ژنه‌كه‌یه‌تی به پێنج ساڵ زیندانی حوكمدراوه...قسه‌ی باوی نێو خه‌ڵك با ژنه‌كانمان بكوژین خۆ پێنج ساڵ ئه‌وه‌نده نییه و رزگارمان ده‌بێت.
دیارده‌كان له‌سایه‌ی تیۆره‌كان:
ژنه‌كان ده‌كوژن و سزا نادرێن، یا رێكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ده‌كرێت یا به‌سزایه‌كی كه‌م و دواتر له‌ڕێگه‌ی لێبووردنێكی گششتیی وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ره‌چن.خه‌ڵك ده‌بینێت ئه‌م ره‌فتاره قێزه‌ونه كۆتاییه‌كی تاوانبار سزا نادرێت بۆیه خه‌ڵك تێبینی ده‌كات و دواتر لاسای ده‌كاته و دواتر فێره‌بێت،فێری كوششتن ده‌بێت.
مرۆڤ به‌ته‌ماشاكردنی فیلمی توندوتیژی به‌تایبه‌ت منداڵ و هه‌رزه‌كار،فێری ره‌فتاری شه‌ڕه‌نگێز ده‌بن و چه‌ندین ره‌فتاری توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن،كوردستان له‌لایه‌ن میدیای بێ مۆڕاڵه‌وه لێوانلێوه له فیلم و درامای توركی نا په‌روه‌رده‌یی و نا ته‌ندروست و چه‌ندین دیمه‌نی تاوانكاری له‌خۆ ده‌گرێت و خه‌ڵك تهماششایان ده‌كات و دووباره‌یان ده‌كاته‌وه و فێره‌بێت.
كچێكی جاحێله كوڕێكی گه‌نجه، كاتێك رووبه‌ڕووی گرفتێكی بچووك ده‌بێته‌وه نازانێت چۆن چاره‌ی بكات،به‌ڵام له‌دراما توركییه بێ‌دایك و باوكه‌كه‌دا ،چاره‌سه‌ری حازری ده‌ست ده‌كه‌وێت و بێ بیركردنه‌وه له‌جیاوازی دونیای گریمانه‌یی له‌گه‌ڵ دوونیای راسته‌قینه و بێ ره‌چاوكردنی كو‌لتور و نه‌ریتی جیاواز،سه‌رنجی ده‌دات و ئه‌و چاره‌سه‌ره سه‌قه‌ته دووباره ده‌كاته‌وه و دواتر كۆتاییه‌كه‌ی به كوشتن و سوتاندن و له‌ناوبردن دێت.
،،
به‌ناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنه‌كان له‌لایه‌ن چالاك و هه‌ڵسوڕاوانی رێكخراوه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنی زه‌مینه‌سازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی هۆشیلری ژن و باكگراوندی پێشینه‌ی ژن و كۆمه‌ڵگه‌ش.
هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی پشت زیادبوونی كوشتن به‌تایبه‌ت ژنكوشتن:
یه‌كه‌م:سست و لاوازی و لاستیكیبوونی یاسا له‌م هه‌رێمه‌دا و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی دادگاكان و لاوازبوونی فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌هێزبوونی فه‌رمانی سه‌ره‌ك خێڵ و تیره و رێكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دووه‌م:شاره‌كان له‌ڕووی ته‌لار و دامه‌زراوه‌كان و رواڵه‌تی شاربوونه‌وه هیچ گرفتێكیان نییه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی شار به‌ڕێوه ده‌بێت خێڵه نه‌ك دامهزرازوه مه‌ده‌نییه‌كانی.
سێێه‌م:به‌شینه‌وه‌ی ده‌مانچه و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ته‌قه‌ی خۆشیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین گرته ڤیدۆیی ته‌قه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و ئه‌نجامنه‌دانی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی و رێوشوێنی ئه‌منی هۆكاره له زیادكردنی ئه‌م دیارده‌یه.
چواره‌م:به‌ناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنه‌كان له‌لایه‌ن چالاك و هه‌ڵسوڕاوانی رێكخراوه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنی زه‌مینه‌سازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی هۆشیلری ژن و باكگراوندی پێشینه‌ی ژن و كۆمه‌ڵگه‌ش.
پێنجه‌م: تهكنهلۆجا و داهێنانه سهردهمییهكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و خراپ به‌كارهێنانیان و نه‌بوونی هۆشیاری ده‌رباره‌ی دونیای تازه و لاسایكردنه‌وه‌ی ژیانی كلیپ و ژیانی مه‌جازی نێۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بوونی ئه‌و هه‌موو چه‌پاندنه سێكسیه پێشوه‌خته هۆكارگه‌لێكن له زیادكردنی ئه‌م دیاردانه.
ئه‌نجام:
پیاوه‌كان فێرده‌بن ژنه‌كان بكوژن، ژنه‌كان فێره‌بن منداڵه‌كان ئازار بده‌ن،گه‌نجه‌كان فێرده‌بن خۆیان بكوژن،پیره‌كان ناچار ده‌بن ئه‌م هه‌موو ناسۆره بچێژن و شاهیدی ئه‌م هه‌موو تاوانانه بن. مرۆڤ له‌سه‌ر كرده‌وه خراپه‌كانی سزا نادرێت،له‌سه‌ر مرۆڤ كوشتن سزانادرێت،هێنده‌ی راوچی كه‌و ده‌گیرێت نێو هێنده راوچی مرۆڤه‌كان نهگیراوون.