شاری ھەولێر و زمانی کوردی....

شاری ھەولێر و زمانی کوردی....

338 خوێندراوەتەوە

 عومەر مەعروف بەرزنجی

 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٨ بە دواوە کە سەرەتای دامەزراندنی یەکەم حکومەتی کوردی باشووری کوردستانە ، زمانی کوردی و بەکارھێنانی لە فەرمانگەو قوتابخانەو کاروباری دەوڵەتدا یەکێک بووە لەو ئاوات و خــواستە پیرۆزانەی کە شێخ مــەحمودی بەرزنجــی ھەوڵی بۆ داوەو جێی سەرنج و رامانی بووە ، چونکە لەو راستییە گەیشتبوو کە زمان کۆڵەکەی ژیانی میللەتەو دوارۆژی بەوەوە بــەندە.

 

،،

مامۆستایەکی دڵسۆزی دانیشتووی ھەولێر خوالێخۆشبوو ( عــەبدوڵڵا عەزیز ٢ / ٥ / ١٩٠٢ – ٥ / ٦ / ١٩٦٣ ) باسێکی بەنرخی سەبارەت بە شیرینی زمانی کوردی نووسیوە و بەختەوەری نیشانداوە و کە لەو ساڵەدا خوێندنی کوردی رووی کردووەتە قوتابخانەکانی ھەولێر.

 

 
لە ساڵی ١٩١٨ دا زمانی کوردی لە شاری سلێمانی بوو بە زمانێکی رەسمی لە کاروباری ناوخۆداو سلێمانیش بوو بە سەرچاوەو بنکـەی پێگــــەیاندنی فەرمانبەرانی ناوچـــەکانی تر و دواتریش دەســـتکرا بە دانان و وەرگیـــَڕانی کتێب و بەرنامەی خـــوێندن و لەم بوارەدا مامـۆستایان ( محەمەد زەکــــی و میرزا محەمەد باشقەو تۆفیق وەھبی و ســــەعید کابان و سەید نوری بەرزنجــی و ساڵح قەفتان و سەید فەتاحی بەرزنجی و ئەحمەدی عەزیز ئاغاو حامید فەرەج و عەبدولواحید نوری ) و گەلێکــی تر دەوری باڵایان بینی ، لەلایەکی تـــرەوە ( ئیلی بانستەر سۆن ١٨٨١ – ١٩٢٣ ) بەھۆی رۆژنامەی ( پێشکەوتن ١٩٢٠ – ١٩٢٢ ) گوژم و تین و تاوێکی بە زمانی کـوردیدا .

 
بەڵام وادیارە زمانی کوردی و خوێندنی لە قـوتابخانەکانی ھـــەولێردا درەنگتر ئاوڕی لێدرابێتەوە ، لە ژ ( ٢٩ ) ی رۆژنامــەی ( ژیان) ی رۆژی ١٩ ی ئاغستوسی ساڵی ١٩٢٦ دا ، مامۆستایەکی دڵسۆزی دانیشتووی ھەولێر خوالێخۆشبوو ( عــەبدوڵڵا عەزیز ٢ / ٥ / ١٩٠٢ – ٥ / ٦ / ١٩٦٣ ) باسێکی بەنرخی سەبارەت بە شیرینی زمانی کوردی نووسیوە و بەختەوەری نیشانداوە و کە لەو ساڵەدا خوێندنی کوردی رووی کردووەتە قوتابخانەکانی ھەولێر.

 

،،

ئەمســـاڵ کە لە جنوبی عیراق گەڕامەوە ھەولێر ، کە ساڵێک بوو حەسرەت کێشـــی کوردستان بووم ، چەند خۆم بە مەسعود زانی کـــە چاوم بە دایەرەی حکومەت و قوتابخانە کەوت کە زمانی کـوردی ئیستعمال ئەکەن ، قــــوتابیانی مەکتەب خۆشحاڵ و بە کــــەیف و روو بە خــــەندەبوون ، پرسیم چییە ئەم سروورە ؟ وتیان بەشارەت بێ کە ئەمساڵ دەرسمان بە کـــوردی بوو.

 

  و لە بەشێکی نووسینەکەیـدا وتویەتی : پار ھەرچەند دەچـوومە قوتابخانەی ھەولێر ، دەنگی مامۆستاو قوتابی بە زمانی تورکیم گوێ لێدەبوو ، ھەروەکوو دەنگی ئەنکیر و مــــونکیر دەھشەتی دەخستە سەر ئەعســــابم ، بە رەنگ زەردی مەئیوسییەت دەچوومە دەرەوە ، عەینی حاڵیشـم لە دائیرەی حکومەت ئەدی ، ھەر رۆژێکم عەزابێک بوو.

  ئەمســـاڵ کە لە جنوبی عیراق گەڕامەوە ھەولێر ، کە ساڵێک بوو حەسرەت کێشـــی کوردستان بووم ، چەند خۆم بە مەسعود زانی کـــە چاوم بە دایەرەی حکومەت و قوتابخانە کەوت کە زمانی کـوردی ئیستعمال ئەکەن ، قــــوتابیانی مەکتەب خۆشحاڵ و بە کــــەیف و روو بە خــــەندەبوون ، پرسیم چییە ئەم سروورە ؟ وتیان بەشارەت بێ کە ئەمساڵ دەرسمان بە کـــوردی بوو ، ئیمتحانمان بە زمانی کوردی ، بـــە زمانی ئاباد و ئەجـــدادمان ئەداکرد ، بەڵــــێ بەختیارم ، مەملەکەتەکـــەیشم بەختیارە کە مودەتێک بوو ئەسیری زمانی جەھەنەمییان بووین ، ئەمڕۆ نەجاتمان بوو ، زمانی حکــومەتی بابان و حکومەتی رەواندوزمان ھێنایەوە فیکر ، بەڵێ چۆن بە کەیف نابین کە لە رەواندز جـــەریدەی
( زاری کرمانجی ) و لە بەغدا ( دیاری کوردستان ) و لە سلێمانی ( ژیان ) ســەعێکی گەورەو خزمەتێکی جیدی بەجێ ئەھێنن بــــۆ ئەم موقەدەسەمان.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك