بەشیر دەمێنێتەوە، یان لافاوی خۆپیشاندانەكان ڕایدەماڵێت؟

پێنج سیناریۆ ڕووبەرووی سودان ئەبێتەوە

بەشیر دەمێنێتەوە، یان لافاوی خۆپیشاندانەكان ڕایدەماڵێت؟

734 خوێندراوەتەوە

ئیسحاق عەلائەدین


ماوەی چەند رۆژێكە لە سودان خۆپیشاندانی جەماوەری دەستی پێكردووەو بەتایبەتی لە خەرتومی پایتەخت و هەندێك لە شارەكان جۆرێك لە ژیان بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە خەریكە ئەوەستێت.


لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكان‌و فراوانبوونی، داواكاریەكانیش فراوان ئەبن و تەنانەت لە ئێستادا خۆپیشاندەران لە دروشمەكانیاندا داوای رۆیشتنی سەرۆك عومەر بەشیر ئەكەن.
سوودانیەكان لەسەر بارودۆخی خۆیان و وڵاتیان چەند سیناریۆیەك لە تەواوی ئاستە كۆمەڵایەتی و سیاسی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندندا ئاڵوگۆڕ دەكەن.


خۆپیشاندانەكانی سودان بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی ئابوری وڵاتەوە سەری هەڵداوە، كە خۆپیشاندان لە كۆی هەژدە ویلایەت سێزە ویلایەتی گرتۆتەوەو تیایدا كوشتن و برینداربونی خۆپیشاندەرانی لێكەوتۆتەوەو بەپێی هەواڵی دەسەڵاتدارانی حكومەت، هەشت كەس كوژراون.
بەڵام رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە دەڵێن لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا بیست و دو كەس كوژراوون و دەیان برینداریش لە ناو ریزی خۆپیشاندەراندا بوونی هەیە.

 

ڕێگری ڕژێم لە چارەسەری كێشەكان پاڵنەرە بۆ زیاتربوونی خۆپیشاندانەكان

نوسەران و لێكۆڵەرانی سیاسی لە سودان پێیانوایە بەهۆی ڕێگری حكومەت لە چارەسەری كێشەكان خۆپیشاندانەكان فراوانتر و بەردەوام ئەبن.
هەروەها ئەڵێن خۆپیشاندانەكان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر و قوڵتر ئەبنەوەو دەسەڵات لە چارەسەرنەكردنی كێشەكان و دابیننەكردنی خزمەتگوزارییەكان‌و بەكارهێنانی هێزدا بەرەو دۆڕانی زیاتر ئەڕوات.

هەروەها لێكۆڵەران دەربارەی بارودۆخەكە باس لە پێنج سیناریۆ و پێشبینی بۆ داهاتوو دەكەن.
هەمو سیناریۆكان بریتین لە: لادانی عومەر بەشیر، یان سوپا كودەتا بكات‌و بەشیر لابدات و بەرژەوەندیەكانی بپارێزێت، ئەم دوو سیناریۆیە لە ئێستادا دوورن‌و ئەگەری ڕوودانیان زۆر كەمە.

 
لە بەرامبەردا سێ‌ سیناریۆی تر بونی هەیە كە زۆرترین ئەگەری ڕودانیان لە ئێستادا هەیە: یەكەمیان رێككەوتنی سیاسی لە نێوان سەركردەكانی خۆپیشاندانەكان و ڕژێمی سودان بۆ گەمارۆدان و دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان، دووەمیان یان لەناوبردنی عومەر بەشیر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، سێهەمیان دەستتێوەردانی دەرەكی و بیانی بۆ پاڵپشتی و یارمەتیدانی خۆپیشاندەران یان پاڵپشتی و یارمەتییەكە بۆ ڕژێمی سودان.

 

 

 

 

یەكەم: سەرۆكێكی نوێ‌
چاودێران پێیانوایە یەكێك لە سیناریۆكان ئەگەری روودانی هەبێت، بریتییە لە گۆڕانكاری تەنها لە ئاستی سەرۆكایەتی و لادانی عومەر بەشیر، كە لە كودەتاكەی 1989 تا ئەمڕۆ لە دەسەڵاتە، هەروەها وەكو كەسێكی رێز لێگیراو بمێنێتەوە، ئەوەش چارەسەرێكی كاتیە و ئەكرێت سەركەوتو نەبێت، و خۆپیشاندانەكان بەردەوام بن.


ئەوان ئەڵێن بە دانانی كەسێكیتر لە جێگەی بەشیر ئەو سیناریۆیە بەردەوامی ئەدات بە مانەوەی بنەماڵەی بەشیر لە دەسەڵات، بەڵام دورخستنەوەی سەرۆك نە خۆی قبوڵی دەكات و نە هەوادار و لایەنگرانی و نە حزبی دەستەڵاتدار نە دەوڵەت ئامادە نین قبوڵی بكەن.
محمد فەكی سلێمان، نوسەر و لێكۆڵەری سیاسی سودانی دەڵێت:" دورخستنەوەی بەشیر لای ئیسلامییەكان بۆتە واجب، هەروەكو بەشیر خۆی ئەپارێزێت بكەوێتە ناو شەرێكەوە لێی دەرنەچێت، بۆیە هەرچەند قورسیش بێت، هەوڵ ئەدات ڕووبەڕوی خۆپیشاندەران ببێتەوە".
هەروەها ئەو لێكۆڵەرە دەڵێت:"بەشیر ئەزانێت ئەم جارەیان وەكو جارەكانی پێشو نییە، ئەگەر خۆپیشاندانەكان بەردەوام بن و سەرتاسەری هەموو شارەكانی سودان بگرێتەوە، ئەوە ئاسان نییە حكومەت بتوانێت كۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانەكان بكات" .


وە هەڵبژاردنی بەشیر وەكو سەرۆك لە ساڵی 2010 ، و دواتر دوبارە هەڵبژاردنەوەی لە ساڵی 2015دا بۆ خولی سەرۆكایەتی و كۆتایی هاتن و تەواوبوونی خولەكەی لە 2020دا، بەبێ‌ ئەوە حساب بۆ تواناكانی ئەوكاتە بكات كە لە ساڵی 1989دا دەسەڵاتی گرتە دەست.
چەند جارێك بەشیر ڕایگەیاندووە حەز بە دەسەڵات ناكات، و خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ناپاڵێوێتەوە، بەڵام هەوادار و بریارەكانی حزب بەردەوام داوای لێ‌ ئەكەن كە خۆی بپاڵێوێتەوە و لە دەستەڵات دورنەكەوێتەوە.

دووەم: كودەتای ناوخۆ
دواین ڕاگەیانراوی حزبی كۆنگرەی نیشتیمانی دەستەڵاتدار لە ئۆغستەسی رابردوودا، دوبارە پاڵاوتنەوەی عومەر بەشیرە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی 2010 ، ئەوەش لە ئەنجامی پاڵپشتی حزبەكەی و چەند لایەنێكی ترەوە هات.
تەنانەت هەندێك كەس و لایەن پێش حزب لە چەند ویلایەتێكی سودان هەڵمەتی دووبارە خۆپاڵاوتنەوەی بەشیریان بۆ سەرۆكایەتی ڕاگەیاند.
ئەوەش لە ناوخۆی حزدا بەوە لێكدرایەوە كەوا پێوویستە دووبارە عومەر بەشیر بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بپاڵێورێتەوە، بەڵام ئەوانی تر بەپێچەوانەی ئەبینن، و وائەزانن ئەوە پلانێكی تری بەشیرە بۆ دوبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆككۆماری سودان.


لەوم دواییانەی كۆتایشدا بەشیر پشتی ئەبەست بە بریارەكان و لە كاتی پێویستدا ئەگەرایەوە بۆ حزب، بە پێچەوانەی پێشوو كە هیچ كات نەئەگەرایەوە بۆ بریارەكانی حزب، كە یەكەم بریار و دوا قسە بۆ سەركردایەتی حزب بوو.
هێنانەوەی نموونەش لەسەر ئەوە، بەپێی چاودێران، لادانی بەكری حەسەن ساڵح لە پۆستی سەرۆك وەزیران، و دانانی موعتەز موسا بوو لە جێگەكەی، كە گۆرانكارییەكە لە ماوەی رابردوودا ڕویدا.

 

 

 


سیاسەتمەداران پێیانوایە ئەوەش پێچەوانەی "نوسراو"ە لە نێوان بەشیر و سەركردەكانی حزبەكەی بەشیر، بەڵام بەپێی قسەی چاودێران ئەوە ڕەت ناكرێتەوە، بەڵكو هەوڵ ئەدەن بۆ (كودەتای كۆشك) بۆ ئەوەی بەشیر لە سەرۆكایەتی لابدەن.
ئەو گریمانەیە هانی یاسر عەرەمانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی گەلی هەڵگەڕاوە ئەدات هۆشداری بدات لە سیناریۆی گرتنی رێگا لە بەردەم خۆپیشاندەران.
عەرمان دەڵێت:" شتێك بە شەو جێبەجێ‌ بكرێت، و ڕاوێژەكان لە بازەنەیەكی تەسكدا بكرێن بەبێ‌ ئاگاداری خاوەنی بازنەكە (بەشیر)، لەگەڵ ئەوانیتر بۆ رێگا برینی خەڵك لە كاردا لە پێناوی ئازادیدا".


عەرمان داوای یەكگرتن دەكات و وتی: "یەكگرتن و یەكریزی هەموو هاوڕێیانی بەرژەوەندیخواز لە گۆرانكاری ئەبێت هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی دژایەتی ئەو جوڵانەوەیە".
لە ڕۆژی دواتر، سوپای سودانی رۆیشتە ناو ئەو هێڵە، بەراگەیاندنی كۆكردنەوەی لەسەر سەركردەكان، كەوا بەشیر پۆستی سەركردایەتی باڵای هێزە چەكدارەكان وەردەگرێت، ئەوەش سیناریۆی كودەتای ناوخۆی لە ئێستادا دوردەخاتەوە.

 
ئەوە نامەیەكە لە سوپاوە، بەپێی پسپۆران بۆ "هەموو ئەوانەی لە دەسەڵاتن، یان ئەوانەی ئەیانەوێت سوپا لەبەرامبەر خۆپیشاندەراندا بێلایەن بێت".
لێكۆڵەری سیاسی "رزوق" بەپێچەوانەوە دورتر بۆ بابەتەكە ئەروانێت و پێیوایە:" دەرنەچوون لەم بارودۆخە، جیاوازیەكان لە ناوخۆی ڕژێمەكە قوڵتر دەكاتەوەو ململانێكان تونتر دەكاتەوە".


"رزوق" دەڵێت:" ئەوەش ئەبێتە هۆی جیاكردنەوەی بوونی هێزەكان لە بەردەوامی ڕژێم بەو بەڵگەیەی هەڕەشەیەكە بۆ بەرژەوەندیەكان، بۆیە لەبەردەم دوو هەڵبژاردە داین: بازدان لە كاروانی نزیكبوونەوە، یان پەیوەندیكردن بە شەمەندەفەری شۆرش بۆ گرتنی شوێنێك بۆ سەربەخۆیی".
هەروەها "رزوق" وتیشی: "گرنگە بەرژەوەندییەكان بپارێزێت بەجێبەجێ‌ كردنی كودەتای كۆشك، وە هەندێك لایەنی سەر بە دەستەڵات خۆیان بە شێر ئەزانن لە دۆزینەوەی هەلێك بە پێشكەش كردن و داواكردنی حكومەتی ڕاگوزەری هەڵگیراوی دروست كراو لەسەر كودەتای كۆشك".

 

سێهەم: رێككردنەوەی سیاسەت
حزبەكان لەسەرووی هەموشیانەوە حزبی ئوممەی نەتەوەیی بەسەرۆكایەتی سادق مەهدی گرینگی بە بەستنی گرێبەستێك لەگەڵ حكومەت ئەدەن بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەكان هەڵبوەشێننەوەو كۆتایی پێبهێنن.
هۆكارەكەی بەپێی چاودێران بریتییە لە جوڵانەوەی جەماوەری كە بەربەستەكانی بەردەمی سەلامەت نین‌و دەكرێت زۆرێكیان لابدرێن، تەنانەت لە ناوخۆی ئۆپۆزیسیۆنیش، كە پاڵ بە هێزە سیاسەكان و سەركردایەتی تازە ئەدات.
ئەوەش ئەبێتە هەرەشە بۆ سەركردە مێژوییەكان و بەتەمەنەكان ، لە سەروی هەموشیانەوە سەرۆكی هەردو حزبە گەورەكە: محەمەد عوسمان میرغەنی سەرۆكی حزبی یەكێتی دیموكراسی، و سادق مەهدی سەرۆكی حزبی ئوممەی نەتەوەیی.


هەموو رێككردنەوەیەكی سیاسی برژاردەیە لەبەردەم سەركردایەتی لە ئۆپزسیۆن و ڕژێمی سودان ئەوەش هاندەر ئەبێت بۆ دواخستنی جیاوازیەكان و گەیشتن بە هەڵژاردنەكانی ساڵی 2020 ، بەپێی مەرجەكانی نێوانیان، وە ئەبێتە كوژانەوەی ئاڵۆزییەكانی هەرێمی دارفۆڕ و ویلایەتی باشوری كردفان، و نیلی شین.
چاودێران ئەو رێككردنە سیاسییە بە یارمەتی لە یەكێتی ئەفریقا بەلاسەنگ ئەبینن وە یارمەتیدانەكە لە لایەن یەكێتی ئەوروپا و بەریتانیاوە نوێ‌ ئەبێتەوەو فراوانتر ئەبێت.

 
لەگەڵ ئەوەی سادق مەهدی رەتی دەكاتەوە هیچ گرێبەستێكی لەگەڵ حكومەتا كردبێت، بەڵام چاودێران پێیان وایە پێش دەست پێكردنی خۆپیشاندانەكان مەهدی لەگەڵ حكومەت رێككەوتنی كردووە، ئەوەش لە كاتی دەست پێكردنی خۆپیشاندانەكان لای چاودێران گومانەكەی زیاتر كردووە.
پسپۆرانیش پێیانوایە ئەو قوربانیدانە بە هۆی یارمەتی (رێككردنەوەی سیاسی) چاوەروان كراوە لای لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆن، ئەوەش بەلارێدا بردن و لەناو بردنی سودانە، لەسەر داوای خۆپیشاندەران لە شەقامدا چونكە حزبەكان لە پشتیانەوە نین و نایان جوڵێنن، وە كۆتایی هێنانیش بریتیە لە دروستكردنی توڕەبونی خۆكرد و بێ‌ سەروبەر.

 

چوارەم: لادانی سەرۆك
ئەو سیناریۆیە مەترسیدارە، وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی ئەترسن لە لادانی بەشیر، چونكە ئەگەر خۆپیشاندەران توانیان بەشیر و حكومەتەكەی لابدەن ئەوە وڵاتانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی هاورێیایەكیان لەدەست داوە كە داواكاریەكانی ئەوانی جێبەجێ‌ ئەكرد.
بەمەرجێك خۆپیشاندەران بە سەلامەتی توانیان سەركەوتن بەدەست بهێنن، كە ئەكرێت ئەوە یەكێك لە ئەگەرەكان بێت و ڕوبدات.
محەمەد فەكی سلێمان نوسەر و لێكۆڵەر دەڵێت:" بەشیر تا كۆتایی روبەروویان ئەبێتەوە، وە ئەكرێت شۆڕشەكە ببێتە لادانی بەشیر بەبێ‌ دوودڵی، بەتایبەتی دوای ئەوەی خۆپیشاندانەكان تا ئێستا بەردەوامەو سەركەوتنی باشی بەدەست هێناوەو زۆرترین رێكخستنی هەیە" .

 

 

پێنجەم: دەست تێوەردانی دەرەكی
لەگەڵ ڕوانین بۆ زۆرێك لە ئاماژەكان‌و بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان ئاسانە هاوڕێیانی بەرژەوەندیخواز مانەوەی بەشیر دیاری بكەن، یان ئەوانەی حەز بەلادانی دەكەن.
پەیوەندیەكانی دەرەوەی سودان بەردەوام لە كەم و كوڕی و هەڵگەرانەوە و زیاد و كەمدابووە، ئەگەر جارێك بۆ خزمەتی گشتی سودان بوبێت جارێكیش بۆ خزمەتی ئایدۆلۆژیا بووە.
ڕژێمی سودان بەردەوام لە هەوڵدان دابووە بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ دژە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی، جارێكیان هاوپەیمان بووە لەگەڵ ئەمریكا و جارێكیش لەگەڵ ڕوسیادا هاوپەیمان بووە، وە لەگەڵ ئێران و سعودیە بەهەمان شێوە بووە.

 
وە لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی بەهەمان شێوە بووە، پەیوەندیەكانی بەرز و نزمی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام چاودێران پێیان وایە دەست تێوەردانی دەرەكی لە ناوخۆی سودان بۆ پاڵپشتی بەشیر یان بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندەران ئەوە كارێكی چاوەڕوان كراوە.
وە هەر چاودێران قسە لەسەر حاڵەتی یەكێتی ئەوروپی ئەكەن كە سوود لە بوونی حكومەتی بەشیر ئەبینن لە كاتی ڕاگرتنی كۆچبەرانی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاوە بۆ لیبیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.


هەر وەكو ئەمیر بن حەمەد ئەمیری قەتەڕ پاڵپشتی خۆی بۆ بەشیر لە دژایەتی كردنی خۆپیشاندەراندا ڕاگەیاند.
لە لایەكی تریشەوە لە كەنداوی عەرەبیدا، هەر گۆڕانكارییەك لە دەسەڵاتی سوداندا ئەبێتە گۆڕانكاری لە هەڵوێستەكانی خەرتوم، بەرامبەر هەر یەكە لە سعودیەو ئیمارات، بەتایبەتی مەسەلەی بەشداریكردنی سودان لە شەڕی یەمەندا.

 
دواجاریش عەبدوڵا روزق نوسەری سودانی ئەڵێت:" كارەكە پەیوەست نیە بە بەهێزی ڕژێمی سودانەوە، بەڵكو هێزی دەرەكی هەوڵ ئەدات بەرژەوەندیەكانی خۆی لەم نێوەندەدا بەدەست بهێنێت ، وە هەوڵ ئەدات بەناوی هاوكاری و پاڵپشتی دەست وەردان لە ناوخۆی سوداندا بكات، بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە دیاریكردن و دارشتنەوەی داهاتووی سودانی دوای بەشیر".

 

author photo

شارەزای کاروباریی عێراق