ژەنەراڵە ئێرانیەكەی 16ی ئۆكتۆبەر گەڕایەوە كەركوك

ئیقبال پور، لە كەركوك بەدوای چیدا دەگەڕێت؟

ژەنەراڵە ئێرانیەكەی 16ی ئۆكتۆبەر گەڕایەوە كەركوك

1741 خوێندراوەتەوە

 ئیقباڵ پور، یان وەك ئێرانیەكان دەڵێن سەردار حاجی عەلی ئیقباڵ پور، ژەنەراڵێكی ئێرانییە و بە كەسێكی نزیك لە قاسمی سولەیمانی دادەنرێت و هەندێكیش وەك جێگری ئەو سەیری دەكەن و لەزۆر جێگەشدا نوێنەرایەتی ئەو دەكات.

 

بەپێی هەواڵی میدیاكان لە 10ی ئەم مانگە ئیقباڵ پور، بە یاوەری موجەتەبا حوسێنی نوێنەری خامنەیی سەردانی كەركوكی كردۆتەوە و چەند لایەن و دامودەزگایەكی شارەكەی بەسەر كردۆتەوە.

 

 

،،

وەك دەردەكەوێت لە ستراتیژی سەربازی و سیاسی ئیقباڵ پوردا توركمانە شیعەكانی كەركوك بایەخی زۆریان پێدەدرێت و دەیەوێت لەڕێگەی توركمان و عەرەبە شیعە مەزهەبەكانی شارەكەوە نفوزری سیاسی ئێران لەشارەكەدا زیاد بكات.

 

 

 

ئیقبال پور

 

میدیاكان رایانگەیاندوە كە هۆكاری سەردانەكەی نوێنەرەكەی خامنەیی و ئیقباڵ پور بۆ گەیاندنی پەیامی پشتگیریی قوم و نەجەف بووە بە گروپە توركمانە شیعە مەزهەبەكانی كەركوك.

 

وەك دەردەكەوێت لە ستراتیژی سەربازی و سیاسی ئیقباڵ پوردا توركمانە شیعەكانی كەركوك بایەخی زۆریان پێدەدرێت و دەیەوێت لەڕێگەی توركمان و عەرەبە شیعە مەزهەبەكانی شارەكەوە نفوزری سیاسی ئێران لەشارەكەدا زیاد بكات.

 

گەڕانەوەی ئیقباڵ پور بۆ كەركوك، بەلای كورد و كەركویەكانەوە یادەوەریەكی تراژیدیی دەگەیەنێت، چونكە ئیقباڵ پور بەرپرسی راستەوخۆی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق- ئێران بوووە لە 16ی ئۆكتۆبەردا كە بە داگیركردنی كەركوك و تەواوی ناوچە جێ ناكۆكەكان كۆتایی هات لە رۆژانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و رۆژانی دواتردا.

،،

بەپێی سایتی ئەلمۆنیتۆر، ئیقبال پور ئەو كەسە بوە كە شەوی 15 ی مانگ لەگەڵ سەركردە باڵاكانی پێشمەرگە كۆبۆتەوە و پێی راگەیاندون كە شارەكە بەبێ‌ شەڕ تەسلیم بكەن، بەڵام فەرماندەكانی پێشمەرگە رەتیانكردۆتەوە.

 

  

بەپێی سایتی ئەلمۆنیتۆر، ئیقبال پور ئەو كەسە بوە كە شەوی 15 ی مانگ لەگەڵ سەركردە باڵاكانی پێشمەرگە كۆبۆتەوە و پێی راگەیاندون كە شارەكە بەبێ‌ شەڕ تەسلیم بكەن، بەڵام فەرماندەكانی پێشمەرگە رەتیانكردۆتەوە.


دواتر ئیقباڵ پور نەخشەیەكی سەربازی دەرهێناوە و پێی وتون لەم سێ‌ خاڵە وە هێرش دەكەینە سەرتان.


پێشمەرگەكان لە نیوەشەوێكی دەرەنگدا بینیان لەو شوێنانەوە كە ژەنەراڵە ئێرانیەكە پێی وتبون هێرشی سوپا و حەشد دەستی پێكرد.

 
لە پەلاماری سەر كەركوكدا لەناو هێزەكانی حەشدی شەعبیدا چەندین كەس بینراون كە بەفارسی قسەیانكردوە و ئەوەش ئاماژەبە بۆ ئەوەی كە لەهێرشەكاندا ئێرانیەكان بەشداری مەیدانیان كردووە.

،،

نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بەوە كردووە لە سەردەمی شۆڕشدا لە شاخ كە پێشمەرگە و كۆماری ئیسلامی پەیوەندی لە نێوانیان دروستبوو، گەنجێكی تازە پێگەیشتویان پێ ناساندین وەك بەرپرسی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و ئێرانیەكان، ئەو گەنجە ناوی ئیقباڵ پور بوو.

 

 

سایتی تابناك، نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران لە وتارێكیدا بەناونیشانی (ئێران چۆن لە یاری شەترەنجی كەركوكدا سەركەوتوبو) ئاماژەی بەوە كردوە كە سەردار حاجی ئیقباڵ رۆڵی یەكلاكەرەوەی هەبووە لە شەڕی كەركوكدا و ئێستا كوردەكان دەزانن كە توڕەبونی قاسمی سولەیمانی و فەرماندەكانی سوپای قودس چی دەگەیەنێت.

 

سایتەكە بە گێڕانەوە لە یاداشتەكانی نەوشیروان مستەفا باسی لەسەرەتای ئاشنایەتی نێوان ئیقباڵ پور و فەرماندە و سەركردەكانی پێشمەرگە كردوە و نوسیویەتی" نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بەوە كردووە لە سەردەمی شۆڕشدا لە شاخ كە پێشمەرگە و كۆماری ئیسلامی پەیوەندی لە نێوانیان دروستبوو، گەنجێكی تازە پێگەیشتویان پێ ناساندین وەك بەرپرسی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و ئێرانیەكان، ئەو گەنجە ناوی ئیقباڵ پور بوو".

 

ژەنەراڵ حاجی عەلی ئیقباڵ پور، كە كوردەكان بە ئیقباڵ پور و شیعەكان بە حاجی ئیقباڵ ناوی دەهێنن، هەر هەمان ئەو گەنجەیە كە نەوشیروان مستەفا باسی كردووە.


ئیقباڵ پور، بە باشی زمانی كوردی دەزانێت و لە ئێستادا تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵ دەبێت و كەسێكی چوارشەنەیە كە سەر و ڕیشی سپی تێكەڵاوی یەكتربوە و بە زۆری بە جلوبەرگی سەربازیەوە دەردەكەوێت.


هەرچەندە لە زۆربەی وێنەكانی قاسمی سلێمانی لە عێراقدا دەردەكەوێت، بەڵام بەكەمی لە راگەیاندنەكانەوە ناوی دەهێنرێت.

 

 

 

،،

هاوكات دەنگۆی گەڕانەوەی پارتی و هێزی پێشمەرگەش بۆ شارەكە هەیە لە چوارچێوەی رێكەوتنێكی نێوان فالح فەیازی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتیدا. هەروەها لە هەمان كاتدا دەنگۆی گەڕانەوەی هێزە ئەمریكیەكان هەیە بۆ سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك.

 


گەڕانەوەی ژەنەراڵە ئێرانیەكە بۆ كەركوك لەكاتێكدایە كە لەسەر ئاستی عێراق هەست بە جموجوڵێكی سەربازی ئەمریكی لە عێراقدا دەكرێت و لەسەر ئاستی شاری كەركوكیش بە شێوەیەكی كتوپڕ لە شەوی 8ی مانگدا یەكێتی ئاڵای كوردستانی لە شارەكە بەرزكردەوە كە لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە لەلایەن سوپا و حەشدی شەعبیەوە لەو شارە داگیرابوو.

 
هاوكات دەنگۆی گەڕانەوەی پارتی و هێزی پێشمەرگەش بۆ شارەكە هەیە لە چوارچێوەی رێكەوتنێكی نێوان فالح فەیازی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتیدا. هەروەها لە هەمان كاتدا دەنگۆی گەڕانەوەی هێزە ئەمریكیەكان هەیە بۆ سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك.

 

هەرچەندە هێشتا دیار نییە چی نهێنیەك لە هەگبەیدایە،بەڵام بەهەموو مانەیەك گەڕانەوەی ئیقبال پور بۆ كەركوك مانای بونی سیناریۆیەكی سەربازی و ئیقلیمی نوێ‌ دەگەیەنێت لە شارەكەدا.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری