كاتێك ئاشتی دەروونیمان تێك دەچێت

كاتێك ئاشتی دەروونیمان تێك دەچێت

498 خوێندراوەتەوە

 مافپەروەر ڕەنج باراوی

 


خودای گەورە هەر لە سەرەتاوە كە مرۆڤی درووستكردوە ئەقڵی پێداوە و ئێمە دەبێت ئەوە بزانین كە نەوەی ئادەم و حەواین و ئەوان توانیان لەگەڵ شێوە ژیان و گووزەرانیان بگونجێن كە بە لاشەی ڕووتەوە یەكتریان دەبینی و شەرمیان لەیەكتر نەدەكرد و لە خۆشیەكانی ژیان بەشداربوون.

 


بەڵام كاتێك كەوتنە هەڵەوە ئاشتی دەروونیان تێكچوو, پێیان وابوو هەموو دونیا تێكچووە ,بەڵام لە ڕاستیدا ئاشتی دەروونی ئەوان تێكچوبوو,

،،

  ئەمەش بە هۆی هەڵەشەیەوە بوو كە پاش ئەوە درووست بوون دەركران لە بەهەشت بۆ ئەوەی لەسەر زەوی كاری جووتیاری و كێڵگەكاری زەوی بكەن و كەوتنە ناڕەحەتیەوە وئاشتی دەروونیان تێكچوو بە هۆی ئەو سزایەی وەریانگرت ,

چونكە سەرپێچی فەرمانی خودای گەورەیان كردو كاریگەری هەڵەكەیان زۆر بوو هەر ئەوەش بوو كە ئادەم گووتی :حەوا ئەو سێوەی لە دار كردەوە پێی دام منیش خواردم ,ئا لێرەو ئەو گوونجان و هاوژینی و پێكەوە ژیانە كەوتە مەترسیەوە,بێجگە لەوەش لەو نازو نیعمەتە بێ بەش بوون كەوتنە سەر زەوی كە دەبێت ئیتر بە ئارەقەی ناوچەوان نان پەیدا بكەن و خۆیان گووزەرانی خۆیان دابین و باشتر بكەن بەمەش ئەو خۆشگووزەرانیەیان لێكچوو كە لە ناو خۆشی باخاتی سروشتی پڕجوانیدا بوون.

  ئەمەش بە هۆی هەڵەشەیەوە بوو كە پاش ئەوە درووست بوون دەركران لە بەهەشت بۆ ئەوەی لەسەر زەوی كاری جووتیاری و كێڵگەكاری زەوی بكەن و كەوتنە ناڕەحەتیەوە وئاشتی دەروونیان تێكچوو بە هۆی ئەو سزایەی وەریانگرت ,

چونكە خۆیان بوونە هۆكاری وەرگرتنی سزاكەیان لەبەر ئەوەی خودای گەورە سزای كەس نادات و پێی خۆش نیە بەندەكای دژوار بژین لە ژیاندا بەڵام كاتێك لە بەهەشتێكدا نەتوانن بژین ئەوە دەبێت سزاكەی بچێژن هەر لێرەوە وەك میراتگر تێكچوونی ئاشتی دەروونیمان بۆ ماوەتەوە,

 خوێنەری بەڕێز كاتێك بەشەڕ دێیت لەگەڵ (هاوژین.ئەندامانی خێزان,هاوڕی,هاوكار,بەڕێوەبەرەكەت ...هتد) دەروونت دەشڵەژێت و ناتوانی خۆت پێ كۆنتڕۆڵ بكرێت و بە درێژایی ئەو ڕۆژە بێجگە لەوەی دەروونت شڵە ژاوە ویژدانیشت ئاسوودە نیەچونكە دڵنیام لەڕێی كرداو پەرچە كرداوە بەشداربوویت لە توندو تیژی جا بە قسە بێت یان بە كردار یان بە جەنگی دەروونی بێت بۆیە هەر دوو لایەنی شەڕكەرە كە بێ بەش نین لە هەڵە و تاوان,شەو كە خەوتیت خەون بە دیۆ درنجەوە دەبینی یانیش بێ خەو و بێ تاقەت و ماندوو دەبێت و خەو لە چاوانتدا نامێنێ‌ ,بەیانیەكەشی زۆر بە بێگاری و بێزاریەوە لەسەر جێی هەڵدەستیت و لە ئەنجامی ناڕەحەتی دەروونیت ,

،،

پێی وایە بەرانبەرەكەی مامەڵەی گۆڕیوە لەگەڵیدا بەڵام لە ڕاستیدا ئاشتی دەروونی كەسەكە خۆی تێكچووە و واهەست دەكات كە شتەكانی دەورو بەریشی لە دژی ئەون,بۆیە هەركاتێك كێشەت زۆر بوو و ئاستەنگەكانی ژیانت بۆ درووستبوو واچاكە پشكنینێكی دەروونی خۆت بكەیت لە ڕێی پێداچوونەوە هەڵسەنگاندنت بۆ كەسایەتی خۆیت پێش ئەوەی كە بڕیاری بەرەنگار بوونەوە بدەیت.

 شەڕت لێ دەبێتەوەچونكە ئازارو ناسۆریت تێداماوە ,هەربۆیە سەرت لێ دەشێوێ‌ بەدوای مۆبایلەكەتدا دەگەڕێیت و كەچی بەدەستی خۆتەوەیە یان كە ڕووخسارت دەشۆیت لەپڕدا سابوونەكە لەدەستت دەخزێ و جۆین دەدەیت بەو كارگەیەی درووستیشی كردووە ,كاتێك كراسەكەت لەبەر دەكەیت قۆپچەكانی سەر و خوار دادەخەیت ,

 كە گۆێت لە زەنگی مۆبایلەكەت دەبێت,ناتەوێ وەڵامی بدەیتەوە و بەو بەیانیە نەرم و نیانیت پێ نانوێندرێت ئەمەش لە ئەنجامی تێكچوون و شڵە ژانی ئاشتی ناوەوە یە كە ئاشتی دەروونیە بۆ یە هەركاتێك مرۆڤ كەوتە ئەو دژواریەوە لەگەڵ خودی خۆشی و بەرانبەری و تەنانەت ڕێڕەوی مامەڵەی بەلای چەوتدا دەشكێتەوە و كاتێك كەسێك دەبێنی لە حاڵەتی ئامادە باشیدایە بەر هەڵستی بكات ئەگەر قسەیەكی یان شتێكی ئەو كەسەی بە دڵ نەبوو ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە هێشتا ڕق و كینە لەسینەیدا وەك گڕكان هەڵدەچێت ,

 پێی وایە بەرانبەرەكەی مامەڵەی گۆڕیوە لەگەڵیدا بەڵام لە ڕاستیدا ئاشتی دەروونی كەسەكە خۆی تێكچووە و واهەست دەكات كە شتەكانی دەورو بەریشی لە دژی ئەون,بۆیە هەركاتێك كێشەت زۆر بوو و ئاستەنگەكانی ژیانت بۆ درووستبوو واچاكە پشكنینێكی دەروونی خۆت بكەیت لە ڕێی پێداچوونەوە هەڵسەنگاندنت بۆ كەسایەتی خۆیت پێش ئەوەی كە بڕیاری بەرەنگار بوونەوە بدەیت,

پێویستە كە مرۆڤ ئەو پرسیارە لە خۆی بكات تاكەی من لەو تەنگەژە و شڵەژانی دەروونیەدا بژیم لەكۆمەڵگادا؟,كێشەكان چین؟بۆچی بۆم كۆنتڕۆڵ ناكرێت؟ مرۆڤ كاتێك چاویلكەی ڕەش لە چاو دەكات یان قاوەیی یان شین یان زەرد پێی وایە كە هەموو ڕەنگەكان وان گۆڕاون بەڵام لە ڕاستیدا گۆڕانكاری لە بینینەكەدا بەقەد ئەندازەی بینینی لە چاویلەكەیەوە گۆڕاوە .بۆیە دەبێت تا بتوانین بە هێز بین لە پەسەند كردنی ڕەنگەكانی ژیان,مرۆڤ هەمیشە داوا لە خودا دەكات (بێ كێشە بێت لە هێمنیدا بژی ,منداڵی پێدا,دەوڵەمەندی بكات.هتد) دەبێت لە بری ئەو نزایانە داوا لە خودا بكات توانا , ووزەی پێ ببەخشێت كە بتوانێ‌ كۆنتڕۆڵی نەبوونی ئەو پێداویستیانە بكات بە دەروونێكی ئارام و بێ كێشەوە,

 ئەم ئاشتیە زۆر پڕشكۆیە كە هەتبێت چونكە ڕووبەڕووی گەورەترین نەهامەتیە سرووشتیەكان دەبَیتەوە ,كاتێك مرۆڤ تووشی كێشە دەبێتەوە نابێت ڕابكات لێی و لاواز بێت لەبەردەمیدا بگرە دەبێت بتوانێ هەڵ بكات لەگەڵ كێشەكانی ژیانیدا و لەوەش گرنگتر بتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا بەمەش ئاشتی دەروونی دەچەسپێت لە دەروونیدا ,چیتر لە دڵە ڕاوكێ و كێشمە كێشی ژیاندا لە بازنەیەكی داخراودا ناخولێتەوە,هەر یەكێك لە ئێمە لە ژیاندا دووچاری دوو كێشەی سەرەكی دەبێتەوە یەكەم لە گەڵ كێشەكانی خودی خۆماندا دووهەم لەگەڵ ئەو كێشانەی كە لە دەوروبەروە سەرچاوە دەگرێت بۆمان و دووچاری گرفت دەبینەوە بۆیە ئەگەر بمانەوێت یان چاوەڕوان بین كێشەكانمان كۆتایی بێت و ئاشتی دەستەبەر بكەین ئەوا تا دەمرین سەر دەنێینەوە بەو ئاواتەوە.