توندووتیژی لە حاڵەتەوە بۆ دیاردە

توندووتیژی لە حاڵەتەوە بۆ دیاردە

364 خوێندراوەتەوە

شەیدا موعتەسەم

 

 قەیرانی 4 ساڵی رابردووی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵگەی كوردی بەتەواوی رووبەرووی چەندان كێشەی دەروونی و كۆمەڵایەتی كردووەتەوە، بەجۆرێك هەموو سێكتەرەكان گیرۆدە بوون و دەبێت لەگەڵ خستنە رووی ئامارە مەترسیدارەكان بەدوای چارەسەریشدا بگەرێین.

 

قەیرانی دارايی راستەوخۆ جەنگێكی دەروونی ترسناكی لەگەڵ تاكی كوردی كرد، كە ئەمەش هۆكاری سەرەكی زیادبونی حاڵەتەكانی تووندووتیژیە.

 

،،

رۆژانە دادگاكان جمەیان دێت لەو كورو كچانەی كە تەنها چەند مانگێكە زەواجیان كردووە دەیانەوێت جیا ببنەوە.

 


هەروەها لەدوای دروستبونی قەیرانە یەك لەدوای یەكەكان، پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و شیرازەی خێزان بەرەو هەڵوەشان و پچران و لێوارێكی ترسناك دەچن.

 

بە نموونە زیادبونی حاڵەتەكانی تەڵاق و خیانەت و كوشتن نمونەی زیندوی بارودۆخی ئێستای هەرێمن، كە رۆژانە دادگاكان جمەیان دێت لەو كورو كچانەی كە تەنها چەند مانگێكە زەواجیان كردووە دەیانەوێت جیا ببنەوە.


هەروەها كەناڵەكانیش رۆژانە هەواڵی كوشتنی تاكەكانی كۆمەڵگاكان بەگوێدا دەدەن.

 

ئەم بابەتە لە حاڵەتەوە بوەتە دیاردە و هەموو ڕۆژێك گوێبیستی هەواڵی خۆكوشتن یا سوتان یا جۆرە جیاوازەكانی تووندوتیژی دەبین.


كە ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە و پێویستە چارەسەری خێرای بۆ بدۆزرێتەوە. هۆكاری سەرەكی لەم بارودۆخە نەخوازراوە حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانن كە زۆر بێباكانە و خەم ساردانە وەك ئەوەی سەیری نمایشی فلیمێك بكەن چاو لە بارودۆخەكە دەكەن و بێدەنگن.

 
لەكاتێكدا ئەوانەی كە شەوانە شاشەی تی ڤییەكان بەرنادەن، خۆیان بە پارێزەری مافی هاوڵاتیان و خێزانەكان لە قەڵەم دەدەن.

بەداخەوە تاكو ئێستا حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان هیج ئەڵتەرناتیڤێكیان نەبوە بۆ كەمكردنەوەی تووندوتیژی و ڕزگاركردنی كۆمەڵگەی كوردەواری.

 

،،

هەروەها بونی دراما بیانیەكان كە بونەتە هۆی زیادبونی حاڵەتەكانی خیانەت و كوشتن بەوەی كاتێك كەسێك بەدیار درامایەكەوە دادەنیشێت دەچێتە ناو ئەو خەیاڵ و دۆخەی ئەوانەوە بەڵام لەدوای تەواوبونی دراما دەبینێت ژیانی ئەم كەسە وەك فلیمەكان نیە توشی تەنگەژەی دەرونی دەبێت.

 

قەیرانەكان و دراما نەخوازراوەكان تا ئێستا درێژەیان هەیە و كۆمەڵگە بەرەو ڕوخان و لێكترازان دەڕوات، تاك لەنێوان خواست و داواكاریدا بۆ درێژەدان بە ژیان سەری لێ شێواوە و هیچ داهاتێكی نیە بەمەش بەركەوتنێك لەنێوان بەرێوبەری خێزان كە پیاوە و خاوەن ماڵ كە ژنە دروست دەبێت لە جێبەجێنەكردنی و دابین نەكردنی پێداویستەكان.

هەروەها بونی دراما بیانیەكان كە بونەتە هۆی زیادبونی حاڵەتەكانی خیانەت و كوشتن بەوەی كاتێك كەسێك بەدیار درامایەكەوە دادەنیشێت دەچێتە ناو ئەو خەیاڵ و دۆخەی ئەوانەوە بەڵام لەدوای تەواوبونی دراما دەبینێت ژیانی ئەم كەسە وەك فلیمەكان نیە توشی تەنگەژەی دەرونی دەبێت.

 

،،

دواین كارەساتی دڵتەزێن كە ناخی هەموو مرۆڤێكی خاوەن ویژدانی هەژاند بەنموونە وەر بگرین ئەویش سوتانی دایكێك و 3 جگەر گۆشەكەی لە چەمچەماڵ.

 

 
كە ئەمەش تووندوتیژی دروست دەكات و رۆژ لە دوای رۆژ ژیان ناخۆشتر و قورستر دەبێ‌، بە نمونە زیادبونی ڕێژەی تووندوتیژی و كوشتن لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

 
لێرەوە دەتوانین، دواین كارەساتی دڵتەزێن كە ناخی هەموو مرۆڤێكی خاوەن ویژدانی هەژاند بەنموونە وەر بگرین ئەویش سوتانی دایكێك و 3 جگەر گۆشەكەی لە چەمچەماڵ كە تا ئێستاش دادگا هیچ بریارێكی لەمبارەوە نەداوە هەرچەندە هاوسەری سێوانی كۆچكردوو وەك تۆمەتبار لەبەردەم دادوەردا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

 
لێرەوە و لەكۆتایدا ئاماری توندوتیژی ساڵی رابردوو (2018) لە چەمچەماڵ وەك سامپڵ وەر دەگرێن كە یەكێكە لە قەزاكان لە هەرێمی كوردستان، بەم شێوەی خوارەوە:

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك