سەبارەت بە تویتەكەی ترامپ و رۆژئاوای كوردستان

سەبارەت بە تویتەكەی ترامپ و رۆژئاوای كوردستان

415 خوێندراوەتەوە

کمال محمد

 

 بەرژەوەندی بلۆك بەندییە ئیمپریالیستەكان هۆكاری گۆڕانكاری و كێشەكانن لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا، كەلە دواین تویتیدا سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان و هەرشەكانی توركیا ،دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند هەرجۆرە هێرش و پەلامارێك بۆسەر كوردان بەواتای داروخانی ئابوری توركیا دێت و لەگەڵ ئەوەشدا باس لە دانانی ٢٠ میلی هێڵی سنوری توركیا و سوریا دەكات.

 

پارێزگاری كوردەكان و رۆژئاوا لە لایەن ئەمەریكاوە بۆ ئەو ستراتیژە سیاسیە ئابورییە ئەگەرێتەوە كە لە ناوچەكەدا هەیەتی ،ئەمەریكا ئەوە ئەزانێت كە كوردەكان و جیۆپۆلۆتیكی ناوچەكە لەروی ستراتیژییەوە گرنگی خۆی هەیە تەنها ناوچەو نەتەوەیەكە كە لەگەڵ سیاسەتەكانیدا گونجاو بێت و ستراتیژیەتی خۆی پێش بخات و لە لایەكی دیكەشەوە بۆئەوەی بتوانێت هەژمون و دەسەڵاتی خۆی پێ بەهێز بكات لە ناوچەكەو خۆرهەڵاتی ناوین بەرامبەر روسیاو ئێران و هاوپەیمانەكانی.

 

،،

کاتێك سیاسەت و دیبلۆماسییەت لە پای نیازی خراپ و بەرژەوەندییە كەسی و گروپە جیاوازەكان كراوە خزمەتی بە دوژمنایەتی زیاتری كوردەكان كردوە ئەگەر لە نێوان خۆیاندا بێت یان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نەیارەكانیاندا ،بۆیە سیاسەت و دیبلۆماسییەتی رۆژئاوای كوردستان یەكدەنگی و یەكهێزی وای لە ئەمەریكا كردوە كەتادواڕادە بڕوایان بە هەبونی ئەو پارچەیەی كوردستاندا هەبێت.

 

 ئاشكرایە كە روسیاو چین و هند سێكوچكەیەكی بەهێزی ستراتیژیان لە نێواندایە ،ئێستا ئەو بەرەیە فراوان كراوەو ئێران و چەندین وڵاتی دیكەی هاتۆتە سەر ،بۆیە ئەمەریكا تادوا رادە كوردەكان و پێگە جوگرافیەكەیان بەهەند وەرئەگرێت ،هەڵبەت ئەمەشیان لەسەر بنەمای پەیوەندی و سیاسەتە ئابورییەكانیەوە ،ئەمە سەرەڕای چەندین قۆناغی پەیوەندی دیبلۆماسی ئەرێنی یان نەرێنی لە مێژووی كورداندا جێگای باس بوەو كاتێك بە شێوەیەكی راستیش جێبەجێ كراوە كۆمەكی گرنگ و بەنرخی پێشكەش كردوە ،بەڵام كاتێك سیاسەت و دیبلۆماسییەت لە پای نیازی خراپ و بەرژەوەندییە كەسی و گروپە جیاوازەكان كراوە خزمەتی بە دوژمنایەتی زیاتری كوردەكان كردوە ئەگەر لە نێوان خۆیاندا بێت یان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نەیارەكانیاندا ،بۆیە سیاسەت و دیبلۆماسییەتی رۆژئاوای كوردستان یەكدەنگی و یەكهێزی وای لە ئەمەریكا كردوە كەتادواڕادە بڕوایان بە هەبونی ئەو پارچەیەی كوردستاندا هەبێت.

 

 

ئایا تویتەكەی ترامپ بەسە بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان ؟

بەر لە هەمو شتێك پێویستە ئەو پلاتفۆرمە هاوبەشەی كوردەكانی رۆژئاوا كە پێویستیەكی ژیانی و بەپەلەیان هەیە بۆ خۆبەرێوەبەری دیموكراتیانە وەك نەتەوەیەك بەرەوامی هەبێت ، چون نەتەوەی دیموكراتیش ئەو نەتەوە بونەیە كە بێ پشتبەستن بە دەوڵەت و دەسەڵاتێك خودی گەل لە میانەی سیاسی بون دیبلۆماسی پێویستەوە ئەنجامی ئەدات تا بتوانن خۆیان بە سیفەتی نەتەوەیەكی دیموكرات بونیاد بنێین و هەرچی هەنگاوی راستە ئەوەیە كە گەل خۆی ببێت بە پارێزەری خۆی.

 

خاڵی گرنگتر سەبارەت بە تویتەكەی ترامپ ئەو داخوازییە زۆرەی سیناتۆرو كەسایەتیەكانی ئیدارەكەی و ئەمەریكایە بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان بەهۆی پیشاندانی هێزی خۆڕاگری و پابەندبونیان لەو ساڵانەدالە لایەن كوردەكانەوە كە جیاواز لە باشوری كوردستان كەكراوە بە ناوەندی ئایدۆلۆژیای بەرایی خێڵایەتی و وابەستە بون بە هێزە دەرەكییەكان.

 

لە لایەكی دیكەوە ترامپ بەو تویتەی ئەوەی بە گوێی ئەردۆگاندا داوە كە بەهێزی ئەمەریكا لەهەر ساتێك زیاترە بۆ لەناوبردن و لاوازكردنی نەیارەكانی،لەلایەكی دیكەشەوە جەنگی دەرونی سیاسەتێكی دیكەیە كە ئەنجام ئەدرێت و گرنگی خۆی بەدەست ئەخات وەك چۆن لەبڵاو كردنەوەی هەر تویتێكدا ئابوری و دراوی ئەو وڵاتەی كە ترامپ مەبەستێتی دابەزین بە خۆیەوە ئەبینێت و لەو رێگەیەوە ئامانجە ستراتیژییەكانی لەروی سیاسی و ئابورییەوە بە تایبەت بەدەست ئەهێنێت ، بۆیە لە كۆتاییدا ئەمەریكا لەو راستییە گەشتوە كە سوریای عەرەبی هاوپەیمانێكی ستراتیژی روسیایەو هەر جۆرە پشتكردنێك لە رۆژئاوای كوردستان بەمانای شكستی ئەمەریكا دێت !

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك