"سەدان ئەندامی كۆمەڵ هەرەشەی وازهێنان دەكەن"

كۆمەڵیش دەردەكەی بزووتنەوە دەگرێت؟

"سەدان ئەندامی كۆمەڵ هەرەشەی وازهێنان دەكەن"

1009 خوێندراوەتەوە

 پێ دەچێت چاوونفوس نەهێڵێت كۆمەڵی ئیسلامی سفتاح لە حەوت كورسییەكەی بكات، چونكە رێگرییەكانی دەرەوەو كێشە ناوخۆییەكانی، بونەتە بەڵاو بەربەستی بەردەمی.

 

هەرچەندە كۆمەڵی ئيسلامى لەدواین هەڵبژاردندا ژمارەی كورسیەكانی زیادی كرد، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی رێگری لەبەردەم كێشە ناوخۆییەكانی حیزبەكەدا و دوێنێ لەهەولێر زیاتر لە 300 ئەندام هەرەشەی وازهێنانیان ئاراستەی كۆمەڵ كردووە و رەخنەش لە ئەمیری حزبەكە دەگرن بەوەی كە بەبریاری تاكلایەنە هاوسەنگی لەدەستداوە.

 

،،

ئەم جیابوونەوەیە لەوكاتەدا ناونرا "ئینشیقاق و خیانەت" لە سەحوەی ئیسلامی، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی بەبێ ئاوردانەوە بەردەوام بوو لە كارەكانی و خۆی وەك حزبێكی نوێ و خاوەن مێژوو لەقەڵەمدا.

 

 


كۆمەڵیش دەردەكەی بزووتنەوە دەگرێت؟
كۆمەڵی ئیسلامی ساڵی 2001 و بەدرووستی دوای كۆنگرەی 2000ی تەوێلە، لە هەناوی حزبێكی جیهادی وەك بزووتنەوەی ئیسلامییەوە (كە ئەویش لە ئێستادا لە بارودۆخێكی ناوخۆیی خراپدایە) لەدایك بوو.

 

هەرچەندە ئەم جیابوونەوەیە لەوكاتەدا ناونرا "ئینشیقاق و خیانەت" لە سەحوەی ئیسلامی، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی بەبێ ئاوردانەوە بەردەوام بوو لە كارەكانی و خۆی وەك حزبێكی نوێ و خاوەن مێژوو لەقەڵەمدا.

 

تا ئەمرۆش كۆمەڵی ئیسلامی وەك هەر پارتێكی دیكە بە چەندین هەڵبەزو دابەزدا هاتووە، كە لەم رێگەیەدا چەندین جار لە لێواری لەناوچوون گەراوەتەوە بەتایبەت ساڵی 2003 و دوای بۆردومانكردنی بارەگای مەكتەب عەسكەریان لە هەورامان.

هەندێ لەسەركردەكانی كۆمەڵی ئیسلامی

 

،،

بەڵام كۆمەڵ، لێزانانە و بەوردی بەردەوام بوو لە هەنگاوەكانی تاكو ئەمرۆ كە توانیویەتی ببێت بەخاوەنی 7 كورسی پەرلەمانی كوردستان.

 


لەم ساڵانەی دوایشدا چەندسەركردەو ئەندامی دیكەی ئەو حیزبە وازهێنانیان لە حزبەكە راگەیاندووە، بەتایبەت ئارام قادر،كە یەكێك بوو لە سەركردە دیارەكانی كۆمەڵ، كە لەئێستادا حزبێكی راگەیاندووە بەناوی (هاوپەیمانی و نیشتمانی).

 

بەڵام كۆمەڵ، لێزانانە و بەوردی بەردەوام بوو لە هەنگاوەكانی تاكو ئەمرۆ كە توانیویەتی ببێت بەخاوەنی 7 كورسی پەرلەمانی كوردستان.

 

لەدوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دوایەی پەرلەمانی كوردستان، لەئێستادا لەرووی ناوخۆییەوە رووبەرووی كێشەی جدی بۆتەوە.


دواین كێشە كە بۆ كۆمەڵی ئیسلامی هاتۆتە پێش، هەرەشەكردنی زیاتر لە 300 ئەندامی كۆمەڵی ئیسلامییە لە هەولێری پایتەخت، و نیگەرانییەكەشیان بە پلەی یەك ڕوو لە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامییە.

 

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی

،،

ئاخر بریار كە كۆمەڵێك گۆرانكاری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەرپرسێكی نوێ بۆ مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵ دانراوە، كە خەڵكی دەرەوەی هەولێرە، ئەمەش ئەندامە نارازییەكانی تورەو نیگەران كردووە چەند ئەندامێكشیان دەستیان لە پلەی حزبی كێشاوەتەوە.

 

ئەسڵی كێشەكە چییە؟
وا باس دەكرێت جیاوازییەكی زۆر كراوە لەنێوان هەولێرو سلێمانی كە تیایدا مافی ئەندامانی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی فەرامۆش كراوە، چ لە پۆستە حكومییەكان چ لە پۆستی حزبیدا.

 
هەندێ لە ئەندامە نارازییەكان ئەوە دەڵێن كە كۆمەڵ بەتایبەت ئەمیری حزبەكە، بەچەند بریارێك دۆست و كەسە نزیكەكانی م.عەلی باپیریان داناوە، لە پۆست و شوێنە گرنگەكان، ئەندامانی هەولێر فەرامۆش كراون كە بەقسەی خۆیان قورساییەكی زۆری كۆمەڵیش كەوتۆتە سەر ئەو پارێزگایە.

دەوترێت ئاخر بریار كە كۆمەڵێك گۆرانكاری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەرپرسێكی نوێ بۆ مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵ دانراوە، كە خەڵكی دەرەوەی هەولێرە، ئەمەش ئەندامە نارازییەكانی تورەو نیگەران كردووە چەند ئەندامێكشیان دەستیان لە پلەی حزبی كێشاوەتەوە.

 

لەرێگەی بەیاننامەیەكەوە كە وێنەیەكی بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین نێردراوە ئەندامەكانی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێن: " ئاممان ئەم چەترە بپارێزن كە ناوی كۆمەڵی ئیسلامییە، دەمانەوێت پێتان بڵێین بە گەورەیی خۆتان وەرنە دەنگ مەهێڵن كە بریارێك كە رەنگە نەیپێكابێت و سوور بوون لەسەری كارو پرۆژەكەمان لەبەین ببات".

پەرەی یەكەمی بەیاننامەكە...

 

،،

 هەرچەندە خۆشەویستی خۆیان بۆ م.علی باپیر دەردەبرن وەك برا گەورە سەیری دەكەن، بەڵام ئەوەش ناشارنەوە كە پێیان وایە ناكرێت جەنابیان تێكەڵاوی هەندێ بابەتی ئیداری بكرێت.

 

 

 

ئەم دێرە روو دەكاتە سەركردایەتی كۆمەڵ، كە ئامانج لێی بریارێكی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی (عەلی باپیر)ە و، داوا دەكرێت هەڵبوەشێتەوە كە بەرامبەر بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی داویەتی.

 

لە دەقەكانی دواتردا هەرچەندە خۆشەویستی خۆیان بۆ م.علی باپیر دەردەبرن وەك برا گەورە سەیری دەكەن، بەڵام ئەوەش ناشارنەوە كە پێیان وایە ناكرێت جەنابیان تێكەڵاوی هەندێ بابەتی ئیداری بكرێت.

 

بەوتەی هەندێ لەئەندامەكانی كۆمەڵی ئیسلامی "پێ دەچێت كێشەكانی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی گەشتبنە بنبەست، گەرنا خەڵكی هەولێر بە خەڵكانێكی سادە و دیندارو گوێرایەڵ ناویان دەركردووە و نەیاندەهێشت بگاتە ئەم رۆژە".

 

 
وەهەروەها بەپێی زانیارییەكان، گۆرینی بەرپرسی مەڵبەند و دانانی كەسێكی دیكە لەبری، دەروازەی تەقینەوەی چەندان كێشەی رابردووی حزبەكەیە لە هەولێر.

ئەندامە نیگەرانەكانی كۆمەڵی ئیسلامی، كە ژمارەیان (374) كەسە، لە (6) خاڵدا داواكارییەكانیان خستۆتە روو لە گرنگترینیان: قبوڵ نەكردن و رەتكردنەوەی دەستلەكاركێشانەوەی هەردوو بەرێزان (سەعد هەركی و ئیسماعیل رسول)ە كە دژی بریارەكە هەڵوێستیان وەر گرتووە.

 

پەرەی دووەمی بەیاننامەكە..

 

،،

سەبارەت بەم بابەتە دیپلۆماتیك مەگەزین پەیوەندی كرد بە چەندین بەرپرسی كۆمەڵی ئیسلامییەوە، بەڵام بەهۆكاری وەڵام نەدانەوە و ئامادە نەبوون بۆ لێدوان، هیچ زانیارییەكی رەسمیان نەدركاند.

 

دیپلۆماتیك پەیوەندی كرد بە سەعد هەركی بۆ ئەم بابەتە، بەڵام ناوبراو پێی باش نەبوو بابەتەكە بۆ راگەیاندنەكان باس بكرێت و گووتی" با وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی لەمبارەوە قسەتان بۆ بكات".

 

لەكۆتایدا ئەندامە نارازییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی، داوا دەكەن دەست وەردان نەكرێت لە كاروباری مەڵبەندەكان و سەرجەم ئۆرگانەكانی دیكە و كۆنگرەش لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.


سەبارەت بەم بابەتە دیپلۆماتیك مەگەزین پەیوەندی كرد بە چەندین بەرپرسی كۆمەڵی ئیسلامییەوە، بەڵام بەهۆكاری وەڵام نەدانەوە و ئامادە نەبوون بۆ لێدوان، هیچ زانیارییەكی رەسمیان نەدركاند.

 

كۆمەڵی ئیسلامی، لەئێستادا خاوەنی حەوت كورسی پەرلەمانییە، و سەرەرای كێشە ناوخۆییەكانی توانیویەتی بە هەڵوێستە سیاسییەكانی دەنگێكی باشی شەقام بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان