داوەكەی ئەمریكا , توركیای پێوە ئەبێ؟

داوەكەی ئەمریكا , توركیای پێوە ئەبێ؟

815 خوێندراوەتەوە

 
محمد سەفەر

 
خاكی سوریا , لە ستراتیژییەتی توركیادا جێگەیەكی باڵای هەیە, ڕەنگە كوردەكان تەنها خاڵی ستراتیژی نەبن بەڵكو دەستڕاگەشتن بە نەوت و سامانی سرووشتیی ,لە پاڵ ئەمانەشدا, دەستگرتن بەسەر خاكێكی وێرانەی وەك سوریا بازارێكی باش ئەبێ بۆ ئابووری توركیا .

 
ئەمریكا پلانی گەورەتری هەیە , پلانەكەی توركیا وەك خەونێكی بچكۆلانە وەهایە لە ئاستییدا , تەنانەت ڕووسەكانیش , زاتی ئەوە ناكەن بە ئاشكرا دژایەتیی پلانی ئەمریكیی بكەن چیجای وڵاتێكی وەك توركیا .

 

 

،،

ئیدی هەموو شتیِك كۆتای دێت ، ئەو كاتیش نە تەركیا و نە موعارەزەی سوریاییش دەستەوەستان ئەبن و نووچ دائەدەن .

 


ئەو دەمەی ئەمریكییەكان , وڵاتی سوریایان هەڵوەشاندەوە ، توركەكان لە دەرفەتێك ئەگەڕان جێی پێی خۆیانی تێدا قایم بكەن ،ملهوڕانە و تاك لایەنانە كەوتنە جموجوڵی سیاسیی وەك دروستكردنی ئەنجومەنی بەرهەڵستكارانی سوریا , هەروەها جموجوڵی سەربازیی كە خۆی لە دروستكردنی هەندێ هێزی چەكداریی ئەبینیەوە .

 

 

 
ئەمریكا لەم جموجوڵە ملهوڕانەیەی توركیا بە ئاگا بوو بۆیە بێباكانە كاردانەوەی بۆ نەبوو لەبەر ئەوەی ئەمریكییەكان باش ئەزانن دوا بڕِیار هەر خۆیانن چونكە گەر خۆیان ئۆكەی بۆ حكومەتی سوریا بكەن و پشت لە موعارەزەی سوریایی بكەن ,

ئیدی هەموو شتیِك كۆتای دێت ، ئەو كاتیش نە تەركیا و نە موعارەزەی سوریاییش دەستەوەستان ئەبن و نووچ دائەدەن .

 
توركیا بەو جموجولانە ملهوڕانەیەی كەوتە داوی هەڵەیەكی ستراتیژییەوە هۆكارەكەی ڕەنگە چەند ڕەهەندیی بێت لەوانە لوتبەرزیی ئەردۆغان یان جۆرێك لە پاڵپشتی ڕووسیا پاش خستنەخوارەوەی فڕۆكە ڕووسیەكە یان وەك ئەوەی بلێ ئێمەش هەین با ئەمریكا حسابێكمان بۆ بكات . ئیدی ئەمانە كۆمەڵە هۆكارێك بوون و پەلكێشی كردن بۆ نێو داوەكەی ئەمریكا لە باكووری سوریا كە داگیركردنی ( عەفرین )ە .

 

،،

بە تەواوی گەڵاڵە نەبووە بەڵام دروستبوون و سەقامگیربوونی حەتمییە ، هۆكارەكەشی داگیركردنی عەفرین نییە بەڵكو هۆكارەكەی پەیوەستە بە سیاسەتەكەی ئەمریكاوە .


ئەمریكییەكان زیرەكانە كۆنترۆڵی سوریایان كردووە , یەپەگە لە باكووری سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكراتیش لە باكوورەوە بۆ ناوەڕاستی سوریا زۆر بەباشیی ، هاوبەشی سیاسەتەكەی ئەمریكا ئەكەن , توركیا كە ڕۆشتە عەفرینەوە و هەوڵی چوونیشی بۆ منبج ئەدا , نەیئەزانی بەرگرییكردنی هێزەكانی یەپەگە لە عەفرین دواتریش كشانەوەكەیان بۆ ئەوە بووە وای نیشان بدەن كە یەپەگە بێ پشتوانە و هیچ پەیوەندییەكی ستراتیژی لە نێوان ئەمریكا و یەپەگەدا نییە تا دواجار توركیا كەوتە داوەكەوە .

 
ڕەنگە ئێستا تاڵی ئەو هەڵەیە بچێژێ چونكە ئەوەتا نە ئەمریكا ئاوڕی لێ دایەوە و نە توانیشی خۆی واتەنی ڕێگە لە دروستبوونی كیانێكی كوردیی بگرێت لە باكووری سوریا . كیانە كوردییەكەی ڕۆژئاوا ,

بە تەواوی گەڵاڵە نەبووە بەڵام دروستبوون و سەقامگیربوونی حەتمییە ، هۆكارەكەشی داگیركردنی عەفرین نییە بەڵكو هۆكارەكەی پەیوەستە بە سیاسەتەكەی ئەمریكاوە .

 
دەسەڵااتی كوردی لە باكووری سوریا . لەلایەن توركیاوە تۆزێ سەرئێشەی بۆ درووست بووە و ئەبێ بەڵام قەت ناگەڕێتەوە بۆ پێش ڕووداوەكانی ناو سووریا چونكە ئەمریكا وردە وردە گەڵاڵەی سیاسەتەكەی خۆی ئەكات لەوێ و كوردەكان و شوێنەكەشی جێ بایەخێكی گرنگن بۆی.ئەوەتا كاروانی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمەریكا بۆ كورد لە باكوری سوریا بەردەوامیی هەیە.توركیاش هێشتا لە دوورەوە تەماشاكارە.

،،

دەنا ئەگەر سیاسەتێك لە ئارادا نەبێ كوردەكان و یەپەگەش ئەو هێز نەتەوەیە نین لەبەرامبەر داگیركردنی خاكەكەیاندا،دەستەوەستان دانیشن.

 
توركیا، هێشتا لە عەفرینە بەڵام ناتوانێت لەوە زیاتر بڕوات ، كوردەكان كە خاكەكەیان داگیركراوە ،هیچ كاردانەوەیەكیان نیشان نەداوە هۆكەی ڕوونە كە بێ ئەمەریكا جارێ هیچ ناكرێت.

دەنا ئەگەر سیاسەتێك لە ئارادا نەبێ كوردەكان و یەپەگەش ئەو هێز نەتەوەیە نین لەبەرامبەر داگیركردنی خاكەكەیاندا،دەستەوەستان دانیشن.

 
ئیسَتا ئەمەریكییەكان بێباكن ، كوردەكان بێدەنگییان هەڵبژاردووە ، توركەكانیش هاتنە ناوەوەی خاكی كوردانەوە بەڵام نەدەتوانن زیاتر بڕۆن و نە دەشتوانن بكشێنەوە ، خۆیشیان ئەوە ڕاستییە ئەزانن ئابوورییەكیان بەرگەی شەڕێك ناگرێت لە دەرەوەی خاكەكەی خۆیانەوە بۆیە تێیاماون و نازانن چۆن ڕەفتاربكەن ؟

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك