وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی:  ئەگەر وەك كابینەكانی پێشوو نەبێت لە حكومەتدا بەشداری دەكەین

"ماف بەهیچ لایەنێكی سیاسی نادەین تانە لەبڕیارە سیاسییەكانمان بگرێت".

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی: ئەگەر وەك كابینەكانی پێشوو نەبێت لە حكومەتدا بەشداری دەكەین

533 خوێندراوەتەوە

 

ئا: وشیار محمد

 

هەرچەندە كۆمەڵی ئیسلامی تاكو ئێستا دوو دڵەو بریاری نەداوە لە بەشداری یاخود بەشداری نەكردن لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستان بەڵام وتەبێژی حزبەكە ئەوە ئاشكرا دەكات كە:ئەگەر بزانن كابینەی نوێ لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە و هەوڵی دامەزراوەیی بوون دەدات ئەو بێگومان بەشداری دەكەن.

 

،،

خۆئەگەر بزانین بەهەمانشێوەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت ئەوا بێگومان ڕێگای ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرین و مێژوویەكی سەركەوتوومان لەو قۆناغەدا هەیە.

 

 

"هەركات بەرچاو ڕون بووین لەكارنامەی حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدەین"
ڕێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەڕێگەی دیپلۆماتیك مەگەزینەوە هۆكاری بڕیاری بەشداری یاخود بەشداری نەكردنیان لەكابینەی داهات و ئاشكرا دەكات و دەڵێت:"تا ئێستا بەرچاوڕون نین كەئایا كارنامەی حكومەتی ئایندە چی و چۆن دەبێت و ئەگەر بزانین درێژكراوەی كابینەكانی پێشووتر نییە و بەڕێوەبردن دەبێتە دامەزراوەی و ڕۆڵ بۆحكومەت دەگەڕێتەوە ئەوا بێگومان هاوكار دەبین و بەشداری حكومەت دەكەین".

 
ئاماژە بەوەش دەكات: خۆئەگەر بزانین بەهەمانشێوەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت ئەوا بێگومان ڕێگای ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرین و مێژوویەكی سەركەوتوومان لەو قۆناغەدا هەیە.

رێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی


وتەبێژەكەی كۆمەڵ ئەم درەنگ بڕیاردانە بەئاسایی لەقەڵەم دەدات و نمونە بەساڵانی پێشوو دێنێتەوە كە بەوردی لێكدانەوەیان بۆ پێشهاتەكان كردووە و دواتر بڕیاری دروستیان داوە و بەگوتەی ناوبراو ئەوەش خەڵكی دەزانن بڕیارەكانین لەبەرژەوەندی گەل و بەها باڵەكانی كۆمەڵگە بووە.

 
لەسەر ئەو ڕەخنانەی ڕوبەڕوی حیزبەكەی دەبنەوە، بۆچی بریارێك نادەن كەئایا لەناو حكومەت یاخود لەدەرەوەی حكومەت درێژە بەخەباتی سیاسیان دەدەن ڕێبوار حەمەد ڕایگەیاند چۆن مافی تانەدان بەخۆمان نادەین بەرامبەر هیچ لایەنێك لەبڕیاری سیاسیدا بەهەمان شێوە مافی تانەدان بەهیچ لایەنێكی سیاسی نادەین لەدژمان و ئەوە خەڵكە بڕیار لەسەر هەڵوێستە سیاسیەكانمان دەدات.

 

،،

 لەڕابردوودا هیچكات ئەو لایەنانەمان بەجێنەهێشتووە كەبڕیاری كاری هاوبەشیان داوە بەڵام زۆركات لایەنی تر هەبووە تا نیوەی ڕێگاكە هاتووەو بەجێی هێشتووین.

 

 

شانازی بەخەباتی شاخ و شاریانەوە دەكەن
حەمەد، زیاتر بۆ دیپلۆتیك دواو ڕایگەیاند: "ئەوان شانازی بەخاباتی شاخ و شاریان دەكەن، شاخ، كاتێك پێویست بوو دژی ڕژێمی ئەو كاتی بەعس چەك هەڵبگرن و دەستی ستەم بگرن و ڕێگری لێبكەن، لە ئێستاشدا دڵخۆشن بەشێوەیەكی مەدەنی دژی گەندەڵی و گەندەڵكاران خەبات دەكەن و كۆمەڵ بەهیچ شێوەیك سازش لەبنەما نەگوڕەكانی نەكردووە ناشی كات".

 
" لەڕابردوودا هیچكات ئەو لایەنانەمان بەجێنەهێشتووە كەبڕیاری كاری هاوبەشیان داوە بەڵام زۆركات لایەنی تر هەبووە تا نیوەی ڕێگاكە هاتووەو بەجێی هێشتووین,ئێستاش هەر لەسەر ئەو بنەمایە پێمان وایە چاكسازیی و گۆڕانكاری بەیەك لایەن ناكرێت و پێویستە ئەو لایەنانەی بڕیاری سیاسیان لێكەوە نزیكە بەیەك بەرە هاوبەش بین "ڕێبوار حەمەد وای وت...

 

 

 
لەپرسیاری دیپلۆماتیكدا چی دەكەن بۆ هاوڵاتیان لەئایندەدا؟


وتیشی: جەخت لە لەپارێزگاری كردنی لەمافەكانیان و گەیاندنی داوا كارییەكانیان دەكەین لەڕێگەی نوێنەرانیان لەپەرلەمان و پێشوتریش لەڕێگەی حكومەتەوە هەر ئەو كارەیان كردووە كەهاوڵاتیبوون لەپێش خزمایەتی و لایەنگری بێت و ناكرێت مافە شەرعیەكان بەشێوەیەكی ناشەرعی وەدەس بخرێت.

 

كۆمەڵی ئیسلامی، ئەمرۆ لە پەرلەمانی كوردستان خاوەنی 7 كورسی پەرلەمانییە و توانیویەتی ببێت بە جێگەی باس و خواسی شەقامی كوردی.

 

author photo

رۆژنامەنووس