دیپلۆماتیك مەگەزین ئەنجامی چەند راپرسیەكی نهێنی لەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

راپرسیە ئەمریكی و ئێرانیەكان لەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێم چی دەڵێن؟

دیپلۆماتیك مەگەزین ئەنجامی چەند راپرسیەكی نهێنی لەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

19437 خوێندراوەتەوە

لەماوەی رابردوودا هەریەكە لە ئەمریكیەكان و ئێرانیەكان بە نهێنی كۆمەڵێك راپرسیان ئەنجامداوە لە هەرێمی كوردستان بۆ نەخشەی سیاسی هەرێم لەدوای هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی هەرێمەوە.

راپرسی ئەمریكییەكان لەڕێگەی ڕێكخراوی NDIی ئەمریكییەوە ئەنجامدراوە لە دووكاتی جیاوازدا.

راپرسیەكەی رێكخراوی جاری یەكەم لە لە ناوەڕاستی مانگی 11ی ساڵی رابردوو ئەنجام دراوە، كورسی لایەنەكان بەم شێوەیەیە

تێبینی:
• لەم راپرسیەدا چارەنوسی 14 كورسی دیار نییە، كە بەبڕوای ئەنجامدەرانی راپرسیەكە دەنگی خۆڵەمێشین لە نێوان حیزبە سیاسیە ركابەرەكانی كوردستاندا و دیار نییە هەریەكەیان لەو 14 كورسیە دەتوانن چەندی ببەن.

راپرسی دووەم لەلایەن بەشی توێژینەوەی سوپای قودس ئەنجامدراوە لەبەرواری 18-19ی مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو.
بەپێی ئەو راپرسیەش ئەنجامەكان بەم شێوەیە بووە:

تێبینی:
لەم راپرسیەدا چارەنوسی 13 كورسی دیارنییە، بە ڕای ئێرانیەكان ئەو 13 كورسییە دەنگی خۆڵەمێشین و لە نێوان هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی و داپەروەری و نەوەی نوێدان.

بەشێوەیەكی گشتی ئەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیرێت كە ڕاپرسیەكان پێش ساڵی تازە كراون و چەند مانگێكیان بەسەرداچووە، لەوانەیە گۆڕانكاریەكان و هەڵمەتی هەڵبژاردنیش بەڕێژەیەك كاریگەری لەسەر ئەم ئەنجامانە هەبێت.

هەروەها ئەوەی تێبینی دەكرێت هەردوو راپرسیە ئەمریكی و ئێرانیەكە پێشبینیەكانیان زۆر لە یەكترییەوە نزیكن.

?rel=0&hd=0" width="640" height="385" frameborder="0" allowfullscreen class="embed-responsive-item"> 

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی