دیارترین ڕوداوەکانی ساڵی 2018 لەجیهان

دیارترین ڕوداوەکانی ساڵی 2018 لەجیهان

485 خوێندراوەتەوە

 ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا بڵاویان کردۆتەوە دیارترینی ڕوداوەکانی ساڵی 2018 دیدارەکەی نێوان تڕامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی امریکا وکیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور بووە، لەدوای ئەو دیدارەش تیرۆری ڕۆژنامەنوس جمال خاشقچی بووە لە ناو باڵەخانەی قونسوڵیەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ، لەخواروەش ڕێزبەندی پانۆرامای گرنترین ڕوداوەکانی ساڵی ڕابردوو خراوەتە ڕوو:

یەکەم - سکریباڵ
بەرواری ٤ی ئازار دەسگیرکردنی سێرگی سکریباڵ پیاوی دەزگای هەواڵگری ڕوسیا لەگەڵ کچەکەی بەناوی یولیا دوای ئەوەی بەگازی نۆفیتشۆک بێ هۆش دەکرێن لەباشوری بەڕیتانیا دوای مانەوەیان بۆچەند هەفتەیەک لەنەخۆشخانە، بەڕیتانیا دەزگای هەواڵگری ڕوسیای تۆمەتبار کرد وڕوسیاش ڕەتی کردەوە کەهیچ پلانێکی دەزگای هەواڵگری ڕوسیا بەرانبەر بەڕیتانیا لەئارادا بووبێت.

 

،،

حکومەتی سوریا رەتی کردەوە کە چەکی کیمیایی بەکار هێنابێت.لەهەمان کاتیشا حکومەتی ڕوسیا لەدژی هاوپەیمان هاوکاریە سەربازیەکانی بۆ ڕژێم ڕاگەیاند.

 

 
دووەم - گۆڕانکاریەکانی سوریا
بەرواری ۱٤ی نیسان حکومەتی سوریا ڕایگەیاند کەدەبێت بەشی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق بخرێتەوە ژێر ڕکێفی سوپای سوریا، ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوومانگ ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریە دابوو.


ئۆپەراسیۆنەکەی سوریا هاوکاتی لێدانە سەربازیەکانی هاوپەیمانانی وەک امریکا وفەڕەنسا وبەڕیتانیا هات، وەک بەرپەچ دانەوەی ڕژێمی سوریا لەبەرانبەر بەکارهێنانی چەکی کیمایی لەناوچەکە، بەڵام حکومەتی سوریا رەتی کردەوە کە چەکی کیمیایی بەکار هێنابێت.لەهەمان کاتیشا حکومەتی ڕوسیا لەدژی هاوپەیمان هاوکاریە سەربازیەکانی بۆ ڕژێم ڕاگەیاند.

 

 

 
سێیەم - پاشەکشێی تڕامپ لەگەڵ ڕێکەوتنەکەی ئێراندا
هەشتی مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو بڕیارێکی دەرکرد لەکشانەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران کەتایبەت بوو بەڕێکەوتنی چەکی ناوەکی کەلەساڵی ۲۰۱٥ وە لەنێوان تاران و واشنتۆن واژۆکرابوو، دوای ئەوەش گەمارۆ سیاسی وئابوریەکانی امریکا بۆسەر ئەو وڵاتە دەستی پێکرد وپەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێکچوون.

 
چوارەم - سەفارەتی امریکا لە قودس
بەرواری ۱٤ی ئایار امریکا بەفەرمی کردنەوەی سەفارەتی وڵاتەکەی لە قودس وەک پایتەختی ئیسڕائیل ڕاگەیاند، ناڕەزایی وخۆپیشاندان لەکەرتی غەززەش دەستی پێکرد دژی سەفارەتی امریکا، کەدواتر توند وتیژی لێکەوتەوە و ٦۰ هاوڵاتی فەڵەستی کوژران بەگولەی ئیسڕائیلیەکان.

،،

لەبەرواری ۱۳ی حوزەیران هێرشێکی ئاسمانی حکومەتی یەمەنی بەهاوپەیمانی سعودیە بۆسەر حوسیەکان لەشاری حەدیدە دەستی پێکرد.

 
پێنجەم - گەل وحکومەتی ئیتاڵیا
یەکی حوزەیران سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جۆزیبی کۆنتی و دوو جێگرەکەی دژی بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆ وەستانەوە لەبەرانبەر داخستنی وڵاتەکەی بەڕوی کۆچبەران لەدەریای ناوەڕاستەوە.


شەشەم - جەنگی ناوخۆی یەمەن
لەبەرواری ۱۳ی حوزەیران هێرشێکی ئاسمانی حکومەتی یەمەنی بەهاوپەیمانی سعودیە بۆسەر حوسیەکان لەشاری حەدیدە دەستی پێکرد.

 
حەوتەم - افریقا
دوای بەردەوام بوونی شەڕ لەنێوان ئەریتیریا وئەسیوبیا بۆماوەی بیست ساڵ، لەبەرواری ۹ی تەموز ڕێکەوتنێکیان لەژێر ناوی ئاشتەوایی وڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە وڕاگەیاندنی ئاگربەست واژۆ کرد.


هەشتەم - یارانی ئەشکەوت
لە ۱۰ی تەموز سیانزە یاریزانی گەنج بۆ ماوەی ۱۷ ڕۆژ لەئەشکەوتێک لە تایلاند گیریان خواردبوو، بەهاوکاری چەندین وڵات توانرا ئەم گەنجانە ڕزگار بکرێن.

 

،،

دووی ئۆکتۆبەر، دوای ئەوەی خاشقچی دەچێتە قونسڵیەی وڵاتەکەی لە وڵاتی تورکیا ودیار نەمانی وکوژرانی لەناو قونسوڵخانەی سعودیە وپارچە پارچەکردنی جەستەکەی، دوای ڕوداوەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر سعودیە بەجێهێشت لەجیهان.

 


نۆیەم - بەرز بونەوەی پلەی گەرما لەهاویندا
لەمانگەکانی تەموز وئابدا پلەی گەرما بەرزبویەوە بوە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین کەس سوتانی چەند داراستانێک لەوڵاتەکانی وەک یۆنان وپورتوگاڵ وئیسپانیا وویلایەتی کالیفۆڕنیا، ئەمەش لەکاتێکدا بوو چەندین ساڵ بوو گەرمای ئاوا ڕوی لەو وڵاتە ئەوروپیانە نەکردبوو.

 


دەیەم - تیرۆرکردنی خاشقچی
دووی ئۆکتۆبەر، دوای ئەوەی خاشقچی دەچێتە قونسڵیەی وڵاتەکەی لە وڵاتی تورکیا ودیار نەمانی وکوژرانی لەناو قونسوڵخانەی سعودیە وپارچە پارچەکردنی جەستەکەی، دوای ڕوداوەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر سعودیە بەجێهێشت لەجیهان.


یانزەهەم - بەڕازیل وەک امریکای لاتین
دوای سی ساڵ لەکەوتنی دیکتاتۆرەت لەو وڵاتە، بەڕازیل لە ۲٨ ی ئۆکتۆبەر لەهەڵبژمادنێکدا بوڵسنار وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا.

 


دوانزەهەم - دیموکراتەکان لە امریکا
دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە٦ی لەبەشێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە مجلیس شیوخ لەامریکا، دوای ساڵانێکی زۆر، هاتنە پێشەوەی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆماریەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

،،

لە ۱۹ی نۆڤەمبەر کارلۆس سەرۆکی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل ڕینۆ، نیسان، میتسبۆشی وگەیشتنی بۆ ژاپۆن وتۆمەتبار بوونی بەتاوانی ئابوری و دواتر دورخستنەوەی لەهەر یەک لەکۆمپیاکانی نیسان ومیتسبۆشی وسزادانی بۆماوەی پێنج ساڵ.

 


سیانزەهەم - هێلەگ زەردەکانی فەڕەنسا
لە ۱۷ی نۆڤێمبەر لەفەڕەنسا بزوتنەوەیەک ڕاگەیەنرا لەفەڕەنسا لەبەرانبەر بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لەوڵاتەکەیان، خۆپیشاندەران بەلەبەرکردنی هێلەکی زەرد دەهاتنە سەر شەقام، سەرهەڵدانی ناڕەزایەکان ئیمانوێڵ ماکرۆنی ناچار کرد بە پێداچونەوە وپاشگەزبونەوە لە بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی لەوڵاتەکە، لەترسی سەرهەڵدانی ناڕەزایی لەچەند وڵاتێک هێلەکی زەرد قەدەغەکرا.

 

 


چواردەهەم - کەوتنی کارلۆس غوسن
لە ۱۹ی نۆڤەمبەر کارلۆس سەرۆکی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل ڕینۆ، نیسان، میتسبۆشی وگەیشتنی بۆ ژاپۆن وتۆمەتبار بوونی بەتاوانی ئابوری و دواتر دورخستنەوەی لەهەر یەک لەکۆمپیاکانی نیسان ومیتسبۆشی وسزادانی بۆماوەی پێنج ساڵ.


پانزەهەم - بڕیاری کشانەوە لەسوریا
لە ۱۹ی دیسەمبەر سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی امریکا بڕیارێکی دەرکرد لەبەرانبەر کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەسوریا لەشەڕی دژ بەتیرۆر....

ئەمانەی سەرەوە گرنگترین پانۆرامای ڕوداوەکانی ساڵی ڕابردوو بوو.