لە دواخستنی كابینەی نوێ، پارتی و یەكێتی یەكدی تۆمەتبار دەكەن

"بارزانی مافی خۆیەتی ڤیتۆی هەبێـت دژی تۆمەتبارانی 16ی ئۆكتۆبەر"

لە دواخستنی كابینەی نوێ، پارتی و یەكێتی یەكدی تۆمەتبار دەكەن

207 خوێندراوەتەوە

 بەهۆی ڕوداوەكانی 16 ئۆكتۆبەرو و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەبێ ڕێكەوتنی سیاسی و یەكلا نەكردنەوەی پارێزگاری كەركوك، پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی بەرەو دژواری دەروات و ئەمەش كاریگەری لەسەر پێكهێنانی حكومەت درووست كردووە.

 

جگە لە سەردانیكردنی پارتی وەك براوەی یەكەم بۆ لای چەند لایەنێكی سیاسی بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، بەڵام دوای زیاتر لە100ڕۆژ لەكۆتای هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا هیچ كۆبونەوەیەكی ڕەسمی لەنێوان لایەنەكان ئەنجام نەدراوە. كۆبوونەوەكانیش تەنها لە چوارچێوەیەكی حزبیدا قەتیس ماون.

 

لەسەر ئەم پرسە دیپلۆماتیك مەگەزین، سەرنجی چەند ئەندامێكی سەركردایەتی و كادیر باڵای هەردوو حیزبی وەر گرتووە كە لەوبارەوە زانیاری گرنگ دەخەنە روو.

 

،،

بارزانی مافی خۆیەتی، ڤیتۆ دژی ئەو ئەندامانەی یەكێتی بەكار بهێنێـت كە هۆكاری رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرن

 

 

كۆبوونەوەكەی پیرمام بۆچی شكستی هێنا؟

بەپێی زانیارییەكانی دیپلۆماتیك مەگەزین هەوڵی كۆبونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی لەسەڵاحەدین شكستی هێناوەو هۆكارەكەشی بۆ بەكارهێنانی ڤیتۆی پارتی و خودی بارزانی بووە لە بەشداری كردنی چەند ئەندامێكی یەكێتی لەشاندەكەیەندا، یەكێتیش داواكەی پارتی لەكشانەوەی ئەو ئەندامانە ڕەتكردۆتەوەو بەو هۆیەشەوە كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدراوە.

ئاری هەرسین، كادری باڵا پارتی 

 

"بارزانی مافی خۆیەتی، ڤیتۆ دژی ئەو ئەندامانەی یەكێتی بەكار بهێنێـت كە هۆكاری رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرن" ئاری هەرسین كادری باڵای پارتی وایوت

 
ئەمە لەكاتێكدایە لایەنی بەرامبەر (پارتی) باڵێك لەناو یەكێتی بەهۆكاری لەدەستدانی ناوچە جێناكۆكەكان دەزانێت, و بەدیاری كراویش لاهوری شێخ جەنگی تاوانبار دەكات.

 

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كەوا دەوترێـ: بەشێك لەهۆكاری دواكەوتنی پێك هێنانی كابینەی نوێی حكومەت بۆ لەمپەڕ دروسكردنی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێنرێتەوە؟

 

هەرسین ئاماژەی بەوەشكرد كە ماف بە پارتی دەدات ئەو جۆرە فشارە سیاسیانە بەكار بهێنێت و چیتر ڕێگە نەدرێت ئەو كەسانەی خاڵێكی ڕەشی مێژوویان دروست كردووە لەسەر ئەزمونی هەرێمی كوردستان لێیان قبوڵ بكرێت.

 
هەروەها ئەو دەنگویانەش رەت دەكاتەوە كە داواكردنی كاراكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە، گفتوگۆكانی دواخستبن.چونكە هەرسین دەڵێن: " نێچیرڤان بارزانی كەسێكی سیاسی و خاوەن مێژووی حوكمرانییە و مەحاڵە ئاستەنگ درووست بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت".

 

یەكێتی نیشتمانیش وا باس دەكرێـت كە بەهۆی كێشە ناوخۆییەكان و رێك نەكەوتنی باڵەكانی نێو ماڵی یەكێـتی پشكی شێری بەردەكەوێـت لە دواخستنی كۆبوونەوەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت، لەمبارەوەشەوە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پارتی بە هۆكاری سەرەكی دەزانێت نەك یەكێـتی.

،،

"هیچ مەرجێك لە هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەن، لەبارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم" ئەندامەكەی یەكێـتی وایوت.

 

"دەبێت پارتی بێتە پێشەوە نەك یەكێـتی"

عەدنانی حەمەی مینا ئەندامی سەركردای یەكێتی پێی وایە: لای ئەوان روون نییە كەی حكومەت پێك دێت، و پارتیش زۆرینەی بەدەست هێناوە لەسەر ئەویش پێویستە بێتە پێشەوەو گفتوگۆكانی دەست پێ بكاتەوە.

"هیچ مەرجێك لە هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەن، لەبارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم" ئەندامەكەی یەكێـتی وایوت.

عەدنان حەمەی مینا

 

،،

"ئەوان لەگەڵ دوو ئیدارەیدان، ئەگەر پارتی بەردەوام بێـت لە ستەمەكانی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی زۆنی سەوز". مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وایوت.

 

 

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێـتی هیواخوازە كە لەگەڵ پارتی دیموكراتی بسازێن و بەخێرای كابینەی نۆیەم پێك بهێنرێت، چونكە پێی وایە ئەو دوو لایەنە بە بێ یەكدی ناتوانن حكومەت پێك بهێنن.

 

لەماوەی رابردوودا لە ئاستی باڵای هەر دوو حزب (یەكێتی و پارتی) لێدوانێیان توندیان دژی یەك بەكارهێناوە و تا ئاستی بانگەشەكردن بۆ جێ بەجێكردنی سیستەمی دوو ئیدارەیی لەهەرێم.


"ئەوان لەگەڵ دوو ئیدارەیدان، ئەگەر پارتی بەردەوام بێـت لە ستەمەكانی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی زۆنی سەوز". مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وایوت.

 


هەرچەندە بریار بوو سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئەو لایەنانەی كە دەیانەوێت بەشداری لەكابینەی نوێ بكەن جارێكی دیكە گەڕێكی دی سەردانەكانیان بۆ لای یەكدی دەست پێ بكەنەوە بەڵام تاكو ئێستا هیچ كۆبوونەوەیەك لەنێوانیاندا ئەنجام نەدراوە.

 

author photo

رۆژنامەنووس