میشیل عه‌فله‌ق، مۆته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر سه‌رى سه‌ددامه‌وه‌

هه‌موو عێراق له‌ سه‌ددام ده‌ترسان‌و سه‌ددامیش له‌ میشیل عه‌فله‌ق

میشیل عه‌فله‌ق، مۆته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر سه‌رى سه‌ددامه‌وه‌

1453 خوێندراوەتەوە

زمناکۆ محه‌مه‌د مه‌حمود

ئەو شتەی کە بۆ ماوەیەکی دوورو دریژ بە ئاڵۆزی‌و شاراوەی لە لای ھەرتاکێکی عێراقی ماوەتەوە ئەوەیە ئایا سەددام لە کئ دەترساوه‌؟

 میخائیل ڕەمەزان ئەو کەسەی کە ھاوشێوەی سەدام بوو بۆ ماوەی ١٩ساڵ‌و لەگەڵ سەددام حسێن ژیاوە، دەگیڕێتەوه‌و دەڵێت:" ئەو ترسەی کە سەدامی تۆقاندبوو، میشیل عه‌فله‌ق بوو، بە جۆرێک کە سەددام بە تەواوەتی‌و دەقاوده‌ق بەپێی ڕێنماییەکانی میشیل عەفلەق دەجوڵایەوە".

 

 

میخائیل ڕەمەزان دەڵێت:" لە سەرەتاوە وامدەزانی ئەوە قەدرو ڕێز گرتنێکە لە دامەزرێنەری حیزبی بەعس کە سەددام حسێن ئەندامێکی ئەو پارتەیە‌و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار بۆ جێبەجێکردنی بنەماکانی ئەو حیزبە دەکات، ئەمەش گومانی باشی من بوو بەرامبەر بە سەددام .

بەڵام لە ڕاستیدا سەدام فەرمانڕەوای بەھێز کە ھەموو کەسێک لە عێراق لێی دەترسا شوێنکەوتەیەکی میشل عەفلەقە، ئەم ڕاستیەش بێجگە لە کەسە زۆر نزیکەکانی سەدام نەبێت کەسیتر نایزانێت.

 به‌ قسه‌ى هاوچێوه‌كه‌ى سه‌ددام، میشیل عەفلەق فەرمانڕەوای کرداریبووه‌ لە عێراقدا لەڕووی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی عێراق‌و ئەوەی کە لەسەر عێراق پێوویستە کە بەرامبەر مەسەلە دەرەکیەکان ئەنجامیبدات، بەڵام بارودۆخی ناوخۆی درابوویە دەستی سەددام‌و دارو دەستەکەی ،تەنانەت لەم کارەشدا لەسەر سەدام پێویستکرابوو کە ھەندێکجار سەردانی میشیل عەفلەق بکات.

" لە یەکێک لە دانیشتنەکاندا سەدام پێیووتم، ئەم پیرە پیاوە (میشیل عەفلەق)بە فەرمانەکانی زۆر بێزاری کردووم‌و ناتوانم خۆمی لێ ڕزگار بکەم، چونکە پشتی زۆر بەھێزە".

 

 

 میخائیل دەڵێت پێموت مەبەستت چییە کە دەڵێیت پشتی قایمە؟ له‌ وەڵامدا سەددام وتی میشیل عەفلەق دەزگای ھەواڵگری ئەمریکای لە پشتە، تەنانەت جولەکەو زایۆنیزمی جیھانیش ھاوکاری و پشتیوانی لێدەکەن، ئەو کەسێکی زۆر بەڕێزە لەلای ئەوان و قسەی زۆر دەڕوات و دەتوانێت ھەمووشتێک بکات.

ئه‌و قسه‌یه‌ له‌زارى سه‌ددامه‌وه‌ میخائیلى زۆر سەرسام کردووه‌، " بەتایبەت کاتێک لە خودی سەدامەوە بیستم، بەڵام لە کاتێکدا سەددام ئەو قسەیەی کرد کە لەھەموو کاتێک زیاتر جدیتر بوو".

 وه‌كو خۆى باسی ده‌كات میخائیل پرسیارى له‌ سه‌ددام کردووە مه‌به‌ستى له‌وه‌ چییه‌ كه‌ میشیل عه‌فله‌ق به‌هێزه‌، ئه‌و ده‌ڵێت:" وتم مەبەستت چیە، ئایا مەبەستت ئەوەیە کە میشیل عەفلەق کاریگەری ھەیە لە دروستکردنی بڕیار لە عێراقدا؟ سەدامیش بە دەنگێکی پڕ لە حەسەرتەوە وەڵامیدایەوەو وتی: " بەڵێ ئەو پیس‌و چەپەڵە بیرو ھۆشی ئەمریکییەکانی داگیرکردووە، ھەر بۆیە ئەوانیش زاڵیان کردووە بەسەر عێراق‌و گەل و حکومەتەکەیدا، ئێستا ئەو وەک جێبەجێکاری ویست و ئیرادەی ئەمریکییەکانە لە عێراقدا، بەڵام لە بەر ئەوەی کەسێکی مەسیحە متمانەیەکی زۆریان پێیەتی‌و کەسێکی خۆشەویستە لە لایان، چونکە خزمەتکارێکی دەست‌و دەمپاکە بەلای ئەوانەوە، چەندینجار ئەمریکاییەکان ئاگاداریان کردوومەتەوە کە مانەوەم لەم پۆستەدا بەندە بە بوونی میشل عەفلەقەوە".

 وه‌كو میخائیلى هاوشێوه‌كه‌ى باسیكردووه‌، سه‌ددام نیگه‌ران بووه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌ده‌ستى میشیل عه‌فله‌ق ڕزگارى ببێت‌و ئه‌و مۆته‌كه‌یه‌ى له‌ كۆڵ ببێته‌وه‌.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك