میری دوبەی، نهێنی چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ(ئەسەد و سەدام و قەزافی)ئاشكرا دەكات

سەدام پێی وتم: من دەمەوێ عێراق رزگار بكەم نەك گیانی خۆم

میری دوبەی، نهێنی چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ(ئەسەد و سەدام و قەزافی)ئاشكرا دەكات

727 خوێندراوەتەوە

 شێخ محمد بن ڕاشد جێگرى سەرۆكی ئیمارات و، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لەهەمانكاتدا حاكمی دوبەی، زانیاری چەند دیدارێكی لەگەڵ كۆمەڵێك لەسەرۆكەكان ئاشكرا دەكات، لەوانە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا و سەدام حسێن سەرۆكی  پێشووى عێراق (پێش ٢٠٠٣) و لە لیبیاش موعەمەر قەزافی.

 

حاكمی دوبەی چیرۆكی نیو سەدەی ژیانی خۆی لەكتێبێكدا بەناوی "چیرۆكەكانی ژیانم لەسەردەمی حاكمیەتی دوبەی"بڵاو دەكاتەوە.

 

بەرگی كتێبی ناوبراو

 

 

،،

داوام لەسەدام حسێن كرد واز لەكورسی سەرۆكایەتی بهێنێت و عێراق بەرەو ئیمارات بەجێ بهێڵیت,بەڵام سەدام حسێن داواكەمی ڕەت كردەوە و وتی"من دەمەوێ عێراق ڕزگار بكەم نەك گیانی خۆم"

 

 
محمد بن ڕاشید لەكتێبە نوێیەكەیدا دەڵێت:"چیرۆكەكەم..ئاماژە بە 50ڕوداو دەكات بەدرێژای 50ساڵ"
باس لەپەیوەندی نهێنی لەگەڵ سەدام حسێن دەكات پێش دەسپێكردنی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق لەساڵی 2003.

 

حاكمەكەی دوبەی دەڵێـت: داوام لەسەدام حسێن كرد واز لەكورسی سەرۆكایەتی بهێنێت و عێراق بەرەو ئیمارات بەجێ بهێڵیت,بەڵام سەدام حسێن داواكەمی ڕەت كردەوە و وتی"من دەمەوێ عێراق ڕزگار بكەم نەك گیانی خۆم"

وێنەی سەدام و ئەسەد و قەزافی و محمد بن راشد

 

هەروەها، لەبەشێكی نوسینەكەیدا ئاماژە بەیەكەم دیداری لەگەڵ بەشار ئەسەد دەكات,لەساڵی 1999 لە ئاهەنگێكدا لە دوبەی پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆك كۆماری سوریا.


كە باس لەوكاتەدەكات و دەڵێت: ڕۆژێك گەنجێكی بینی بەكەرنەڤاڵێكی ئۆتۆمبێلی فراواندەركەوت و بۆئەوان شتێكی لەناكاو بووە چونكە پێشتر هەواڵی هاتنی ئەویان بۆ ئەو ئاهەنگە پێنەگەیشبوو.

،،

قەزافی ویستی گۆڕان كاری نەبوو ((كە هیوادارم هەڵە بووبم))، لەكاتێكدا لیبیا ئامادەیی ئەوەی هەیە وەك دوبەی پێشبكەوێت,ئەو گۆڕان كارییەش پێویستی بەقسە و وتاری سیاسی نییە، بەڵكو و ئیرادەی دەوێت.

 

 

وە ڕاشید لەبەشێكی كتێبەكەیدا ئاماژە بە بەهێزی و توانای مرۆیی گەلی سوریا دەكات، كە خاوەنی شارستانیەكی دێرینن و دەشتوانن لە ئایندەدا لەڕوی شارستانیەتەوە گەلی سوریا پێشبكەوێت.


نوسەر زیاتر دەنوسێت و باسی ئەو سەردانە مێژووییەی دەكات بۆ لیبیا كە لەسەر داوای قەزافی سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە.

 

محمد بن راشد، حاكمی دوبەی

شێخ محمد: قەزافی ویستی گۆڕان كاری نەبوو ((كە هیوادارم هەڵە بووبم))، لەكاتێكدا لیبیا ئامادەیی ئەوەی هەیە وەك دوبەی پێشبكەوێت,ئەو گۆڕان كارییەش پێویستی بەقسە و وتاری سیاسی نییە، بەڵكو و ئیرادەی دەوێت.

 
گۆڕانكاری پێویستی بەژینگەیەكی تەندروست و گەلێكی یەكگرتوو هەیە و خەڵكی لیبیش كەسانی شارەزاوو كارامەو لێكۆڵەرو پزیشك و ئەندازیاری تێدایەو ئەمەش گرنگن بۆ پەرەپێدانی شارستانی لەسەرجەم لایەنەكان,تەنها پێویستی بەتەرخان كردنی توانا مرۆی و مادییەكان و گوڕانكاری ئیجابی لەكارو بڕیارەكاندا.

 

لەم كتێبەدا(یاداشتەكانم)نوسەر باس لەژیانی خۆی و لایەنی مێژووی و مرۆیی كردووە و باس لەكارەكانی خۆی لەماوەی 50ساڵی كار كردنیدا,وەك پۆستی جێگری سەرۆكی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و حاكمی دوبەی دەكات، سەرەڕای باسی كردن لەژیانی تایبەتی خۆی.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك