((خۆ من حەمە قەدۆی موسڵ نیم))

"حەمە قەدۆی موسڵ"

((خۆ من حەمە قەدۆی موسڵ نیم))

645 خوێندراوەتەوە

 

داناز عەبدولرەحمان

 ئەم گوزارەیە،لەکۆندا زۆر بەکاردەبرا و ئێستاش بەهەمان شێوە،بەڵام زۆرجار پرسیارمان لەخۆمان کردوە دەبێ،ئەم گوزارەیە،بۆچوون بۆچی؟ حەمە قەدۆ، بازرگانێکی گەورە وبەناوبانگی شاری موسڵ بووە،زۆر لە خەڵک دەڵێت حەمە قەدۆ لە بنەچەدا کوردی شاری موسڵ بووە هەندێکیش پێیان وایە خەڵکی شاری سلێمانیی بوون و دواتر باوباپیریان کۆچیان کردووە بۆ شاری موسڵ و لەوێ نیشتەجێ بوون.

 

،،

( حەمە قەدۆ) ناوی(محەمەد عەبدولقادر)ە، (محەمەد) بووە بە (حەمە) و (عەبدولقادر)یش بووە بە (قادر-قالە-قەدۆ) تا ئێستاش لە هەندێك شوێنی کوردستان وشەی قادر کورت دەکەنەوە بۆ (قەدۆ)،یان لەزۆبەی شوێنی کوردستاندا قادر دەکراوە بە قادرۆک.

 

  من تەواو هاوڕای ئەوبۆچوونەم کە لەبنەچەدا خەڵکی شاری سلێمانیی بوون،خۆیان کوردی موسڵ بوون، ئەویش بەپێی گۆڕانی نێوەکەیان.

ئەم حەمەقەدۆیە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا ڕایەڵەی بازرگانیی هەبووە، هەتا وڵاتانی ئەوروپاش.

( حەمە قەدۆ) ناوی(محەمەد عەبدولقادر)ە، (محەمەد) بووە بە (حەمە) و (عەبدولقادر)یش بووە بە (قادر-قالە-قەدۆ) تا ئێستاش لە هەندێك شوێنی کوردستان وشەی قادر کورت دەکەنەوە بۆ (قەدۆ)،یان لەزۆبەی شوێنی کوردستاندا قادر دەکراوە بە قادرۆک.

 بە نموونە لەلای شەبەکەکان بەقادر دەوترێت قەدۆ. بەڵام لەوانەیە ئەم پرسیارە بێتە ئاراوە کە چۆن قادر بووە بە قەدۆ لەگەڵ ئەوەی خەڵکی سلێمانیی و دەرووبەری قەت ناوی (قادر) ناکەن بە (قەدۆ) دروست وایە، بەڵام کەسوکار و لە باوک وباپیرییان لەکۆنەوە لە سلێمانییەوە کۆچیان کردوە بۆ شاری موسڵ ولەوێ بەتەواوەتی نیشتەجێ بوون.

 

،،

وشەی (قەدۆ) نازناوی هەموو بنەماڵەییەکەیەتی. (محمد قەدۆ) جێدەستی دیارە لەبیناکردن و ئاواکردندا، مزگەوتێکی لە ساڵی ١٨٨٠م لە گەڕەکی مەیدانی شاری موسڵ درووست کردووە.

  عەرەبەکان، بۆ ئەوەی نەڵێن کوردە، دەڵێن ناوی(عەبدوڵلا چەلەبی کوڕی محمد کوڕی عەبدولقادرە)! لە ڕاستییدا (عەبدوڵڵا) کوڕی (حەمە قەدۆ)یە و ئەو کوڕە و کوڕێکی دیکەشی هەبووە بە ناوی (سولەیمان)ەوەیە.

وشەی (قەدۆ) نازناوی هەموو بنەماڵەییەکەیەتی. (محمد قەدۆ) جێدەستی دیارە لەبیناکردن و ئاواکردندا، مزگەوتێکی لە ساڵی ١٨٨٠م لە گەڕەکی مەیدانی شاری موسڵ درووست کردووە.

  بەداخەوە داعش ٦/٣/٢٠١٥ مزگەوتەکەی تەقاندەوە و خاپووری کرد. هەروەها خانێکیشی لە موسڵ درووست کردووە کە هەر بە (خانی حەمە قەدۆ) ناسراوە. قادر (قەدۆ) ی باوکی حاجی محەمەد، ساڵی ١٨٧٠م ژیانی بەجێهێشتووە. حەمەی کوڕیشی ساڵی ١٩٢٠ کۆچی دوایی کردووە. بۆ ئەوەی بەڵگەی تەواو دروستمان دەستکەوێ و توخنی قسەی واتە وات و گێڕانەوە وچیرۆک نەکەوین.

  نەکەوینە هەڵەی مێژووییەوە،نابێ دوای نوسراوی نوسەرە عەرەبەکان بکەوین و مێژوویی خۆمان پەراوێز بخەین. دکتۆر توانا کوڕی هونەرمەندی گەورە قادری حسێن،کەخەڵکی شاری سلێمانییە. کەخزمی بنەماڵەی حەمە قەدۆیە،لەلێدوانێکدا باس لە گێڕانەوەی ئەو ڕایەڵی دۆست و خزمایەتیەی خۆیان دەکەن ،دەرحەق بنەماڵەی حەمە قەدۆی موسڵ.

 

،،

  سه‌دام زۆربەی له‌ناوبردن له‌سه‌ر ئینقلابی سه‌دام به‌سه‌ر ئەحمەد حه‌سه‌ن بەکر سالی ۱۹٨۷ز ،لەبەرئەوەی وه‌زیری پەروەردە که‌ سه‌دام لەسێدارەیدا. ناوی محمد محجوب کچی حه‌مه‌ قه‌دۆی هێنابووکە ناوی ( زه‌کیه‌خان)بوو. ئیستا زوربه‌یان له‌ ئەمریکا نیشته‌جێن ولەوێ دەژین.

 

 قه‌دۆ کورده‌ کچی خالۆزای باپیرمی (له‌دایکمه‌وه‌)وه‌ هێناوه‌ ناوی زه‌کیه‌خان خوشکی قائد فه‌یلقی دوو (سالح زه‌کی به‌گ ی توفیق ئاغا) که‌ کوری خاڵی باپیرمه‌( شیخ محمد امین عه‌بدولای سابوونکه‌رانی ) ماڵیان له‌و کۆلانەی سه‌روو مزگه‌ووتی سه‌ید حه‌سه‌ن به‌رامبه‌ر حه‌مامی موفتی بوو،خێزانی حه‌مه‌ قه‌دۆ زه‌کیه‌خان تا سالی حەفتاکانیش له به‌غداد ژیاوه‌ له‌ گه‌ره‌کی ئەعزمیه‌ شەش خانوو له‌ناو شورایه‌ک دروستکرابوون.

  سه‌دام زۆربەی له‌ناوبردن له‌سه‌ر ئینقلابی سه‌دام به‌سه‌ر ئەحمەد حه‌سه‌ن بەکر سالی ۱۹٨۷ز ،لەبەرئەوەی وه‌زیری پەروەردە که‌ سه‌دام لەسێدارەیدا. ناوی محمد محجوب کچی حه‌مه‌ قه‌دۆی هێنابووکە ناوی ( زه‌کیه‌خان)بوو. ئیستا زوربه‌یان له‌ ئەمریکا نیشته‌جێن ولەوێ دەژین.

 له‌ ناو شورای ماڵەکه‌یان ته‌نانه‌ت مانگای هولندی تیدا بوو به‌یانیان شیری ئه‌دانێ. دایکم سالی ۱۹۷۸ له‌گه‌ل پوورم چوون بۆلایان،بەڵام ئەوان هه‌موویان ده‌ست به‌سه‌ر بوون له‌ ماله‌وه‌. سالی ۱۹۷۳ بوو، زه‌کیه‌ خان هات بۆ سلێمانیی بۆ ماڵی باوکم وتی ده‌مانچه‌مان بۆ په‌یدابکه‌ن له‌ ترسی( ئەبو ته‌به‌ره‌ی سه‌دام) که‌ نه‌یارانی سه‌دامیان سه‌ر ئه‌بری.

 حه‌مه‌ قه‌دۆ چه‌ندین باخی پرتەقالی هه‌یه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ش وە هەروەها دکتۆر توانا دەربارەی ئەو زاتە گێڕایەوە. ئه‌و خیزانه‌ له‌ بنەچەدا خەڵکی له‌ شاری ئورفه‌ی کوردوستانی باکوور بوون، ئیستا بەزۆر کراون بەعەرەب، به‌لام ئه‌وه‌ راستیه‌ که‌ بنەچەیان عه‌ره‌ب نین،له‌ ترسی عه‌ره‌بی شوڤینی موسل نه‌وه‌کانیان ناوێرن بڵێن باپیره‌گه‌وره‌مان کورد بووە.

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك